ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

بەڤیدیۆ..ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر خۆی دەكات بەنێو خۆپیشاندەران لە ئەمریكا


خەڵك-بەشی هەواڵ

ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر لە شاری مینیاپولیس خۆی دەكات بەنێو خۆپیشاندەراندا.

تۆڕی سپوتنیك بڵاویكردەوە، ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر خۆی دەكات بەنێو ئەو خۆپیشاندەرانەی ئەمریكادا كە دوای گیانلەدەستدانی جۆرج فوید هاتوونەتەسەر شەقامەكان.
بەپێی تۆمارە ڤیدیۆییەكە، خۆپیشاندەران لەنێو شەقامەكان كۆبوونەوە، بەڵام لەناكاو ئۆتۆمبێلەكە دێتە نێو خۆپیشاندەران و لەبەرانبەردا خۆپیشاندەران شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە دەهێننە دەرەوە و دەستگیری دەكەن، بەڵام تاكو ئێستا هیچ زانیارییەك نییە كە ئەو كەسە بۆچی خۆی كردووە بەنێو خۆپیشاندەراندا.

دوای كوشتنی كەسێكی ڕەشپێست لەلایەن پۆلیسێكەوە، وەك ناڕەزایەتییەك هاووڵاتیانی ئەمریكایی ڕژانەسەر شەقامەكان.
جۆرج فلوید پیاوێكی ڕەشپێستی بێ چەك بوو، كە ڕۆژی دوو شەممەی ڕابردوو لە شاری مینیاپولیس لەكاتی هێرشی هێزەكانی پۆلیس كوژرا.
لەو ڕۆژەوە تاكو ئێستا شارەكانی ئەمریكا بووەتە جێگای ئەنجامدانی خۆپیشاندان و پۆلیسیش ڕووبەڕوویان دەبنەوە.

جیهان

تڕەمپ: 99%ی ئەوانەی تووشی كۆرۆنا بوون، بێمەترسی بووە


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

دۆناڵد تڕەمپ سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند، تا ئێستا 40 ملیۆن پشكنینی كۆرۆنا لە وڵاتەكەی ئەنجامدراوە و دەركەوتووە 99%ی تووشبووان بەشێوەیەكی بێمەترسی پەتاكەیان گرتووە.

وتیشی”زۆربونی ژمارەی تووشبووانی ئەمریكا پەیوەندی بە زۆربوونی پشكنینەكانی ڤایرۆسەكەوە هەیە”.

دۆناڵد ترەمپ باسی لەوەشكردوە، پێش كۆتاییهاتنی ساڵی 2020 وڵاتەكەی دەتوانێت ڤاكسین یان چارەسەری دژە كۆرۆنا بەرهەم بهێنێت و ستراتیژی وڵاتەكەشیی لە بەرەنگاربونەوەی كۆرۆنا بەشێوەیەكی كارا بەڕێوەدەچێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

هەموو وڵاتە زلهێزەكان بێ دەسەڵاتی خۆیان ڕادەگەیەنن
“كۆرۆنا هیچ چارەسەرێكی نیە، مەگەر خوای گەورە لەناوی ببات”


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

ئاژانسی (RT) بڵاویكردەوە، ئەنوتون كڕاسوڤسكی پسپۆر لە بواری دروستكردنی ڤاكسین لە ڕوسیا و خاوەنی كۆمپانیای NovaMedica Zakhar Leikin و شارەزایەكی زۆری هەیە لە بواری دروستكردنی ڤاكسین ڕایگەیاند، كۆرۆنا هیچ چارەسەرێكی نیە، مەگەر خوای گەورە لەناوی ببات.

وتیشی”نامانەوێت خەڵكی بترسێنین، بەڵام ئەمە ڕاستیەكەیە، ڤایرۆسی كۆرۆنا هەموو گۆی زەوی داگیر دەكات و تا ئێستا هیچ چارەسەرێكی بۆ نابێت، چونكە تا ئێستا زیاتر لە 149 جار ڤایرۆسەكە Mutate بووە، واتە خۆی بە شێوازێكی تر گۆڕیوە، بە مانای ئەوەی كە ئەگەر ڤاكسینیشی بۆ بدۆزرێتەوە سوودی نابێت چونكە بەردەوام لە گۆڕانكاری دایە بە شێوازی نوێ”.

ئاشكراشیكرد، مەگەر خودای گەورە ئەم نەخۆشیە لەناو ببات ئەگینا هەموو دەسەڵاتدارانی جیهان لە شكستدان و خولەك بە خولەك ڤایرۆسەكە تەشەنە دەستێنێت و بەمزووانە هەموو وڵاتە زلهێزەكانی جیهان بێ دەسەڵاتی خۆیان ڕادەگەیەنن وەك چۆن پێشووتر ئیتاڵیا ڕایگەیاند كە تەنها خودای گەورە ئەم ڤایرۆسە لەناو ببات و خۆیان ڕادەستی خودای ئاسمان كرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

تووشبووانی كۆرۆنا لە ئەمریكا لە 3 ملیۆن كەس نزیك دەبنەوە


خەڵك-بەشی هەواڵ

بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 11 ملیۆن و 386 هەزار و 560 حاڵەت.

بە گوێرەی ئامارە جیهانییەكان، تاكو كاتژمێر 9ی ئەمڕۆ یەك شەممە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 11 ملیۆن و 386 هەزار و 560 حاڵەت، لەو ژمارەیەش پێنج سەد و 33 هەزار و 581 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش هەبووە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە و گەیشتووەتە دوو ملیۆن و 935 هەزار و 770 كەس و 132 هەزار و 318 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ڤایرۆسی كۆرۆنا نەخۆشییەكی كوشندەیە و مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو لەشاری وۆهانی وڵاتی چین سەریهەڵداو لەئێستاشدا لە زیاتر لە 210 وڵات و ناوچەی جیهان بڵاوبووەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان