سەعدی پیرە: هەموو كات كاك بافڵ دەڵێ كاك مەسعود مامی منە



سەرۆك وەزیرانی كوردستان و جێگرەكەی دوێنێ‌ كۆبوونەوە، كە دۆخی سیاسیی كوردستانی بەرەو هێوربوونەوە برد. ئەندامێكی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی دەڵێت: “پێوەندیی پارتی و یەكێتی بەرەو باشی هەنگاوی ناوە، پێویستە میدیا و هەمووان هاوكاری مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی بین”.

سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاندووە، “پێویستە میدیای پارتی و یەكێتی لە فەرمی و سێبەر، یارمەتیی مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی بدەن بۆ ئەوەی لە گفتوگۆكانیان سەركەوتوو بن، تەفسیری خەراپی بۆ نەكرێت، پێم وایە دەبێت هەمووان پشتیوانیی ئەم پڕۆسە بكەین و دەبینین هاووڵاتییانی كوردستان پەروشن، كە ڕێككەتنمان لەگەڵ عێراق بەرەو پێشەوە دەچێت”.

سەعدی پیرە دەڵێت: “دۆستەكانمان لە ئەورووپا و ئەمریكا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستخۆشی دەكەن لە كۆبوونەوەی سەرۆك وەزیران و جێگرەكەی، لە نێوان دوو ئەلتەرناتیڤدا دەبێ باشەكەیان هەڵبژێرین بۆ چارەسەركردنی كێشەكان”.

جەختیشی كردەوە، چەندێك پێوەندی پارتی و یەكێتی و لایەنە سیاسییەكان خراپ بێت، ئەوە پێگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لاواز دەبێت، ئێمە دۆستمان زۆرە و دوژمنمان كەمە، بەڵام كەمەكە بە فەعالی بەكار دەهێندرێت تاكوو شەڕەكە توند بكەن، زیان لە گەلەكەمان بدەن.

وتیشی، “هاووڵاتیانی كوردستان چاوەڕێی ئەوەن بارودۆخ بەرەو چارەسەر بڕوات، دەیانەوێ لە سێبەری حكوومەتی كوردی پشوو بدات، ئەگەر پێوەندییەكان خراپ بێت، ئەوە ناكاتە شانسدان بە تێكۆشەران و خانەوادەی شەهیدان.”.

سەعدی پیرە ئاماژەی بەوەشكردووە، ”دەستپێكردنەوەی كارەكان لە حكوومەت و نەمانی كێشە هەموو شتێك مومكینە و لەسەر ئاستی باڵای یەكێتی و پارتی كۆبوونەوە ئەنجام بدرێت، هەمیشە كاك بافڵ دەڵێ كاك مەسعود مامە، مام و برازا دەبێ كۆببنەوە”.

ئاشكراشی كردووە، “بەدڵنیاییەوە دەڵێم لە ڕۆژانی ئایندە پەیوەندیی باشتری پارتی و یەكێتی دەبینن، بەگوێرەی كۆبوونەوەكەی مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی لێكتێگەیشتنی ئەرێنی هەبووە، ئەنجامی باشی دەبێت”.

عێراق بڕیاری ناردنی دەرمانی بۆ سلێمانی دەركرد
پێشت عێراق بڕیاری ناردنی دەرمانی بۆ سلێمانی دەركرد
تیمی هاوبەشی یەكێتی و گۆڕان لە حكومەتی خۆجێیی سلێمانی كۆبوونەوە
دواتر تیمی هاوبەشی یەكێتی و گۆڕان لە حكومەتی خۆجێیی سلێمانی كۆبوونەوە
ەیوەندیدار