تیمی هاوبەشی یەكێتی و گۆڕان لە حكومەتی خۆجێیی سلێمانی كۆبوونەوە



تیمی هاوبەشی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان لە حكومەتی خۆجێی سلێمانی كۆبوونەوە و ڕایانگەیاند، پەیوەندییەكانیان لە حزب و حكومەت پتەوتر دەكەن و جەختیشدەكەنەوە، ” پێكەوە خزمەتی باشتری سلێمانی دەكەین”

تیمی هاوبەشی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان لە حكومەتی خۆجێی سلێمانی بە سەرپەرشتی مستەفای سەید قادر، جێگری سەرۆكی هەرێم و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران كۆبوونەوە و ڕاگەیەنراوێكی هاوبەشیان بڵاوكردەوە.

وەك لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، “تیمی هاوبەشی بزوتنەوەی گۆڕان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە حكومەتی خۆجێی سلێمانی كۆبوونەوە و پێكەوە گفتوگۆیان لەبارەی دواپێشهات و گۆڕانكاری و ئامادەكارییەكان بۆ قۆناغەكانی داهاتوو و رێكخستنەوەی باشتری پەیوەندییەكان كرد و قسە لەبارەی چۆنییەتی ڕێكخستنەوەی پەیوەندییەكان لە سەر ئاستی پارێزگای سلێمانی بەتایبەت و هەرێمی كوردستان بەگشتی كرا”.

ڕاشیگەیاندووە، “هەروەها هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی هەنووكەیی كراو لەو بارەیەشەوە باسیان لە داڕشتنی سیاسەتی كاری هاوبەش و ئامادەكارییەكان بۆ قۆناغەكانی داهاتوو كرد”.

تیمی‌ هاوبەشی‌ یەكێتیی و گۆڕان ڕاشیانگەیاندووە، “كۆبوونەوەكە لەبەر رۆشنایی گۆڕانكاری و دواپێشهاتە سیاسی و ئابوورییەكان، جەختی لەوە كردەوە، كە پێویستە پەیوەندییەكانی نێوان یەكێتی و گۆڕان لە حكومەت و حیزبیش پتەوتر بكرێن بۆ ئەوەی لە ئاستی چاوەڕوانی خەڵكدا بێت و بتوانرێت رووبەڕووی ئاڵنگارییەكان ببن و داكۆكی لە داوا ڕەواكانی و پێویستییەكانی سلێمانی بكەن”.

ئاماژەیان بەوەشكردووە، “هاوڕا بوون كە؛ دەبێت هەوڵەكان بەو ئاڕاستەیە بن، كە خزمەتی زیاتری هاووڵاتیان بكرێت و هەردوو تیم راسپێردران كە بەهیچ شێوەیەك جیاكاری و جیاوازی ئینتیمای سیاسی نەبێتە بەربەست لەبەردەم جێبەجێ كردنی پلانی خزمەتكردنی هاوڵاتییان و پێكەوە خزمەتی باشتری سلێمانی بكەن”.

سەعدی پیرە: هەموو كات كاك بافڵ دەڵێ كاك مەسعود مامی منە
پێشت سەعدی پیرە: هەموو كات كاك بافڵ دەڵێ كاك مەسعود مامی منە
مەیینی هەنگوین چییە؟ ئەوە ئەسڵە یان عادی؟
دواتر مەیینی هەنگوین چییە؟ ئەوە ئەسڵە یان عادی؟
ەیوەندیدار