ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

وەزیری كارەبای هەرێم: قەیرانی كارەبا بەرەو باشتر دەچێت

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

وەزیری كارەبا ڕایدەگەیەنێت، لە ئێستادا سێ هەزار و 200 مێگاوات كارەبا بەرهەم دەهێنرێت، كە نیوەی پێداویستيیەكانە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە، كەمال محەمەد وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند، هەرێمی كوردستان پێویستی بە شەش هەزار و 700 میگاوات كارەبا هەیە، لە ئێستاشدا تەنها سێ هەزار و 200 مێگاوات كارەبا بەرهەم دەهێنرێت، كە دەكاتە‌ نیوەی بڕی پێویست.

وتیشی”ئەگەر وەزارەتی سامانە سروشتییەكان سوتەمەنی پێویست دابین بكات، كێشەی كارەبا نامێنێت”.

ئاشكراشیكرد، لە تەمەنی ئەم كابینەیەدا بڕی‌ هەزار و 540 مێگاواتی دیكە گرێبەستمان كردووە، كە بریتیە لە 500 مێگاوات لە خورماڵ،‌ 500 مێگاوات لە بازیان، 165 مێگاوات لە گەرمیان، هەروەها 300 مێگاوات كارەبا بە ڕێگەی ئاو لەگەڵ كۆمپانیایەكی ئوسترالی و 75 مێگاوات كارەبای وزەی خۆر،‌ بەم پێیەش كارەبای بەرهەمهاتوو لە هەرێمی كوردستان دەگاتە سەرووی هەشت هەزار مێگاوات.

ڕوونیشیكردەوە، لە ئێستادا خواستی هەرێم لەم وەرزەدا 4200 مێگاواتە و لە زستاندا دەگاتە 6500 مێگاوات.

جەختی لەوەش كردەوە، بەهۆی قەیرانی كۆرۆناوە نە سوتەمەنی پێویست هەیە و نە پارەكە بەردەستە، بەڵام قەیرانی كارەبا بەرەو باشتر دەچێت لەم كابینەیەدا.

کوردستان

هەڵەبجە ؛قاوشەكانی نەخۆشخانەی وەفا و بەركەوتووانی چەكی كیمیایی پڕ بوون لە نەخۆش

خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت ، بەهۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا قاوشەكانی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەی وەفا و بەركەوتووانی چەكی كیمیایی پڕ بوون لەنەخۆش.

د. شاناز نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاندووە، بە هۆی پڕبوونی قاوشەكانی كۆرۆنا لە ھەردوو نەخۆشخانەی وەفا و بەركەوتووانی چەكی كیمیایی، بە داوای لێبووردنەوە لە ئێستادا ئەو نەخۆشانەی لە دەرەوەی سنوری ئیدارەی پارێزگای ھەڵەبجەن لەوەرناگیرێن.

ڕاشیگەیاندووە، تەنها ئەو نەخۆشانەی دەرەوەی سنوری هەڵەبجە وەردەگیرێن، كە لە ڕێگەی فۆڕمی ڕەوانەكردنی نەخۆش و بە ئاگاداری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندرووستی سنوورەكەیان وەردەگیرێن لە سەنتەرەكانی كۆرۆنا لە پارێزگای ھەڵەبجە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وەزارەتی خوێندنی باڵا؛ خولەكانی تەواوكاری و فێركاری زمانی ئینگلیزی بە شێوەی ئۆنلاین دەست پێدەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت ، خولەكانی تەواوكاری و فێركاری زمانی ئینگلیزی بە شێوەی ئۆنلاین لەڕۆژی یەكشەممە (٢٠٢٠/١٠/١٨) بە شێوەی ئۆنلاین دەست پێدەكات.

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، لەسەر راسپاردەی ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، لیژنەی پێداچونەوە بە مەرج و رێنماییەكانی سەنتەرەكانی زمان، خولەكانی تەواوكاری و فێركاری زمانی ئینگلیزی بە شێوەی ئۆنلاین دەستپێدەكاتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، پاش ئەنجامدانی چەندین كۆبونەوە بەسەرپەرشتی سەرۆكی دەزگای سەرپەرشتی و دڵنیایی جۆری و سەرۆكی لیژنەی پێداچونەوە بە مەرج و رێنماییەكانی سەنتەرەكانی زمان، بەمەبەستی دانانی ڕێكاری پێویست بۆ دەستپێكردنەوەی خولەكان بە پاراستنی كوالێتی و رێوشوێنی گونجاو و رەچاوكردنی رێكارە تەندروستیەكان، بڕیاردرا بەدەستپێكردنەوەی خولەكانی تەواوكاری و فێركاری بەشێوەی ئۆنڵاین.

لە ڕاگەیەنراوەكە داهاتووە، رۆژی یەكشەممە 27ی ئەیلولی 2020 ناونوسین لە گشت سەنتەرەكانی فێربونی زمانی ئینگلیزی زانكۆكانی كوردستان بۆ هەردوو خولەكە دەستپێدەكات، تا رۆژی دوو شەممە 5 -10 – 2020 بەردەوام دەبێت، هەروەها دوای پەسەندكردنی ناوەكان لەلایەن وەزارەتەوە لەڕۆژی یەكشەممە 18-10-2020 بە شێوەی ئۆنلاین دەستپێدەكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی؛ لە سیتەك 2 هاووڵاتی دەستگیر كران

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، دوو هاووڵاتی دەستگیركران ، كە سەرقاڵی ئیشكردن بوون لە زەوی گشتی دا هەستابوون بە تەختكردنی زەوی دەرهێنان و بڕینی داری سروشتی دەستگیرا بەسەر شۆفڵێك دا .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە، بە مەبەستی نەهێشتنی دیاردەی زیادەڕۆیی ، مەفرەزەیەكی بنكەی پۆلیسی دارستانی سیتەك دەستیانكرد بە گەڕان و پشكنین لە سنوری شارەدێكە لە ئەنجامدا توانیان 2 هاووڵاتی بە تۆمەتی زیادەڕۆیی دەستگیر بكەن.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو دوو هاووڵاتیە بە شێوەیەكی نایاسایی سەرقاڵی ئیشكردن بوون لە زەوی گشتی دا، كە هەستابوون بە تەختكردنی زەوی دەرهێنان و بڕینی داری سروشتی، هاوكات دەستگیرا بەسەر شۆفڵێكدا، دواتر پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ ڕێكخراو ڕادەستی دادوەری لێكۆڵینەوە كرا بۆ وەرگرتنی ڕێكاری یاسایی .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان