مامۆستایەک لێیدەدرێت و هەڕەشەی کوشتنی لێدەکرێت



مامۆستایەکی خوێندنگای ڕەوشەنی لە هەولێر، دەڵێت لەلایەن مامۆستاکانی دیکەوە لێی دەدرێت و بریندار کراوە، هەڕەشەی کوشتنی لێدەکرێت.

مریەم حەسەن، مامۆستای ئینگلیزیە لە خوێندنگای ڕەوشەنی بنەڕەتی لە سێتاقانی هەولێر، ئەمڕۆ بە برینداری کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی ئەنجامدا، دەڵێت لەلایەن سێ مامۆستای خوێندنگاکەیەوە لێی دراوە و بریندارکراوە.

مامۆستاکە دەڵێت، بە شەق و ئاسن لێیان داوە و برینداربووە، مانگانە مووچەی تەواوی پێنادرێت و پارەکەی دەخورێت، ئەو مامۆستایانە پرسیاری تاقیکردنەوەیانیان بە زۆر لە لێسەندووە تا بیدەنە منداڵەکانی خۆیان، دەربچن.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، سکاڵای یاسایی بەرامبەر ئەو مامۆستایان تۆماردەکات، چونکە هەڕەشەی کوشتیان لێکردووە.

مریەم حەسەن، لە ساڵی ٢٠١٥ لە خوێندنگا بنەڕەتییە مامۆستایە، لە کاتێکدا خۆی مامۆستای خوێندنی پۆلی ٧ و ٨ و ٩یە، بەڵام لە بنەڕەتی یەک بۆ شەش دانراوە، بەڕێوەبەرەکە ڕێگری لە گواستنەوەی بۆ خوێندنگای دیکە کردووە.

 

 

 

 

کام ئۆتۆمبێلە دەدرێت بە کارمەندانی تەندروستی؟
پێشت کام ئۆتۆمبێلە دەدرێت بە کارمەندانی تەندروستی؟
١٠ کەس بەهۆی تای خوێنبەربوون گیانیان لەدەستداوە
دواتر ١٠ کەس بەهۆی تای خوێنبەربوون گیانیان لەدەستداوە
ەیوەندیدار