ماددەكانی بەشەخۆراكی ئەم مانگە دیاریكران



وەزارەتی بازرگانی عێراق ئاشكرای دەكات، كە دەستیان كردووە بە سەبەتەی چوارەمی بەشەخۆراك، كە لە 6 ماددە پێكهاتووە.

كۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراك لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەسەر ڕاسپاردەی ئەسیر داود غرێری، وەزیری بازرگانی و بە چاودێری لما هاشم موسەوی، بەڕێوەبەری كۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراك دەستیان كردووە بە دابەشكردنی بەشەخۆراكی چوارەمی ئەمساڵ.

ڕاشیگەیاندووە، لە شارۆچكە و چارەدێیەكانەوە دەستیان بە دابەشكردن كردووە و هەروەها لەسەر ئاستی پارێزگاكانیش بەشەخۆراك ڕەوانەی بریكارەكان كراوە.

ئاشكراشی كردووە، ماددەكان پێكهاتوون لە برنج و شەكر و زەیت و دۆشاوی تەماتە و فاسۆلیا و نیسك.

كۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراك داوا لە هاووڵاتیان دەكات، سەردانی بریكارەكان بكەن بۆ وەرگرتنی بەشەخۆراك و هەر بریكارێك سەرپێچی كرد لە شێواز و كێشانەی بەشەخۆراك، ئاگاداریان بكەنەوە.

ماوەی لێخۆشبوون لە ١٥٪ی کرێی ئاو درێژ دەکرێتەوە
پێت ماوەی لێخۆشبوون لە ١٥٪ی کرێی ئاو درێژ دەکرێتەوە
مەترسییەك لەسەر پشكی مووچە و بودجەی هەرێم ئاشكرادەكرێت
دوات مەترسییەك لەسەر پشكی مووچە و بودجەی هەرێم ئاشكرادەكرێت
پەیوەندیدار