ماوەی لێخۆشبوون لە ١٥٪ی کرێی ئاو درێژ دەکرێتەوە



جارێکی دیکە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان ماوەی لێخۆشبوون لە ١٥٪ی کرێی ئاوی بۆ ١٠ی حوزەیرانی ئەمساڵ درێژکردەوە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاو ئاوەرۆی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، دوای هەڵسەنگاندنی پڕۆسەی بابەتی لێخۆشبوونی ڕێژەی ٪١٥ی کرێی ئاو و داواکاری زۆری هاوڵاتیان بۆ درێژ کردنەوەی پرۆسەکە و سوود مەند بوونیان لە بڕیارەکە کە تێیدا زیاتر لە ١٢٠٠٠ هاوڵاتی تا ئێستا لێی سوود مەند بوون.

بەڕێوەبەرایەتییەکە دەشڵێت:”پاش پێشکەشکردنی ڕاپۆرتێک بۆ ئەنجومەنی وەزیران ٫بڕیاردرا ماوەی لێخۆشبوون لەمانگێک بۆ دوو مانگ درێژ بکرێتەوە، واتا ئەم پڕۆسەیە تاکو ١٠-٦ ی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت”.

کەشناسی: نمەباران بەردەوامی دەبێت
پێشت کەشناسی: نمەباران بەردەوامی دەبێت
ماددەكانی بەشەخۆراكی ئەم مانگە دیاریكران
دواتر ماددەكانی بەشەخۆراكی ئەم مانگە دیاریكران
ەیوەندیدار