ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

زیاتر لە 371 هەزار كەس بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە شەش ملیۆن و 160 هەزار و 805 حاڵەت.

بە گوێرەی ئامارە جیهانییەكان، تاكو كاتژمێر 9ی ئەمڕۆ یەك شەممە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە شەش ملیۆن و 160 هەزار و 805 حاڵەت، لەو ژمارەیەش سێ سەد و حەفتا و یەك هەزار و 8 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش هەبووە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە و گەیشتووەتە ملیۆنێك و 816 هەزار و 820 كەس و سەد و پێنج هەزار و 557 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ڤایرۆسی كۆرۆنا نەخۆشییەكی كوشندەیە و مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو لەشاری وۆهانی وڵاتی چین سەریهەڵداو لەئێستاشدا لە زیاتر لە 200 وڵات و ناوچەی جیهان بڵاوبووەتەوە.

جیهان

تەندروستی جیهانی: هایدرۆكسی كلۆرۆكوین و لۆپیناڤیر كاریگەرییان نییە لەسەر كۆرۆنا


خەڵك – بەشی هەواڵ

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی تاقیكردنەوەكانی چارەسەری مەلاریا و ئایدز بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگیران.

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لەراگەیەندراوێكدا بەتەواوەتی تاقیكردنەوەكانی چارەسەری مەلاریا و تەنانەت بەتێكەڵكردنیش لەگەڵ چارەسەری ئایدز كۆتایی پێدەهێنێت.

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ئەوەشی خستووەتەڕوو، هایدرۆكسی كلۆرۆكوین و لۆپیناڤیر كاریگەرییان نییە لەسەر كەمكردنەوەی ژمارەی حاڵەتەكانی گیانلەدەستدان بەكۆرۆنا بۆیە ئەو تاقیكردنەوە كاتیانەی كە لەسەریان ئەنجامدەدران ڕاگیراون.

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ئاشكراشیكردووە، ئەو بڕیارە كاریگەری لەسەر تاقیكردنەوەكانی تر نابێت كە لەسەر ئەو ڤایرۆسە تاقیدەكرێنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

شەمخانی: پێویستە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەوڵەكانی سولەیمانی بەرزبنرخێنن


خەڵك – بەشی هەواڵ

سكرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران ڕایدەگەیەنێت: كوشتنی سولەیمانی گەورەترین دیاری ئەمریكا بوو بۆ تیرۆریستان لە ناوچەكەدا.

عەلی شەمخانی سكرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران لە لێدوانێكیدا ڕایگەیاند: كوشتنی قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران گەورەترین دیاری ئەمریكا بوو بۆ تیرۆریستان لە ناوچەكەدا.

شەمخانی ئاماژەی بەوەشكرد: قاسم سولەیمانی ڕۆڵێكی گەورەی هەبووە لە ڕووبەروبوونەوەی تیرۆر لە ناوچەكەدا و پێویستە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەوڵەكانی ناوبراو بەرزبنرخێنن.

جێی ئاماژەیە، هەفتەی ڕابردوو عەلی ئەلقاسی میهر داواكاری گشتی تاران لیستی ناوی ئەو كەسانەی ڕاگەیاند، كە دەستیان لە كوشتنی سولەیمانیدا هەبووە و ئاشكراشیكرد وڵاتەكەی داوای لە پۆلیسی ئینتەرپول كردووە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا دەستگیر بكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

تڕەمپ: 99%ی ئەوانەی تووشی كۆرۆنا بوون، بێمەترسی بووە


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

دۆناڵد تڕەمپ سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند، تا ئێستا 40 ملیۆن پشكنینی كۆرۆنا لە وڵاتەكەی ئەنجامدراوە و دەركەوتووە 99%ی تووشبووان بەشێوەیەكی بێمەترسی پەتاكەیان گرتووە.

وتیشی”زۆربونی ژمارەی تووشبووانی ئەمریكا پەیوەندی بە زۆربوونی پشكنینەكانی ڤایرۆسەكەوە هەیە”.

دۆناڵد ترەمپ باسی لەوەشكردوە، پێش كۆتاییهاتنی ساڵی 2020 وڵاتەكەی دەتوانێت ڤاكسین یان چارەسەری دژە كۆرۆنا بەرهەم بهێنێت و ستراتیژی وڵاتەكەشیی لە بەرەنگاربونەوەی كۆرۆنا بەشێوەیەكی كارا بەڕێوەدەچێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان