ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

نرخی كارتی ئینتەرنێت لە هەرێم هەرزان كرا


خەڵك- ئارام سەردار
وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لە سبەینێوە لە هەرێمی كوردستان نرخی 25%ی ئینتەرنێت لە لایەن چەند كۆمپانیایەكەوە دادەبەزێنرێت و خێرایی ئینتەرنێتیش زیاد دەكرێت.

ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەكۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەدەستپێشخەریەكدا داوامان كرد لەكۆمپانیاكانی ئینتەرنێت، كە خێرایی هێڵەكانیان زیاد بكەن و نرخی هێڵەكانیشیان كەم بكەنەوە، لەسەرەتای مانگی ئادار دوو كۆمپانیای گەورەی ئەنتەرنێت (فاستلینك و ftth فایبەر ئۆپتیك بۆ ماڵان) هاتنە پێشەوە، كە لە 1ی حوزەیران نرخەكانیان بەرٍێژەی لە 25% داببەزێنن و هاوكات بەڵێنیان داوە خێرایی هێڵەكان دوو هێندە بكەن.

ڕاشیگەیاند، ئومێدیش دەكەین كۆمپانیاكانی تریش بێنە پێشەوە و نرخەكانیان كەم بكەنەوە، بۆیە لەسبەی دوو شەممە بەڵێنەكان دەچنە بواری جێبەجێكردن، ئومێدەوارین كۆمپانیاكانی تریش بێنە پێشەوە تاوەكو هاوكاری هاووڵاتیانی هەرێم بكەین.

دەشڵێت: “چەندین سەرنج لەبارەی نرخی كارتەكانی زەین و كۆڕەك و ئاسیاسێل هاتوو بۆمان لەبارەی نرخی كارتەكانیان، ئەو نرخەی كارتەكانی مۆبایل، كە بەڕێژەی لە 20% زیادكراوە پەیوەستە بەحكومەتی عیراق، چونكە بەپێی یاسای بودجەی عیراق ساڵی 2015 دیاری كراوە و وەك باج، دەچێتە خەزێنەی عیراق، بەڵام ئێمە داوا دەكەین ئەو پارەیە بگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی هەرێمی كوردستان تاوەكو بۆ خزمەتی هاووڵاتیانی هەرێم بەكاریبێنین و خەرج بكرێت”.

وتییشی، “لەمەودوا كرینی كارتی پلاستیكی نامێنێ، هاووڵاتی دەتوانێت لەڕێگەی فاست پەی ڕاستەوخۆ كارت بەنرخی ڕاستەقینە بكڕیت، بەبێ ئەوەی هیچ نرخێكی زیاتر كە لەلایەن فرۆشیارانەوە دەخرێتە سەری هاووڵاتی بیدات یان گرانتر بیكڕێت”.

ئابوری

گەشتی ئاسمانی نێوان سنە و سلێمانی دەستپێدەكاتەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ

جێگری پارێزگاری سنە بۆ كاروباری ئابووری ئاشكرای دەكات، كه گەشتە ئاسمانییەكان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سنەوە دەستپێدەكاتەوە و یەكەم گەشتی بۆ سلێمانی دەبێت .

خالید جەعفەری، جێگری پارێزگاری سنە بۆ كاروباری ئابووری بە ئاژانسەكانی ئێرانی ڕاگەیاندووە، دوای ماوەیەكی زۆر لە وەستان، فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سنە گەشتەكانی دەستپێدەكاتەوە و كاریگەری لەسەر ڕێڕەوی بازرگانی دەبێت.

ڕاشیگەیاندووە، سێ‌ ڕۆژی هەفتە (شەممە و دوو شەممە و پێنج شەممە) گەشتەكان بۆ سلێمانی ئەستەنبوڵ ئەنجام دەدرێن.

چەند مانگێكە بەهۆی سەرهەڵدان و تەشەنەكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا گەشتە ئاسمانییەكان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سنە ڕاگیراوە و فڕۆكەخانەكانی هەرێم ڕاگیراون و تەنها گەشتی ناچاری لە فڕۆكەخانەكانی هەرێم ئەنجام دەدرێن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بەهای تمەن بەرامبەر دۆلار و دینار دابەزی


خەڵك – بەشی هەواڵ
خاوەنی نووسینگەیەكی ئاڵوگۆڕی دراو لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەهای تمەنی ئێرانی بەشێوەی حەواڵە زۆر ڕووی لە دابەزین كردووە، بەڵام دۆلار كەمێك هاوسەنگی وەرگرتووە.

ئیبراهیم غەفوور، خاوەنی نووسینگەی نەشوان لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، لەبەر زۆری خواست لەسەر تمەنی ئێرانی بە شێوەی دەستی (واتە بەكاش) نرخەكەی لەچاو حەواڵەكەی زۆرە و نزیكەی 300 هەزار تمەن جیاوازیان هەیە.

وتیشی، “بۆ سبەی بە حەواڵە 100 دۆلار بە دوو ملیۆن و 260 هەزار تمەن مامەڵەی پێوە دەكرێت”.

ڕاشیگەیاند، تا كاتی داخستنی بازاڕ 100 دۆلار بە 123 هەزار دینار مامەڵەی پێوەكرا.

بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك) لە ئێستادا بەهۆی دابەزینی بەهاكەیەوە هاووڵاتیان بەڕێژەیەكی زۆر تمەن دەكڕن بۆ ئەوەی لەكاتی بەرزبوونەوەی نرخەكەی لە فرۆشتنەوەیدا قازانج بكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ئەم گەڕەكانەی سلێمانی هەفتەیەك بێ‌ ئاو دەبن


خەڵك- بەشی هەواڵ
بەهۆی شكانی بۆری سەرەكی ئاوی خواردنەوە لەناو پڕۆژەی ئاوی سەرچنار ماوەی هەفتەیەك گەڕەكەكانی ناو سەنتەری شاری سلێمانی بێ‌ ئاو دەبن.

ئامانج جەلال، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەهۆی شكانی بۆری سەرەكی ئاو لەناو پڕۆژەی ئاوی سەرچنار بۆ ماوەی یەك هەفتە ئاوی خواردنەوە لە سەنتەری شاری سلێمانی نابێت.

ڕاشیگەیاند، بەڵام لە گەڕەكەكانی ناوچەی قڕگە و كوردسات و هەواری شار و شارۆچكە و شارەدێیەكانی چەمچەماڵ و شۆڕش و بازیان و تەكیە و گۆپاڵە دابەشكردنی ئاو بەردەوام دەبێت.

جەختیشی كردەوە، كارمەندەكانمان سەرقاڵی كاركردنن بۆ ئەوەی بەزووترین كات دابەشكردنی ئاو بۆ هاووڵاتیان دەستپێبكاتەوە .

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی لەڕێگەی پڕۆژەی ئاوی سەرچنار و پڕۆژەی ئاوی دوكان- سلێمانی (هەردوو هێڵی یەكەم و دووەم) ئاوی پاكی خواردنەوە بۆ هاوولاتیانی سلێمانی و دەورووبەری دابین دەكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان