ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

نرخی نەوت لە 38 دۆلار نزیكدەبێتەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ
نرخی نەوت لە سایەی كۆبوونەوەی چاوەڕوانكراوەكەی گروپی (ئۆپیك+) كە وابڕیارە لەم هەفتەیەدا سازبكرێت، هەندێك بەرزبۆوونەوەی بەخۆوەبینی.

ئەمڕۆ دوو شەممە، نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت گەیشتە 37.84 دۆلار، لە هەمان كاتدا نرخی بەرمیلێك نەوتی خۆرئاوای تكساس بۆ گرێبەستە دواخراوەكان گەیشتە 35.53 دۆلار.

نرخی نەوت لە مانگی ئایاری ڕابردوودا هەندێك بوژانەوەی بەخۆوەبینی كە بەهۆی كەمبوونەوەی بێپێشینەی بەرهەمی نەوتی (ئۆپیك) و پێشبینییەكانی تایبەت بە بەرزبوونەوەی ئاستی داواكاریی لەسەر نەوت كە بەهۆی هەڵگرتنی ڕێكارەكانی داخستی تایبەت بە كۆرۆنایە لە زۆربەی وڵاتان.

واچاوەڕوان دەكرێت وڵاتانی گروپی (ئۆپیك+) لەم هەفتەیەدا كۆبوونەوەیەك بۆ تاوتوێكردنی بازاڕی نەوت لە جیهان و درێژكردنەوەی كارپێكردن ڕێكەوتنی كەمكردنەوەی بەرهەم، سازبكەن.

ئابوری

ئەمڕۆ و سبەی، ئەم شوێنانە مووچە وەردەگرن


خەڵك-بەشی هەواڵ

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان خشتەی نوێی دابەشكردنی مووچەی بڵاوكردەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكەی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ یەك شەممە و سبەی دوو شەممە مووچەی وەزارەتی شەهیدان و كەسوكاری شەهیدانی سەنگەر و ئەنجومەنی ئاسایش خەرج دەكرێت.

بەپێی زانیارییەكان، وەزارەتی دارایی و ئابوری لەسەر دابەشكردنی مووچەی مووچەخۆران بەردەوام دەبێت، هەرچەندە دەنگۆی دواكەوتنی زیاتری مووچە لە ئارادابوو، بەڵام جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕوونكردنەوەیەكدا ڕایگەیاند، وەزارەتی دارایی و ئابوری بەپێی خشتە ڕاگەیاندراوەكانی لەسەر دابەشكردنی مووچە بەردەوام دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

نرخی‌ نەوت لەبازاڕەكانی‌ جیهان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو بە جێگیری ماوەتەوە.

ئاژانسەكانی جیهان بڵاویانكردەوە، نرخی نەوت بۆ ئەمڕۆ یەك شەممە، 5ی‌ تەمووزی 2020 بەرز بووەتەوە، بەشێوەیەك نرخی‌ نەوتی برێنت بە 42 دۆلار و 77 سەنت لە بازاڕەكانی جیهان مامەڵەی پێوەكراوە و هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 40 دۆلارو 28 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.

هەڵكشان و داكشانی نرخی نەوت لەكاتێكدایە، ژمارەیەك لەو وڵاتانەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا سەرجەم كەرتە پیشەسازی و بازرگانییەكانیان وەستاندبوو، بەڵام لە ئێستادا و بەهۆی كەمبوونەوەی مەترسییەكانی كۆرۆنا، بەشێك لە چالاكییە ئابوورییەكانیان دەستپێكردووەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

“داهاتی دەروازە سنوورییەكانی عیراق زیاتر لە 10 ملیار دۆلارە”


خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشكرایدەكات:” داھاتی ساڵانەی دەروازە سنوورییەكانی عیراق دەگاتە سەرووی 10 ملیار دۆلار”.

مازن عەبدولمونعیم فەیلی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەسەر هاوپەیمانی فەتح ڕایگەیاند:”بەپێی ئامارەكان داھاتی ساڵانەی دەروازە سنوورییەكانی عیراق دەگاتە سەرووی 10 ملیار دۆلار، بەڵام تەنھا ملیارێك دۆلار دەچێتەوە گەنجینەی دەوڵەت”.

مازن فەیلی داوا لە حكومەتی ناوەند دەكات، ھەرچی زووە چاكسازی لە گومرگ و دەروازە سنوورییەكان دەستپێبكات.

ئەو نوێنەرەی هاوپەیمانی فەتح ئاماژەی بەوەشكردووە:”پێویستە چارەسەرێك بدۆزرێتەوە و سامانی بەھەدەر دراو بگەڕێنرێتەوە بۆ حكومەت و لە بەرامبەر لە كەرتی پیشەسازی و كشتوكاڵ و بەرزكردنەوەی ئاستی بەرھەمی ناوخۆیی تەرخان بكرێت”.

مازن عەبدولمونعیم فەیلی داواش دەكات:”بۆ شەفاكردنی داھات لەو دەروازە سنووریانە، سیستمی كاركردن بكرێنە ئەلكترۆنی و ئیدارەیەكی تۆكمە بۆ بەڕێوەبەردنیان دابمەزرێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان