ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

چۆنیەتی دەرچوونی قوتابیان دەخاتەڕوو
وەزارەتی پەروەردە وردەكاریی تەواوكردنی پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ ئاشكرادەكات


خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، وردەكاریی تەواوكردنی پرۆسەی خوێندی ئەمساڵ ئاشكرادەكات و سێ‌ خاڵی پەیوەست بە قوتابیانیش دەخاتەڕوو.

بەپێی ڕگەیەندراوێك كە ئەمڕۆ دوو شەممە لەلایەن ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی هەرێمی كوردستانەوە بڵاوكراوەتەوە”بە‌ڕێوە‌بە‌رایە‌تیی گشتیی ئە‌زموونە‌كانی وە‌زارە‌ت، بە‌ نووسراوێكی فە‌رمی كە‌ ئاڕاستە‌ی ھە‌موو بە‌ڕێوە‌بە‌رایە‌تییە‌ گشتییە‌كانی پە‌روە‌ردە‌ی دە‌كات، وردە‌كاریی ڕێنماییە‌كان كە‌ ئە‌نجوومە‌نی وە‌زارە‌ت پە‌سندی كردوون لە‌سە‌ر فە‌رمانە‌ وە‌زارییە‌كانمان دە‌ردە‌چوێنێت”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”بۆ ئەوەی وردە‌كاریی ڕێنماییە‌كانتان لێ ئاڵۆز نە‌بێت، لە‌بە‌ر ئە‌وە‌ی‌ بە‌شی زۆری پە‌یوە‌ندی بە‌ قوتابخانە‌كانە‌وە‌ ھە‌یە‌، ئە‌وە‌ی پە‌یوە‌ندیی ڕاستە‌وخۆی بە‌ قوتابخانە‌كانە‌وە‌ ھە‌یە‌، وردە‌كارییە‌كە‌ی ئە‌وان جێبە‌جێی دە‌كە‌ن”.

ئالان حەمە سەعید دەڵێت” ئە‌و ٣ خاڵە‌شی پە‌یوە‌ندیی ڕاستە‌وخۆی بە‌ قوتابییانە‌وە‌ ھە‌یە‌ كە‌ لە‌ گشتاندنە‌كە‌دا ھاتووە‌ و لێرە‌دا دە‌یاننووسم، بریتین لە‌: ١- نمرە‌ی بڕیار بۆ قۆناغی ٤ی بنە‌ڕە‌تی تا ١١ی ئامادە‌یی لە‌ ٥ نمرە‌وە‌ دە‌بێتە‌ ١٠ نمرە، ٢- قوتابیان و خوێندكارانی قۆناغی ١٢ی ئامادە‌یی كە‌ مافی بە‌شداربوونیان بۆ تاقیكردنە‌وە‌ی وە‌زاری وە‌رنە‌گرتووە‌: أ- تە‌نیا لە‌و وانانە‌ تاقیكردنە‌وە‌ دە‌كە‌ن، كە‌ لە‌ وە‌رزی یە‌كە‌م تێیاندا دە‌رنە‌چوونە‌.

تاقیكردنە‌وە‌كانیشیان لە‌ مە‌نھە‌جی وە‌رزی دووە‌م دە‌بێت و تە‌نیا لە‌و بابە‌تانە‌دا دە‌بێت كە‌ پێشتر وە‌زارە‌ت ڕایگە‌یاندووە، ب- لە‌ پاش تاقیكردنە‌وە‌ی وە‌رزی دووە‌میش، ھە‌ر دە‌توانن لە‌ ١٠ نمرە‌ی بڕیار سوودمە‌ندبن،٣- وانە‌ی پە‌ڕینە‌وە‌ (عبور)، وە‌ك ساڵانی ڕابردوو مامە‌ڵە‌ی لە‌گە‌ڵ دە‌كرێت”.

کوردستان

لە سبەینێوە كێشەی بێ ئاوی زۆر شوێنی سلێمانی چارەسەر دەبێت
پارێزگاری سلێمانی: بەشێكی گرنگی وێستگەی ئاوی سەرچنار خرایەوەگەڕ


خەڵك – بەشی هەواڵ

پارێزگاری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: دوای تەرخانكردنی بودجەی فریاگوزاری لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی داراییەوە بەشێكی گرنگی وێستگەی ئاوی سەرچنار خرایەوەگەڕ.

هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە لاپەڕەی فەڕمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نووسیویەتی:” بەسوپاسەوە؛ بەهیممەتی مەردانەی بەڕێوەبەر و ئەندازیار و تەكنیكار و كارمەندانی دڵسۆزو خۆنەویستی بەڕێوەبەرێتیی ئاوی سلێمانی و وێستگەی ئاوی سەرچنار،‎ دوای جیاكردنەوە و ڕاگرتنی ئەو بەشانەی زیانیان بەركەوتووە دەست بە چاكردنەوەی بۆری سەرەكیی گواستنەوە و دابەشكردنی ئاوی سلێمانی كرا.

پارێزگاری سلێمانی ئاماژەی بەوەشداوە:” بەشێوەیەكی كاتیی و بۆ ئەوەی هاووڵاتیان بێئاونەبن بۆ ماوەیەكی درێژ، جوامێرانە بەشێكی گرنگیی وێستگەكەیان خستەوەگەڕ و لە سبەینێوە كێشەی زۆر شوێنی سلێمانی چارەسەر دەبێت و دوای تەرخانكردنی بودجەی فریاگوزاریش لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی داراییەوە كەلەلایەن پارێزگاری سلێمانییەوە داواكراوە، هەوڵی چارەسەركردنی تەواوی شكان و خستنەوەگەڕی وێستگە و هێڵەكان دەدرێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

داوای لێبوردن و پێدانی مۆڵەتی درێژخایەن بۆ زیندانیان دەكرێت


خەڵك – بەشی هەواڵ

ڕێكخراوێك داوا لە سەرۆكایەتییەكانی هەرێمی كوردستان دەكات، بۆ ڕێگریكردن لە ڕوودانی كارەسات لە زیندانەكان بەهۆی زۆربوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڕیار لە لێبوردن و مۆڵەتی درێژخایەن بۆ زیندانیان بدرێت.

ڕێكخراوی دیداری ئاشتی بۆ مافی مرۆڤ لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایدەگەیەنێت: ڕۆژانە چاودێری ڕەوشی زیندانیانمان كردووە بەداخەوە ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە ناو زیندانیان بڵابووەتەوە مەترسی و دڵەڕاوكێ خستووەتە نێو زیندانیان و كەسوكارەكانیان بۆیە داواكارین لێتان كاری ئەم لیژنەیەی لە لایەن سەرۆكی حكومەتە پێكھات بۆ لێبوردنی تایبەت بە زیندانیان خێرا بكرێت و ھەرچی زووە بخرێتە بواری جێبەجێكردن و یاسایی تایبەتیش بە بەكارھێنەرانی ماددەی ھۆشبەر بخرێتە بواری جێبەجێكردن بۆ ھەرجی زووە ڕێگری كردن لە كارەسات لە زیندانەكان بەھۆی زۆربوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

 

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

بۆ بەڕێزان

-سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان

-سەرۆكایەتی پەرلەمانی ھەرێمی كوردستان

-سەرۆكایەتی حكومەتی ھەرێمی كوردستان

-سەرۆكایەتی مافی مرۆڤی ھەرێمی كوردستان

-سەرۆكایەتی داواكاری گشتی ھەرێمی كوردستان

-سەرۆكایەتی ئەنجومەنی دادوەری ھەرێمی كوردستان

بابەت-لێبوردن و مۆڵەتی درێژخایەن بۆ زیندانیان

پاش ئەوەی وەكو ڕێكخراوی دیداری ئاشتی بۆ مافی مرۆڤ ڕۆژانە چاودێری ڕەوشی زیندنیانمان كردووە بەداخەوە ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە ناو زیندانیان بڵابۆتەوە مەترسی و دڵەڕاوكێ خستۆتە نێو زیندانیان و كەسوكارەكانیان بۆیە داواكارین لێتان كاری ئەم لێژنەیەی لە لایەن سەرۆكی حكومەتە پێكھات بۆ لێبوردنی تایبەت بە زیندانیان خێرا بكرێت و ھەرچی زووە بخرێتە بواری جێبەجێكردن و یاسایی تایبەتیش بە بەكارھێنەرانی مادەی ھۆشبەر بخرێتە بواری جێبەجێكردن بۆ ھەرجی زووە ڕێگری كردن لە كارەسات لە زیندانەكان بەھۆی زۆربوونی ڤایرسی كۆڕۆنا.

 

لەگەڵ ڕێزمان…

ڕێكخراوی دیداری ئاشتی بۆ مافی مرۆڤ

٠٧٥٠٧٢١٧٨٠٠

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سەیدسادق.. تووشبوویەكی تری كۆرۆنا گیانی لەدەستدا


خەڵك – بەشی هەواڵ

لێپرسراوی ڕاگەیاندنی قائیمقامیەتی سەیدسادق ڕایگەیاند: توشبوویەكی تر بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.

تەها ئەحمەد لێپرسراوی ڕاگەیاندنی قائیمقامیەتی سەیدسادق بە (تۆڕی میدیایی خەڵك)ی ڕاگەیاند: ئەو تووشبووەی گیانی لەدەستداوە پیاوێكی تەمەن 40 ساڵە و دانیشتووی شارۆچكەی سەیدسادقە و پاش چەند ڕۆژێك داخڵ بوون و خەواندنی لە نەخۆشخانەی سلێمانی گیانی لەدەستدا.

لێپرسراوی ڕاگەیاندنی قائیمقامیەتی سەیدسادق ئەوەشیخستەڕوو: ئەمە دەیەمین حاڵەتی گیان لەدەستدانە بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سنووری شارۆچكەكەیاندا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان