تەندروستی جیهانی: هەڵەبجە ناوەندی بڵاوبوونەوەی هەوكردنی پەردەی مێشكە


ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ڕایدەگەیەنێت، ناوەندی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی هەوکردنی پەردەی مێشک شاری هەڵەبجەیە.

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی و وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم پلانێکی هاوبەش بۆ بەره‌نگاربوونەوەی هەوکردنی پەردەی مێشکی منداڵان بەڕێوەدەبەن.

ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی (WHO) ڕایگەیاندووە، ناوەندی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی هەوکردنی پەردەی مێشک هەڵەبجەیه و له دوو هەفتەی ڕابردوودا ڕێژەی تووشبووان زیادبوونی لەناکاوی تۆمارکردووه.

ڕاشیگەیاندووە، زۆربەی تووشبووان، منداڵانی سەرووی 6 ساڵن و هیچ حاڵەتێکی مردن به نەخۆشییەکه تۆمار نەکراوه.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئاستەنگەکانی وەک کەمیی کارمەندانی تەندروستی و دەرمان لە هەردوو نەخۆشخانەکە هەن.

دکتۆر ئەحمەد زویتن، نوێنەری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە عێراق ڕایگەیانووە، تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی مردن تۆمار نەکراوە؛ سەرەڕای ئەوەش، زۆر گرنگە کە ئێمە بە خێرایی کاربکەین بۆ دیاریکردن و پشتڕاستکردنەوە و چارەسەرکردنی حاڵەتەکان بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی کاریگەر گواستنەوەکە ڕابگرین و بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە کۆنتڕۆڵ بکەین.

ڕوونیشی کردۆتەوە، سەردانەکانی نەخۆشخانەی وەفا لە هەڵەبجە و نەخۆشخانەی فێرکاری منداڵانی دکتۆر جەمال ئەحمەد ڕەشید لە سلێمانی دەرکەوت، کە لەماوەی دوو هەفتەی ڕابردودا تووشبوانی هەوکردنی پەردەی مێشک لەناکاو زیادی کردوە و بە شێوەیەکی سەرەکی تووشی منداڵانی خوار تەمەنی 10 ساڵ بووە.

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی 20 نمونەی شلەی مێشک و بڕبڕەی پشتی لە نەخۆشخانە تووشبوەکان وەرگرتوە، کە دەنێردرێت بۆ تاقیگەیەکی هاوبەشی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بۆ شیکاری زیاتر. دەشڵێت: “فەرمانی بە کیتی تاقیکردنەوەی دەستنیشانکردنی خێرا بۆ هەوکردنی پەردەی مێشک کرد بۆ ئاسانکاری لە ناسینەوەی هۆکارەکان لە کاتی خۆیدا و ڕێگەدان بە کردەوەی خێرا بۆ تەندروستی گشتی”.

ئەوەشخراوەتەڕو، بە هاوکاری وەزارەتی تەندروستی، ڕاهێنانێکی فرە پسپۆڕی لەسەر هەوکردنی پەردەی مێشک بۆ کارمەندانی چاودێری، پیشەییەکانی چاودێری تەندروستی و تەکنیکارانی تاقیگە لە هەڵەبجە و سلێمانی ڕێکدەخات لە ماوەی ٢١ی ئایاری ٢٠٢٣. ئامانجی ئەم ڕاهێنانە بە خێرایی تواناکانی وەڵامدانەوەی هێڵی پێشەوەی تیمە تەندروستیەکانە.

مەترسییەك لەسەر پشكی مووچە و بودجەی هەرێم ئاشكرادەكرێت
پێشت مەترسییەك لەسەر پشكی مووچە و بودجەی هەرێم ئاشكرادەكرێت
نورا ئەلتوەیجری خولیای بەکارهێنانی تەکنەلۆژیایە بۆ بەهێزکردنی گەنجان بۆ دروستکردنی کاریگەری ئەرێنی لە کۆمەڵگاکانیاندا
دواتر نورا ئەلتوەیجری خولیای بەکارهێنانی تەکنەلۆژیایە بۆ بەهێزکردنی گەنجان بۆ دروستکردنی کاریگەری ئەرێنی لە کۆمەڵگاکانیاندا
پەیوەندیدار