ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

خاوەنی ئارایشتگای نیگار لەسلێمانی لەسەر داخستنی شوێنەكەی چی دەڵێت؟


خەڵك – بەشی هەواڵ
خاوەنی یەكێك لە ئارایشتگا بەناوبانگەكانی سلێمانی لەدوای داخستنی ئارایشتگاكەی لەلایەن لیژنەكانەوە ڕایدەگەیەنێت، هەموو ڕێنماییەكانم جێبەجێ كردووە، نرخم هەرزانە بۆیە هاوپیشەكانم بێزارن لێم.

نیگار محەمەد عەزیز، خاوەنی ئارایشتگای نیگار لە سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، دەمێكە بەداخەوە كەسانێكی هاوپیشەم چاویان بەكارەكانی بەندە و ستافەكەم هەڵنایە بەوەی ئێمەش لەم ڕێگەیەوە خزمەتێك بە كوڕان و كچانی شارەكە بكەین، بەردەوام كەوتوومەتە بەر تانەی ئەوان، بەوەی من نرخم هەرزانە لەوانی دیكە چەند جار بە تەلەفۆن ئەوەیان بە خودی خۆم وتووە.

وتیشی، “تەنانەت پێم وتراوە 80 ئارایشتگا لە سلێمانی بەتەمای ئەوەین شكات لە تۆ بكەین بەوەی تۆ لە هەژمارە تایبەتەكەت لە سناپ چات داوا لە خانمان دەكەی، كریاتین و پڕۆتین نەكەن چونكە خراپە بۆ قژی خانمان ، بەس من ئەوە ڕاستیەكە دەبێت بە هاووڵاتیانی خۆم بڵێم چونكە دواجار هەر ئارایشتگاكان زیانیان بەردەكەوێت لە چارەسەر كردنی ئەو قژانە”.

ڕاشیگەیاند، من زۆر دژایەتی دەكرێم چەندین جار داوام لێكراوە و كاریشی لەسەر كراوە بۆ ئەوەی لە چالاكییەكانم بوەستم لە هەژمارەكەی خۆم لە سناپ چات، بەس من هەموو ئەوانەی ئارایشتگاكەم دادەخەن یان ئەوانەی دەیكەنەوە یان هەموو ئەوانەی لای من ئارایشت دەكەن و تەنانەت ئەوانەشی فرسەتیان نیە بێنە لای من هەموویانم خۆش دەوێت و بەردەوام لۆگۆی خۆشەویستیان بۆ دەنێرم.

دەشڵێت: “لە ڕێگەی سناپە ڕاستیەكەم ڕووبەڕووی ناڕەحەتیەكان دەبمەوە و دەیانەوێت بمشارنەوە، داوام لێ دەكەن، كە سناپەكەم دابخەم، بەڵام من بەردەوام دەبم و ڕاستیەكان بە هاووڵاتیان دەڵێم، كەچی باشە بۆیان و چی خراپە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، من ئەم سێ ڕۆژە ئارایشتگاكە داناخرێت تا بزانن من چۆن دەبم ئەو كات وتیان بیری لێدەكەینەوە، منیش پێیان دەڵێم كەس زەرەر ناكات و هەر بەردەوام دەبم لەسەر كارەكانی خۆم، هەموو هاووڵاتیانی شارەكەم خۆش دەوێت.

ئاشكراشیكردووە، بیانوی داخستنی ئارایشگاكەم ئەوەبووە بوكێك خەڵكی لەگەڵ هاتووە، گوایە لادانە لە ڕێنماییەكان، پێشتر وتیان تۆ دەبێت دوو كورسیت هەبێت، چوومە لای قائیمقام من 90 مەترم هەیە بە پێی ڕێنمایی هەر دوو مەتر و كورسیەك من دوو مەتر و نیوم دانا بەشی پێنج كورسی هەبوو”.

ئابوری

گەشتی ئاسمانی نێوان سنە و سلێمانی دەستپێدەكاتەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ

جێگری پارێزگاری سنە بۆ كاروباری ئابووری ئاشكرای دەكات، كه گەشتە ئاسمانییەكان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سنەوە دەستپێدەكاتەوە و یەكەم گەشتی بۆ سلێمانی دەبێت .

