ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

زیاتر لە 7 هەزار و 700 كەس لە ئێران بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە


خەڵك-بەشی هەواڵ

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 2282 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

كیانووش جەهانپوور وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 2282 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 57 كەسیش گیانیان لە دەستداوە.

وتیشی”لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە تاكو ئەمڕۆ 148 هەزار و 950 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون و تاكو ئێستاش 116 هەزار و 828كەس چاك بوونەتەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هەر بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا 7734 كەس لە ئێران گیانیان لە دەستداوە.

جیهان

تەندروستی جیهانی: هایدرۆكسی كلۆرۆكوین و لۆپیناڤیر كاریگەرییان نییە لەسەر كۆرۆنا


خەڵك – بەشی هەواڵ

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی تاقیكردنەوەكانی چارەسەری مەلاریا و ئایدز بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگیران.

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لەراگەیەندراوێكدا بەتەواوەتی تاقیكردنەوەكانی چارەسەری مەلاریا و تەنانەت بەتێكەڵكردنیش لەگەڵ چارەسەری ئایدز كۆتایی پێدەهێنێت.

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ئەوەشی خستووەتەڕوو، هایدرۆكسی كلۆرۆكوین و لۆپیناڤیر كاریگەرییان نییە لەسەر كەمكردنەوەی ژمارەی حاڵەتەكانی گیانلەدەستدان بەكۆرۆنا بۆیە ئەو تاقیكردنەوە كاتیانەی كە لەسەریان ئەنجامدەدران ڕاگیراون.

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ئاشكراشیكردووە، ئەو بڕیارە كاریگەری لەسەر تاقیكردنەوەكانی تر نابێت كە لەسەر ئەو ڤایرۆسە تاقیدەكرێنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

شەمخانی: پێویستە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەوڵەكانی سولەیمانی بەرزبنرخێنن


خەڵك – بەشی هەواڵ

سكرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران ڕایدەگەیەنێت: كوشتنی سولەیمانی گەورەترین دیاری ئەمریكا بوو بۆ تیرۆریستان لە ناوچەكەدا.

عەلی شەمخانی سكرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران لە لێدوانێكیدا ڕایگەیاند: كوشتنی قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران گەورەترین دیاری ئەمریكا بوو بۆ تیرۆریستان لە ناوچەكەدا.

شەمخانی ئاماژەی بەوەشكرد: قاسم سولەیمانی ڕۆڵێكی گەورەی هەبووە لە ڕووبەروبوونەوەی تیرۆر لە ناوچەكەدا و پێویستە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەوڵەكانی ناوبراو بەرزبنرخێنن.

جێی ئاماژەیە، هەفتەی ڕابردوو عەلی ئەلقاسی میهر داواكاری گشتی تاران لیستی ناوی ئەو كەسانەی ڕاگەیاند، كە دەستیان لە كوشتنی سولەیمانیدا هەبووە و ئاشكراشیكرد وڵاتەكەی داوای لە پۆلیسی ئینتەرپول كردووە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا دەستگیر بكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

تڕەمپ: 99%ی ئەوانەی تووشی كۆرۆنا بوون، بێمەترسی بووە


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

دۆناڵد تڕەمپ سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند، تا ئێستا 40 ملیۆن پشكنینی كۆرۆنا لە وڵاتەكەی ئەنجامدراوە و دەركەوتووە 99%ی تووشبووان بەشێوەیەكی بێمەترسی پەتاكەیان گرتووە.

وتیشی”زۆربونی ژمارەی تووشبووانی ئەمریكا پەیوەندی بە زۆربوونی پشكنینەكانی ڤایرۆسەكەوە هەیە”.

دۆناڵد ترەمپ باسی لەوەشكردوە، پێش كۆتاییهاتنی ساڵی 2020 وڵاتەكەی دەتوانێت ڤاكسین یان چارەسەری دژە كۆرۆنا بەرهەم بهێنێت و ستراتیژی وڵاتەكەشیی لە بەرەنگاربونەوەی كۆرۆنا بەشێوەیەكی كارا بەڕێوەدەچێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان