ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

چاكسازی لە خۆیانەوە دەستپێدەكەن
بزووتنەوەی ئیسلامی، دەستپێخەرییەك بۆ چاكسازی ڕادەگەیەنێت


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

ئەندامێكی سەركردایەتی بزووتنەوەی ئیسلامی ڕایدەگەیەنێت، لە ئێمەوە دەست بە بڕینی مووچەی خانەنشینان بكەن.
هەرچەندە چەند جارێك حكومەتی هەرێم بڕیاری جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی داوە، بەڵام تاكو ئێستا ئەوەی دەبینرێت هیچ هەنگاوێكی كردەیی بۆ ئەو پرسە نەنراوە، هۆكاری سەرەكیش بۆ حزبی بوونی ئەو هاووڵاتییە بندیوارانە دەگەڕێتەوە كە حكومەت ناوێرێت دەست بۆ بڕینی مووچەكانیان ببات.

سەلام كەریم ئەندامی سەركردایەتی بزووتنەوەی ئیسلامی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، حكومەت خانەنشینی بۆ بەشێكی كەم لە پێشمەرگەكانمان كردووە وەكو مافێكی مێژوویی وەك ئەوەی پێشمەرگەكانمان لە شاخ بوون و وەكو هێزی سێهەمی كوردستان بووە، لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە ئامادەین ئەگەر نادادپەروەرییەك یان هەڵەیەك لە سەركردایەتی ئەوكاتی بزووتنەوە كرابێت و كەسێك بە هەر پلەیەك كە شیاوی نەبووبیـَت خانەنشین كرابێت، ئامادەین و داواشمان كردووە بگۆڕدرێت.
وتیشی”لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت ئاماژە بۆ ئەوە بكەین، ئێمە هێزی سێهەمی خاوەن پێشمەرگە بووین، دەبێت پارتی و یەكێتیش چاكسازی و پاكسازی لە خانەنشینانی خۆیان بكەن، ئەگەرنا ئێمەش ئامادەنین لەسەر مافی پێشمەرگەكانی خۆمان سازش بكەین”.
ئاشكراشیكرد، پێشمەرگەكانی ئێمە بیری ئازای و ڕزگاریی كوردستانیان لە مێشكیان گەڵاڵە بووە، نەك وەكو خەڵكێكی دیكە كە ئەوكات لەناو شاردا بووە و لەگەڵ بەعسدا بووە ماڵ و منداڵی خۆی جێنەهێشتووە، ئێستا چۆن دەكرێت ئەو مووچەی هەبێت و ئەوانەی ئێمە نەیانبێت.
ڕوونیشیكردەوە، ئێمە قسەكەمان لەسەر ئەوەیە پلەیەك دراوە بە پێشمەرگەیەكمان شیاوی ئەو پلەیە نییە، خۆمان و دینمان و بەرنامەمان ڕێگەمان نادات شتێكی نادادپەروەری بكەین.

جەختی لەوەش كردەوە، ئەگەر ئەو حاڵەتە چووە بواری جێبەجێكردنەوە داوامان لە حكومەتی هەرێم و لایەنی پەیوەندیدار كردووە ناوەكان تەسلیم بە خۆمان بكرێتەوە و خۆمان پاكسازی تێدا بكەین، چونكە خۆمان دەزانین كێ شایەنێتی، ناكرێت لەولاوە خۆی دەستی تێبخات و مووچەكانیان ببڕێت.

کوردستان

گەنجێك لەڕووباری سیروان خنكا


خەڵك – بەشی هەواڵ

لێپرسراوی ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت: گەنجێك لە كاتی مەلەكردندا لە ڕووباری سیروان خنكا.

مقەدەم عەلی جەمال قدووری لێپرسراوی ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ یەك شەممە لە شارەدێی (باوەنوور)ی سەر بە شارۆچكەی كەلار گەنجێك بەناوی (كەیوان عەلی عەبدولقادر ) لەدایكبووی 1993 دانیشتووی شارەدێی باوەنوور لەكاتی مەلەكردندا خنكا.

لێپرسراوی ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ئەوەشیسختەڕوو: بەوتەی كەسوكاری ناوبراو بەمەبەستی مەلەكردن لەگەڵ هاوڕێكانی ڕوویان لە ڕووباری سیروان كردووە لەكاتی مەلەكردندا خنكاوە.

مقەدەم عەلی جەمال قدووری ئاماژەی بەوشدا: لەئێستادا تیمەكانی بەرگری شارستانی گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەكە و دەستیان بەگەڕان كردووە و تائێستا تەرمی ناوبراویان نەدۆزیوەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

كفری.. پۆلیسێك ڕفێندرا


خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەمشەو لەلایەن ژمارەیەك چەكداری نەناسراوەوە لەسەر پڕۆژەیەكی ئاو لەنێوان جەبارە- كفری، هاووڵاتییەكی دانیشتووی كفری كە پیشەی پۆلیسە ڕفێندرا.

ئامانج عەبدولڕەزاق، لێپرسراوی كۆمیتەی جەبارەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە ماڵپەڕی فەڕمی حزبەكەی ڕاگەیاند: هاووڵاتییەك كە پیشەی پۆلیسە و ناوی (ك. ف) و دانیشتووی كفریە لەنێوان شارۆچكەی كفری – جەبارە ڕفێندراوە.

لێپرسراوی كۆمیتەی جەبارەی یەكێتی وتیشی: بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان ئەو كارە لەلایەن گروپی تیرۆریستی داعشەوە ئەنجامدراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بەوێنە؛ سەنتەرێكی ڕاوێژكاری بۆ تووشبوانی كۆرۆنا لە شارەزوور كرایەوە


خەڵك – یەحیا حبیب

لە نێو مەڵبەندی تەندروستی شەهید دكتۆر چیا، لە ناحیەی وارماوای سەر بە قەزای شارەزوور سەنتەرێكی ڕاوێژكاری بۆ تووشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا كرایە و لە هەفتەیەكدا 5 ڕۆژ تیمێكی خۆبەخش پێشوازی لە توشبوانی ئەو ڤایرۆسە دەكەن.

ئاگرین عومەر، بەڕێوبەری مەڵبەندی تەندرستی شەهید دكتۆر چیا بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، “پاش پێشنیارمان بە مەبەستی وەرگرتنی ڕەزامەندی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی پارێزگای سلێمانی، بە سەرپەرشتی قائیمقامی قەزای شارەزوور لەبەر ھەستیاری بارودۆخەكە بڕیار درا بە كردنەوەی سەنتەری ڕاوێژكاری بۆ نەخۆشانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە مەڵبەندی تەندروستی شەھید دكتۆر چیا بۆ چارەسەر و پێدانی ڕێنمایی بە توشبوانی ئەو ڤایرۆسە “.

وتیشی، “ئەم سەنتەرە لە لایەن كارمەندانی مەڵبەندی تەندروستی شەھید دكتۆر چیا و نەخۆشخانەی گشتی شەھید ڕەئوف بەگ و چەند كارمەندێكی خۆبەخشی تر بەڕێوە ئەبرێت “.

جەختیكردەوە، “بە سەرپەرشتی چەند پزیشكێكی پسپۆر و شارەزا لە بوارەكەدا خۆبەخشانە بەم ئەركە پیرۆزە ھەڵدەستن و سەرپەرشتی دەكەن “.

ئاگرین عومەر ڕاشیگەیاند، “سوپاسی بەڕێزان م. موحسین محمود، پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی سەڵاحەدین و م. عەزیز عارف، پێشنوێژ و وتار خوێنی مزگەوتی دەروازە لە ناحیەی وارماوا دەكەین، كە هەستان بە دابینكردنی پێداویستییە خۆپارێزییەكان و چەند كەرەستەیەكی پزیشكی بۆ ئەم سەنتەرە “.

هەر لە چوارچێوەی ئامادەكاری بۆ كردنەوەی سەنتەری ڕاوێژكاری بۆ نەخۆشانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە مەڵبەندی تەندروستی شەھید دكتۆر چیا لەسەر داوای م. نەبیل حەمە ساڵح، نوێنەری دەزگای مرۆیی مام لە ناحیەی وارماوا بۆ دابینكردنی پێداویستی تەندروستی 350 كێت و كەل و پەلی تایبەت بە خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا پێشكەشی سەنتەری ڕاوێژكاری بۆ نەخۆشانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە مەڵبەندی تەندروستی شەھید دكتۆر چیا كرا.

ئاگرین عومەر، بەڕێوبەری مەڵبەندی تەندروستی شەهید دكتۆر چیا لە بارەی كاركردنیان، ئاگاداری ھاووڵاتیان دەكەنەوە، كە یٔەم سەنتەرە لە ڕۆژی (یەك شەممە تا پێنج شەممە) لە كاتژمێر 8:30ی سەر لە بەیانی تا كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ كراوە دەبێت و تەنها تووشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا پێشوازی لێدەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان