ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

وەزیری تەندروستی: قەدەغەی نوێی هاتوچۆ ڕادەگەیەنرێت


خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری تەندروستی هەرێم ڕایدەگەیەنێت:”ڕێكاری نوێ دژی كۆرۆنا دەگرنەبەر و بەپێویستی دەزانین لەپێناو بەرژەوەندی هاووڵاتیان قەدەغەی هاتووچۆ ڕایگەیەنرێت.

د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێمی كوردستان بە (ڕووداو)ی ڕاگەیاند:”لەگەڵ وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان و پارێزگارەكان لەسەر هێڵن و قەدەغەی نوێی هاتوچۆ ڕادەگەیەنرێت”.

وەزیری تەندروستی هەرێم وتیشی:”ڕەنگە هەر ئەمشەو یان سبەی وەزارەتی ناوخۆ بڕیاری نوێ ڕابگەیەنێت و شێوازی قەدەغەكەش بەشێوەیەك دەبێت كە سەرەتا ماوەیەك بە هاووڵاتیان دەدرێت بۆ ئەوەی پێداویستییەكانی خۆیان دابین بكەن”.

د. سامان بەرزنجی ئاماژە بەوەش دەدات، بەپێویستی دەزانین لەپێناو تەندروستیی هاووڵاتیان ڕێكاری نوێ و توند بگرینەبەر، چونكە تووشبووی كۆرۆنا ڕۆژ بە ڕۆژ لە زیادبووندایە.

لەبارەی دەوامی فەرمانگەكانیش دەڵێت، ترسناكی لەسەر قەرەباڵغی نێو فەرمانگەكان هەیە و بەپێویستی دەزانین ماوەیەك دەوامی فەرمانگەكان ڕابگیرێت، هەروەها ئێمە داوامان كردووە ڕێكاری پێویست بۆ شارۆچكەی پێنجوێن بیگرێتەبەر، چونكە تووشبوویەكی زۆر تۆماركراوە.

لەبارەی قەدەغەی هاتوچۆ ئاماژە بەوەش دەدات، قەدەغەی هاتوچۆ لەپێناو ڕاگرتن و بڵاونەبوونەوەی ئەو ڤایرۆسەیە، دواتر وردەكارییەكان لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕادەگەیەنرێت.

ئەمەش لە كاتێكدایە، ئێوارەی ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستی هەرێم 101 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنای لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان ڕاگەیاند.

کوردستان

داوای لێبوردن و پێدانی مۆڵەتی درێژخایەن بۆ زیندانیان دەكرێت


خەڵك – بەشی هەواڵ

ڕێكخراوێك داوا لە سەرۆكایەتییەكانی هەرێمی كوردستان دەكات، بۆ ڕێگریكردن لە ڕوودانی كارەسات لە زیندانەكان بەهۆی زۆربوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڕیار لە لێبوردن و مۆڵەتی درێژخایەن بۆ زیندانیان بدرێت.

ڕێكخراوی دیداری ئاشتی بۆ مافی مرۆڤ لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایدەگەیەنێت: ڕۆژانە چاودێری ڕەوشی زیندانیانمان كردووە بەداخەوە ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە ناو زیندانیان بڵابووەتەوە مەترسی و دڵەڕاوكێ خستووەتە نێو زیندانیان و كەسوكارەكانیان بۆیە داواكارین لێتان كاری ئەم لیژنەیەی لە لایەن سەرۆكی حكومەتە پێكھات بۆ لێبوردنی تایبەت بە زیندانیان خێرا بكرێت و ھەرچی زووە بخرێتە بواری جێبەجێكردن و یاسایی تایبەتیش بە بەكارھێنەرانی ماددەی ھۆشبەر بخرێتە بواری جێبەجێكردن بۆ ھەرجی زووە ڕێگری كردن لە كارەسات لە زیندانەكان بەھۆی زۆربوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

 

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

بۆ بەڕێزان

-سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان

-سەرۆكایەتی پەرلەمانی ھەرێمی كوردستان

-سەرۆكایەتی حكومەتی ھەرێمی كوردستان

-سەرۆكایەتی مافی مرۆڤی ھەرێمی كوردستان

-سەرۆكایەتی داواكاری گشتی ھەرێمی كوردستان

-سەرۆكایەتی ئەنجومەنی دادوەری ھەرێمی كوردستان

بابەت-لێبوردن و مۆڵەتی درێژخایەن بۆ زیندانیان

پاش ئەوەی وەكو ڕێكخراوی دیداری ئاشتی بۆ مافی مرۆڤ ڕۆژانە چاودێری ڕەوشی زیندنیانمان كردووە بەداخەوە ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە ناو زیندانیان بڵابۆتەوە مەترسی و دڵەڕاوكێ خستۆتە نێو زیندانیان و كەسوكارەكانیان بۆیە داواكارین لێتان كاری ئەم لێژنەیەی لە لایەن سەرۆكی حكومەتە پێكھات بۆ لێبوردنی تایبەت بە زیندانیان خێرا بكرێت و ھەرچی زووە بخرێتە بواری جێبەجێكردن و یاسایی تایبەتیش بە بەكارھێنەرانی مادەی ھۆشبەر بخرێتە بواری جێبەجێكردن بۆ ھەرجی زووە ڕێگری كردن لە كارەسات لە زیندانەكان بەھۆی زۆربوونی ڤایرسی كۆڕۆنا.

 

لەگەڵ ڕێزمان…

ڕێكخراوی دیداری ئاشتی بۆ مافی مرۆڤ

٠٧٥٠٧٢١٧٨٠٠

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سەیدسادق.. تووشبوویەكی تری كۆرۆنا گیانی لەدەستدا


خەڵك – بەشی هەواڵ

لێپرسراوی ڕاگەیاندنی قائیمقامیەتی سەیدسادق ڕایگەیاند: توشبوویەكی تر بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.

تەها ئەحمەد لێپرسراوی ڕاگەیاندنی قائیمقامیەتی سەیدسادق بە (تۆڕی میدیایی خەڵك)ی ڕاگەیاند: ئەو تووشبووەی گیانی لەدەستداوە پیاوێكی تەمەن 40 ساڵە و دانیشتووی شارۆچكەی سەیدسادقە و پاش چەند ڕۆژێك داخڵ بوون و خەواندنی لە نەخۆشخانەی سلێمانی گیانی لەدەستدا.

لێپرسراوی ڕاگەیاندنی قائیمقامیەتی سەیدسادق ئەوەشیخستەڕوو: ئەمە دەیەمین حاڵەتی گیان لەدەستدانە بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سنووری شارۆچكەكەیاندا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هەشت تووشبوو لەژێر چاودێری چڕدان
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر: 50 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا تەندروستیان ناجێگیرە


خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر ڕایدەگەینێت:”50 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا باری تەندروستیان ناجێگیرە، لەناو ئەوانەشدا 8 نەخۆش لەژێر چاودێری چڕدان”.

د. دلۆڤان محەمەد بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر بە دەنگی ئەمریكای ڕاگەیاندووە:” ئەوانەی كە ئێستا سەردانی نەخۆشخانەكان دەكەن زیاتر بەركەوتەن و نیشانەی نەخۆشیەكەیان هەیە و هەڵگری ڤایرۆسەكەن و ڕێژەی مردنیش بەراورد بە پێشوو زیادیكردووە، لە پێش 19 ی ئایار یەك كەس مردووە، بەڵام دوای 19 ی ئایار 28 كەس مردوون”.

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر وتیشی” تا ڕۆژی 4 ی ئەم مانگە 580 نەخۆش لە نەخۆشخانەكاندان لە نێویاندا ئەوانەی كە هەناسەتەنگی و كۆكەیان هەیە و بە قورسی نەخۆشیەكەیان گرتووە 50 نەخۆشن كە باری تەندروستیان ناجێگیرە، لەناو ئەوانەشدا 8 نەخۆش لەژێر چاودێری چڕدان”.

د. دلۆڤان محەمەد ڕوونیشیكردەوە:” گرنگی قەدەغەی هاتوچۆ ئەوەیە كە خەڵك زیاتر لە ماڵەوە دەمێننەوە و بەركەوتە كەمدەبێتەوە و ئەو خەڵكەی كە هەڵگری ڤایرۆسەكە بێت ناچێتە شوێنی قەرەباڵغ، بەپێی ئەو داتایانەی تائێستا لەبەردەستدایە لە ماوەی ئەو دوو ڕۆژەی ڕابردوودا (پێش 4ی ئەم مانگە) ژمارەی تووشبووان دابەزیوە بۆ نیوەی ئەو ژمارەیەی ڕۆژانی پێشتر بەڵكو كەمتریش لەوەی كە چەند ڕۆژێك بەر لە ئێستا تۆمار كرابوو، ئەوەش بەهۆی كاریگەری قەدەغەی هاتوچۆوە بوو كە ژمارەكان بەرەو كەمی ڕۆیشت.”

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان