دایكێك مردنی منداڵەكەی بەچاوی خۆی بینی و خۆی كوشت

  • 786 بینین

بنكەی پۆلیسی پردێ‌ ڕایدەگەیەنێت، منداڵێك لەبەردەمی ماڵی خۆیان ئۆتۆمبێل لێی داوە و گیانی لەدەستداوە، دایكەكەش بەرگەی ئەو دۆخەی نەگرتووە و خۆی كوشتووە.

پۆلیسی پردێ لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ دایکێک دوای ئەوەی گیانلەدەستدانی کوڕە دوو ساڵەکەی بە چاوی خۆی دەبینێت کاتێک لەبەردەم ماڵی خۆیان ئۆتۆمبێل لێی دەدات، دەچێتە ژوورەوە و بە چەک کۆتایی بە ژیانی خۆی دەهێنێت.

ڕاشیگەیاندووە، دایکەکە تەمەنی ١٨ ساڵە و دانیشتووی شارەدێی پردێیە.

ئاشكراشی كردووە، ئەو چەکەی، کە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە پێی، چەكی مامی بووە، کە پیشەی پۆلیسە.

نورا ئەلتوەیجری خولیای بەکارهێنانی تەکنەلۆژیایە بۆ بەهێزکردنی گەنجان بۆ دروستکردنی کاریگەری ئەرێنی لە کۆمەڵگاکانیاندا
پێشتر نورا ئەلتوەیجری خولیای بەکارهێنانی تەکنەلۆژیایە بۆ بەهێزکردنی گەنجان بۆ دروستکردنی کاریگەری ئەرێنی لە کۆمەڵگاکانیاندا
عێراق بڕیاری ناردنی دەرمانی بۆ سلێمانی دەركرد
دواتر عێراق بڕیاری ناردنی دەرمانی بۆ سلێمانی دەركرد
پەیوەندیدار