کەسێک بە تۆمەتی دزینی ٣٠٠ ملیۆن دینار دەستگیرکرا



پۆلیسی سلێمانی ڤیدیۆی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکیان بڵاوکردەوە، کە بڕی ٣٠٠ ملیۆن دینار و بڕێک زێڕ و کەرەستەی گرانبەهای دزیبوو.

بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی لەگەڵ بەشی پۆلیس نەهێشتنی تاوانی هەولێر تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد، کە تۆمەتبارەکە لە سلێمانییەوە بۆ هەولێر ڕایکردبوو، توانرا لە هەولێر بدۆزرێتەوە دەستگیربکرێت.

تۆمەتبارەکە ناوی (د.ک.م) تەمەنی ٢٦ ساڵە، بە ڕەگەز کوردە و دانی بە تاوانەکەیدا ناوە، لە کاتی دەستگیرکردنیدا بڕی ٣٠٠ ملیۆن دینار، بڕێک زێڕ وکەرەستەی گرانبەهای دزیبوو.

ئێستا بەپێی ماددەی ٤٤٣ لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە.

پارەی مووچە لە بەغداوە گەیشتە هەرێم
پێشت پارەی مووچە لە بەغداوە گەیشتە هەرێم
کام ئۆتۆمبێلە دەدرێت بە کارمەندانی تەندروستی؟
دواتر کام ئۆتۆمبێلە دەدرێت بە کارمەندانی تەندروستی؟
ەیوەندیدار