خالید جەعفەری، جێگری پارێزگاری سنە بۆ كاروباری ئابووری بە ئاژانسەكانی ئێرانی ڕاگەیاندووە، دوای ماوەیەكی زۆر لە وەستان، فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سنە گەشتەكانی دەستپێدەكاتەوە و كاریگەری لەسەر ڕێڕەوی بازرگانی دەبێت.

ڕاشیگەیاندووە، سێ‌ ڕۆژی هەفتە (شەممە و دوو شەممە و پێنج شەممە) گەشتەكان بۆ سلێمانی ئەستەنبوڵ ئەنجام دەدرێن.

چەند مانگێكە بەهۆی سەرهەڵدان و تەشەنەكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا گەشتە ئاسمانییەكان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سنە ڕاگیراوە و فڕۆكەخانەكانی هەرێم ڕاگیراون و تەنها گەشتی ناچاری لە فڕۆكەخانەكانی هەرێم ئەنجام دەدرێن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بەهای تمەن بەرامبەر دۆلار و دینار دابەزی


خەڵك – بەشی هەواڵ
خاوەنی نووسینگەیەكی ئاڵوگۆڕی دراو لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەهای تمەنی ئێرانی بەشێوەی حەواڵە زۆر ڕووی لە دابەزین كردووە، بەڵام دۆلار كەمێك هاوسەنگی وەرگرتووە.

ئیبراهیم غەفوور، خاوەنی نووسینگەی نەشوان لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، لەبەر زۆری خواست لەسەر تمەنی ئێرانی بە شێوەی دەستی (واتە بەكاش) نرخەكەی لەچاو حەواڵەكەی زۆرە و نزیكەی 300 هەزار تمەن جیاوازیان هەیە.

وتیشی، “بۆ سبەی بە حەواڵە 100 دۆلار بە دوو ملیۆن و 260 هەزار تمەن مامەڵەی پێوە دەكرێت”.

ڕاشیگەیاند، تا كاتی داخستنی بازاڕ 100 دۆلار بە 123 هەزار دینار مامەڵەی پێوەكرا.

بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك) لە ئێستادا بەهۆی دابەزینی بەهاكەیەوە هاووڵاتیان بەڕێژەیەكی زۆر تمەن دەكڕن بۆ ئەوەی لەكاتی بەرزبوونەوەی نرخەكەی لە فرۆشتنەوەیدا قازانج بكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ئەم گەڕەكانەی سلێمانی هەفتەیەك بێ‌ ئاو دەبن


خەڵك- بەشی هەواڵ
بەهۆی شكانی بۆری سەرەكی ئاوی خواردنەوە لەناو پڕۆژەی ئاوی سەرچنار ماوەی هەفتەیەك گەڕەكەكانی ناو سەنتەری شاری سلێمانی بێ‌ ئاو دەبن.

ئامانج جەلال، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەهۆی شكانی بۆری سەرەكی ئاو لەناو پڕۆژەی ئاوی سەرچنار بۆ ماوەی یەك هەفتە ئاوی خواردنەوە لە سەنتەری شاری سلێمانی نابێت.

ڕاشیگەیاند، بەڵام لە گەڕەكەكانی ناوچەی قڕگە و كوردسات و هەواری شار و شارۆچكە و شارەدێیەكانی چەمچەماڵ و شۆڕش و بازیان و تەكیە و گۆپاڵە دابەشكردنی ئاو بەردەوام دەبێت.

جەختیشی كردەوە، كارمەندەكانمان سەرقاڵی كاركردنن بۆ ئەوەی بەزووترین كات دابەشكردنی ئاو بۆ هاووڵاتیان دەستپێبكاتەوە .

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی لەڕێگەی پڕۆژەی ئاوی سەرچنار و پڕۆژەی ئاوی دوكان- سلێمانی (هەردوو هێڵی یەكەم و دووەم) ئاوی پاكی خواردنەوە بۆ هاوولاتیانی سلێمانی و دەورووبەری دابین دەكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان