ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

7 تاکتیکی سایکۆلۆژی بۆ ئەوەی لە یەکەم ژواندا زۆر ناوازە و سەرنجڕاکێش دەربکەویت

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک تاکتیکی سایکۆلۆژییە بۆ ئەوەی لە یەکەم ژواندا زۆر ناوازە و سەرنجڕاکێش دەربکەویت:

 

-خواردنەوەی گەرم

-توێژینەوەیەک ئەوەی سەلماندووە کە ئەو ژوانانەی لە کەشێکی گەرمدا دەکرێت و خواردنەوەی گەرمی تێدا دەخورێتەوە کاریگەرترە وەک لە خواردنەوەی سارد کە کەسەکەش وەک کەسایەتیەکی سارد دەردەکەوێت.

 

-باسکردنی کەسانی دیکە

-گەر لە گفتوگۆکەتاندا باسی کەسانی دیکە کرا، هەمیشە لایەنە باشەکان باس بکە و بە خراپە باسیان مەکە، چونکە باسکردنیان بە خراپە کاریگەری خراپ جێدەهێڵێت بەرامبەر بە تۆ.

 

-ناوهێنان

-کاتێک تازە یەکدی دەناسن، هەوڵبدە ناوی کەسەکە بهێنیت، بەو جۆرە زیاتر دەتوانیت لێی نزیک ببیتەوە.

 

-سێگۆشەی ڕوخسار

-کاتێک قسە بۆ کەسەکە دەکەیت، سەرنج بخەرە سەر سێگۆشەی ڕووخساری (چاو و دەم و لوت)، بۆ ئەوەی هەمووکات هەر ناچار نەبیت چاو ببڕیتە چاوی و هەر بەشێک ٥ بۆ ١٠ چرکە لەسەری بمێنەرەوە.

 

-داوای هاوکاری بکە

-ئەمەش تاکتیکێکی باوە بۆ خۆنزیککردنەوە لە کەسێک، داوای هاوکاری شتێکی سادەی لێبکە بۆنمونە قەڵەمێک یان شتێکی هاوشێوە

 

 

-ببە بە پەڕەی ٢٥

-نوسەرێک کتێبێکی بڵاوکردەوە کە لە دەستپێک نووسیبووی، هەموو کتێبەکە لە دەستپێک بۆ کۆتایی بخوێنەرەوە جگە لە پەڕەی ٢٥ و ئەو پەڕەیە مەخوێنەرەوە، دواتر دەرکەوت کە زۆربەی کەسەکان کە کتێبەکەیان بەدەستەوە دەگرت یەکسەر دەچوونە سەر پەڕەی ٢٥، بۆیە گرنگە تۆش ببیت بە پەڕەی ٢٥ و هەندێک نهێنی بهێڵیتەوە و هەمووی ئاشکرا نەکەیت.

 

-خۆت سەرنج ڕاکێش ببینە

-متمانەت بەخۆت هەبێت و خۆت سەرنج ڕاکێش ببینە، پیاوان دەتوانن لە یەکەم ژواندا قەمیسی شین لەبەربکەن بەو پێیەی سەلماوە کە بۆ یەکەم بینین سەرنجڕاکێشە.

 

 

ریکلام

ژیاندۆستی

چەند بەهەمێک کە لە بنەڕەتدا بۆ کارێکی دیکە داهێندرابوون

خێزان

دەڵێن پێویستی دایکی داهێنانە، زۆرێک لە داهێنانەکانی مرۆڤ لە شتانێک دروست کراون کە چەندەها ساڵە بۆ هۆکارێکی تر بەکارهێنراون، ئەمانەی خوارەوە کۆمەڵە ماددەیەکی جیاوازن کە دەتوانەرێت بۆ مەبەستێکی تر بەکاربهێنرێت:

 

-لیستیرین

لیسترین بۆ شۆردنی ناودەم بەکاردێت بەڵام پێشتر وەک پاکەرەوی ئەرز بەکار ڕیکلامی بۆ کراوە.

 

-یاری پەینتبۆڵ

پەینتبۆڵ پێش ئەوەی بۆ یاری کردن بەکاربهێنرێت پێیوتراوە پەینتبۆڵ مارکەر کە بۆ نیشانەکردنی ئەو درەختانە بەکارهێنراوە کە پێویستیان بە نەخشاندن یان بڕین هەبووە.

 

-کلینێکس 

کلینێکس لەڕاستیدا دروست کراراوە بۆ ئەوەی کە وەکو دابڕێک بەکاربهێنرێت لە ماسکی گازدا لەکاتی جەنگی جیهانی یەکەم.

 

 

-مایکرۆوەیڤ

مایکرۆوەیڤ پێش ئەوەی بۆ گەرمکردنەوەی خۆراک و دروست کردنی گەنمەشامی برژاو بەکاربهێنرێت بۆ بۆگواستنەوەی ئاماژەکانی ڕادار بەکارهێنراوە لە جەنگی جیهانی دووەم دا.

 

 

-پێڵاوی پاژنە بەرز

لە ئێستادا زۆرتر خانمان پێڵاوی پاژنە بەرز بەکاردەهێنن بەڵام لە کۆندا پیاوان لەپێیان کردوە و بەکاریانهێناوە لەکاتی سوارچاکیدا بۆ ئەوەی یارمەتیان بدات لە قایمکردنی پاژنەیان لە ئاوزەنگی ئەسپکە.

 

 

-سانتی

سانتی سەرەتا دروستکرا بۆ هەڵمژینی خوێن لە شوێنی برینی گولە لە سەربازەکاندا بەڵام پەرستیارەکان بەکاریانهێنا وەک بەرهەمێکی خاوێنی خانمانە.

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

٧ تایبەتمەندی خانمان، کە یەکسەر سەرنجی پیاوان ڕادەکێشێت

خێزان

بەردەوام ئەوە پرسیاربووە لایی زۆرێک لە خانمان کە چ شتێکی ئەوان زۆر سەرنجیان ڕادەکێشێت، ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک خاڵە کە زانایانی مرۆڤناسیی کۆکن لەسەری:

– زەردەخەنە و پێکەنینی ئاسایی خانمان یەکێکە لە سەرنجڕاکێشترین خاڵەکان لای پیاوان.

– هاڕمۆنی ڕوخسار بەیەکەوە، کە ئەمەش کاتێک دەبێت کە چاو و برۆ  و لێو و هەموو بەشەکانی ڕوخسار هاڕمۆنیەکی جوانیان دروستکردبێت.

– لێو: هەرچەندە ئێستا لێوی گەورە زۆر مۆدیەتی، بەڵام زانایان دەڵێن کە پیاوان حەز بە لێویی ئاسایی و مامناوەندی دەکەن کە لە مێشکی ئەواندا بۆ ماچ گونجاوە.

– چاو، بەتایبەتیش چاوی گەورە

– برۆ و شێوازی گونجاندنی لەگەڵ ڕوخسار یەکێکی دیکەیە لە گرنگترین ئەو شوێنانەی ژنان کە سەرنجی پیاوان ڕادەکێشێت.

– شێوەی وەستانی جەستە و دەرخستنی مێینەیی یەکێکی دیکەیە لە خاڵە گرنگەکان.

– ڕەنگ: ڕەنگی پیست و جلوبەرگ و گونجاندنیان یەکێکی دیکەیە لە شتە سەرنجڕاکێشەکان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

چەند کارێک بە هیچ جۆرێک لە کاتی بڕانی کارەبادا ئەنجامی مەدە

خێزان

ئەمانەی خوارەوە کۆمەڵە کردارێکن کە باشترە نەکرێن لە کاتی بڕانی کارەبا چونکە خۆت دەخەیتە مەترسیەوە:

 

-داگیرساندنی مۆم

لەکاتی بڕانی کارەبا یەکەم کردارت لەوانەیە داگیرساندنی مۆم بێت بەڵام مۆم زۆر بە ئاسانی ئەتوێتەوە و دەبێتە هۆی دروست کردنی کێشە، دەتوانی لەجێگەی مۆم فانۆسی کارەبای بەکاربهێنیت.

 

-زۆر بەکارهێنانی مۆبایل تا وزەی تیانامێنێت 

کاتیک کارەبانیە و ناتوانی سەیری تەلەفیزیۆن بکەیت ناچار مۆبایلەکەت بۆیاری کردن بەکاردەهێنیت بەڵام دەبێت ئاگاداربیت هەموو وزەی مۆبایلەکەت بەفیڕۆنەیەیت بۆ ئەوەی لە حاڵەتی نەخوازراودا بتوانیت پەیوەندی بکەیت. 

 

-کردنەوەی بەفرگر

لەکاتی نەمانی کارەبادا بەفرگر تاکە شوێنە کەبتوانێت خۆراکەکان بە ساردی بهێڵێتەوە بۆ ماوەی ٤ کاتژمێر ئەمەش لەکاتێکدا ئەگەر دەرگای بەفرگرەکە چەند جارێک نەکرێتەوە.

 

-گوێنەدان بە یاسای هاتوچۆ

ئەگەر لەدەرەوەبویت و ترافیک ئیشی نەکرد دەبێت چاوەڕێکەی تا ئەو کەسانەی کە پێش تۆ لەوێبوون بڕۆن. 

 

-بەکارهێنانی لایتی کۆن

لایتی کۆن بێجگە لە کزیەکەی مەترسی هاتنەدەرەوەی ترشەکەی هەیە بۆیە هەوڵبدە ئەو لایتانە بەکاربهێنیت کە بەدەست بارگاوی دەکرێن. 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان