ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

یەكێتی و یەكگرتوو: پێویستە دەسەڵاتی جێبەجێكردن بیر لە چارەسەری ڕیشەیی بژێوی هاووڵاتیان و مووچەخۆران بكاتەوە


خەڵك – بەشی هەواڵ

دوای كۆبوونەوەی ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لە دەباشان لەگەڵ هاوسەرۆكانی یەكێتی لە ڕاگەیەنراوێكی هاوبەشدا هەردوولا جەختیانكردەوە كە پێویستە دەسەڵاتی جێبەجێكردن لە هەرێمی كوردستان بیر لە چارەسەری ڕیشەیی بژێوی هاووڵاتیان بە گشتی و مووچەخۆران بە تایبەت بكاتەوە.

سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان بەیاوەری وەفدێكی باڵای یەكگرتوو، ئەمڕۆ شەممە 30/5/2020 لە دەباشان، لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیان كۆبوونەوە و پیرۆزبایی سەركەوتنی كۆنگرە و 45هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیان كرد.

بەپێی ڕاگەیەنراوی هاوبەشی كۆبوونەوەكە، گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی سیاسی هەرێمی كوردستان و عیراق و ناوچەكە كراوە و جەختیش كراوەتە كە پێویستە لە پاڵ پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی خاك و خەڵكی كوردستان، دەسەڵاتی جێبەجێكردن لە هەرێمی كوردستان بیر لەچارەسەری ڕیشەیی بژێوی هاووڵاتیان بەگشتی و مووچەخۆران بە تایبەت بكاتەوە، لەگەڵ ئەنجامدانی هەرجۆرە گۆڕانكارییەكیش پێویستە كە هاووڵاتیانی هەژار و كەمدەرامەت زەرەرمەند نەبن.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا، جەخت لەسەر برەودان و بەهێزكردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكانی هەردوولا كراوەتەوە.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

ھاوسەرۆكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی یەكێتیی پێشوازیانكرد لە لە مامۆستا سەڵاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان و وەفدێكی باڵای یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان.

لە دیدارێكدا تەئكیدكرایەوە لە فراوانكردنی ئاسۆی ھاریكاری و ھەماھەنگی ھاوبەش لەنێوان ھەردوولایەنی دۆستدا، بەجۆرێك خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاكانی ھەرێمی كوردستان بگەیەنێت، وێڕایی پێویستی لێكگەیشتن بۆ چارەسەری تەواوی كێشەكانی نێوان لایەنەكان، تا ئاشتی و سەقامگیری سیاسی و كۆمەڵایەتی زیاتر بەرقەراربێت.

ھەرلەدانیشتنەكەدا دیالۆگ و زمانی ھاوبەش بۆ تێپەڕاندنی دۆخەكە و لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی ھاوبەش لە بڕیار و ئاڕاستە سیاسییەكان دووپاتكرایەوە و داوا لەدەسەڵاتی جێبەجێكردنیشكرا بیری جیدی لە چارەسەركردنی ریشەیی بژێوی و قوتی ھاووڵاتیان بەگشتی و مووچەخۆران بەتایبەت بكاتەوە و لەگەڵ ئەنجامدانی ھەرگۆڕانكارییەكیش ھاووڵاتیانی ھەژار و كەمدەرامەت زەرمەندنەبن و ھەر چاكسازییەكیش بكرێت پێویستە وەڵامدەرەوەی داخوازی و پێویستییەكانی ئەمڕۆی كۆمەڵانی خەڵك بێت.

له ‌بەشێكی تری دیدارەكەدا بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی سیاسی و ئابووری و تەندروستی ھەڵسەنگاندن بۆ كۆی ھاوكێشەكان كراو بیروبۆچونیان لەبارەوە ئاڵوگۆڕكرا .

ھەر لەو دەرفەتەدا ئەمینداری گشتی یەكگرتوو و وەفدی یاوەری بەبۆنەی 45 ھەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی پیرۆزباییان گەیاندە ھاوسەرۆكەكان و سەركردایەتی و ئەندامانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان.

کوردستان

داوای لێبوردن و پێدانی مۆڵەتی درێژخایەن بۆ زیندانیان دەكرێت


خەڵك – بەشی هەواڵ

ڕێكخراوێك داوا لە سەرۆكایەتییەكانی هەرێمی كوردستان دەكات، بۆ ڕێگریكردن لە ڕوودانی كارەسات لە زیندانەكان بەهۆی زۆربوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڕیار لە لێبوردن و مۆڵەتی درێژخایەن بۆ زیندانیان بدرێت.

ڕێكخراوی دیداری ئاشتی بۆ مافی مرۆڤ لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایدەگەیەنێت: ڕۆژانە چاودێری ڕەوشی زیندانیانمان كردووە بەداخەوە ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە ناو زیندانیان بڵابووەتەوە مەترسی و دڵەڕاوكێ خستووەتە نێو زیندانیان و كەسوكارەكانیان بۆیە داواكارین لێتان كاری ئەم لیژنەیەی لە لایەن سەرۆكی حكومەتە پێكھات بۆ لێبوردنی تایبەت بە زیندانیان خێرا بكرێت و ھەرچی زووە بخرێتە بواری جێبەجێكردن و یاسایی تایبەتیش بە بەكارھێنەرانی ماددەی ھۆشبەر بخرێتە بواری جێبەجێكردن بۆ ھەرجی زووە ڕێگری كردن لە كارەسات لە زیندانەكان بەھۆی زۆربوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

 

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

بۆ بەڕێزان

-سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان

-سەرۆكایەتی پەرلەمانی ھەرێمی كوردستان

-سەرۆكایەتی حكومەتی ھەرێمی كوردستان

-سەرۆكایەتی مافی مرۆڤی ھەرێمی كوردستان

-سەرۆكایەتی داواكاری گشتی ھەرێمی كوردستان

-سەرۆكایەتی ئەنجومەنی دادوەری ھەرێمی كوردستان

بابەت-لێبوردن و مۆڵەتی درێژخایەن بۆ زیندانیان

پاش ئەوەی وەكو ڕێكخراوی دیداری ئاشتی بۆ مافی مرۆڤ ڕۆژانە چاودێری ڕەوشی زیندنیانمان كردووە بەداخەوە ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە ناو زیندانیان بڵابۆتەوە مەترسی و دڵەڕاوكێ خستۆتە نێو زیندانیان و كەسوكارەكانیان بۆیە داواكارین لێتان كاری ئەم لێژنەیەی لە لایەن سەرۆكی حكومەتە پێكھات بۆ لێبوردنی تایبەت بە زیندانیان خێرا بكرێت و ھەرچی زووە بخرێتە بواری جێبەجێكردن و یاسایی تایبەتیش بە بەكارھێنەرانی مادەی ھۆشبەر بخرێتە بواری جێبەجێكردن بۆ ھەرجی زووە ڕێگری كردن لە كارەسات لە زیندانەكان بەھۆی زۆربوونی ڤایرسی كۆڕۆنا.

 

لەگەڵ ڕێزمان…

ڕێكخراوی دیداری ئاشتی بۆ مافی مرۆڤ

٠٧٥٠٧٢١٧٨٠٠

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سەیدسادق.. تووشبوویەكی تری كۆرۆنا گیانی لەدەستدا


خەڵك – بەشی هەواڵ

لێپرسراوی ڕاگەیاندنی قائیمقامیەتی سەیدسادق ڕایگەیاند: توشبوویەكی تر بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.

تەها ئەحمەد لێپرسراوی ڕاگەیاندنی قائیمقامیەتی سەیدسادق بە (تۆڕی میدیایی خەڵك)ی ڕاگەیاند: ئەو تووشبووەی گیانی لەدەستداوە پیاوێكی تەمەن 40 ساڵە و دانیشتووی شارۆچكەی سەیدسادقە و پاش چەند ڕۆژێك داخڵ بوون و خەواندنی لە نەخۆشخانەی سلێمانی گیانی لەدەستدا.

لێپرسراوی ڕاگەیاندنی قائیمقامیەتی سەیدسادق ئەوەشیخستەڕوو: ئەمە دەیەمین حاڵەتی گیان لەدەستدانە بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سنووری شارۆچكەكەیاندا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هەشت تووشبوو لەژێر چاودێری چڕدان
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر: 50 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا تەندروستیان ناجێگیرە


خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر ڕایدەگەینێت:”50 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا باری تەندروستیان ناجێگیرە، لەناو ئەوانەشدا 8 نەخۆش لەژێر چاودێری چڕدان”.

د. دلۆڤان محەمەد بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر بە دەنگی ئەمریكای ڕاگەیاندووە:” ئەوانەی كە ئێستا سەردانی نەخۆشخانەكان دەكەن زیاتر بەركەوتەن و نیشانەی نەخۆشیەكەیان هەیە و هەڵگری ڤایرۆسەكەن و ڕێژەی مردنیش بەراورد بە پێشوو زیادیكردووە، لە پێش 19 ی ئایار یەك كەس مردووە، بەڵام دوای 19 ی ئایار 28 كەس مردوون”.

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر وتیشی” تا ڕۆژی 4 ی ئەم مانگە 580 نەخۆش لە نەخۆشخانەكاندان لە نێویاندا ئەوانەی كە هەناسەتەنگی و كۆكەیان هەیە و بە قورسی نەخۆشیەكەیان گرتووە 50 نەخۆشن كە باری تەندروستیان ناجێگیرە، لەناو ئەوانەشدا 8 نەخۆش لەژێر چاودێری چڕدان”.

د. دلۆڤان محەمەد ڕوونیشیكردەوە:” گرنگی قەدەغەی هاتوچۆ ئەوەیە كە خەڵك زیاتر لە ماڵەوە دەمێننەوە و بەركەوتە كەمدەبێتەوە و ئەو خەڵكەی كە هەڵگری ڤایرۆسەكە بێت ناچێتە شوێنی قەرەباڵغ، بەپێی ئەو داتایانەی تائێستا لەبەردەستدایە لە ماوەی ئەو دوو ڕۆژەی ڕابردوودا (پێش 4ی ئەم مانگە) ژمارەی تووشبووان دابەزیوە بۆ نیوەی ئەو ژمارەیەی ڕۆژانی پێشتر بەڵكو كەمتریش لەوەی كە چەند ڕۆژێك بەر لە ئێستا تۆمار كرابوو، ئەوەش بەهۆی كاریگەری قەدەغەی هاتوچۆوە بوو كە ژمارەكان بەرەو كەمی ڕۆیشت.”

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان