ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

پارتی، پیرۆزبایی یادی دامەزراندن لە یەكێتی دەكات

خەڵك-بەشی هەواڵ

مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان پیرۆزبایی لە یەكێتی دەكات.

لە پەیامێكدا بە بۆنەی چلوپێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی، مەكتەبی سیاسی پارتی پیرۆزبایی لەو حزبە دەكات و ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لە كاتێكدا ئەو یادە دەكەینەوە، كە وڵاتەكەمان لە هەلومەرجێكی ناهەموار و ناوچەكە لە بەردەم گۆڕانكاریی خێرادایە، كە ئەمەش وا دەخوازێ سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بەوپەڕی بەرپرسیاریەتییەوە ئەركە نەتەوەیی و نیشتیمانییەكانیان راپەڕێنن و لە پێناوی بەرژەوەندییە باڵاكانی گەل و وڵاتەكەمان درێغی نەكەن.

دەقی پەیامەكە..
بۆ بەڕێز مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

بە بۆنەی چلوپێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و سەركردایەتی و ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی و سەرجەم كادیر و ئەندام و لایەنگرانی حزبە تێكۆشەرەكەتان دەكەین و، هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازین.

لە كاتێكدا ئەو یادە دەكەینەوە، كە وڵاتەكەمان لە هەلومەرجێكی ناهەموار و ناوچەكە لە بەردەم گۆڕانكاریی خێرادایە، كە ئەمەش وا دەخوازێ سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بەوپەڕی بەرپرسیاریەتییەوە ئەركە نەتەوەیی و نیشتیمانییەكانیان راپەڕێنن و لە پێناوی بەرژەوەندییە باڵاكانی گەل و وڵاتەكەمان درێغی نەكەن و، هەوڵی جیددی بدرێ بۆ زیاتر پتەوكردنی یەكڕیزیی و یەكدەنگیی هێز و لایەنە سیاسییەكان و پاراستنی دەستكەوتەكان و بەهێزتركردنی ئەزموون و دۆزی رەوای گەلەكەمان و، بەدیهێنانی ئامانجەكانمان و دابینكردنی ئارامی و خۆشگوزەرانی بۆ هاووڵاتیان.

جارێكی دیكە پیرۆزباییتان لێ دەكەین و هیوادارین سەركەوتوو و سەرفراز بن..

مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان

٣١ـی٥ـی٢٠٢٠

کوردستان

بوومەلەرزە لە شارێكی كوردستان ڕوویدا

خەڵك – بەشی هەواڵ
بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 4.2 پلە بە پێوەری ڕێختەر شاری قەسری شیرینی لە پارێزگای كرماشانی ڕۆژهەڵاتی كوردستانی هەژاند.

بوومەلەرزەكە كاتژمێر 11:40 خوولەك و بە قووڵایی 10 كیلۆمەتر لە ئاستی ڕووی زەوی و دووری 19 كیلۆمەتر لە ناوەندی شاری قەسری شیرین ڕوویدا.

تا ئێستا زانیاری دەربارەی ئەگەری كەوتنەوەی زیانی گیانی یان ماددی لە بوومەلەرزەكە ڕانەگەیەندراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا چیای گارە بۆردومان دەكەن

خەڵك – بەشی هەواڵ
بۆردومان و هێرشەكانی توركیا بۆ سەر هەرێمی كوردستان بەردەوامە و ئەمڕۆش چیای گارە بۆردومان كرایەوە.

ئەمڕۆ چوار شەممە فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا چیای گارەیان لە سنووری پارێزگای دهۆك بۆردومان كرد.

توركیا لە ناوەڕاستی مانگی ڕابردووەوە بە بیانووی بوونی هێزەكانی پەكەكە لەشكركێشییەكی بەرفراوانی لە سنووری هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆك دەستپێكردووە و بە پێی ئەو زانیارییانەی توركیا بە فەرمی بڵاویكردوونەتەوە، تا ئێستا ژمارەی بنكە سەربازییەكانی لە هەرێمی كوردستاندا گەیاندووەتە 37 بنكە و بەردەوامیش ناوچە سنوورییەكان بۆردومان دەكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

كۆبوونەوەی شاندی باڵای یەكێتی و یەكگرتوو دەستیپێكرد

خەڵك – بەشی هەواڵ
شاندی باڵای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە سلێمانی كۆبوونەوە.

میدیای فەرمی یەكێتی بڵاویكردەوە كە لە كۆبوونەوەكەدا ” پێشهاته‌ سیاسی و ئابوورییه‌كان” تاووتوێ ده‌كرێن.

پێشتریش لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی لە سەردانێكیدا بۆ لای سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتی یەكگرتوو باسیان لە چارەسەركردنی دۆخی سیاسی هەرێم و پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا كردبوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان