ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

تڕەمپ: ئەمڕۆ كۆتایی بە پەیوەندیمان لەگەڵ ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی دەهێنین


خەڵك-بەشی هەواڵ

سەرۆكی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ پەیوەندییەكانمان لەگەڵ ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی كۆتایی دێت.

دۆناڵد تڕەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی داواكارییەكانی ئەمریكای بۆ چاكسازییەكی بنچینەیی ئەنجامنەداوە لەبەرئەوە، ئەمڕۆ پەیوەندیمان لەگەڵ ئەو ڕێكخراوە كۆتایی دێت.

وتیشی”چین بە درێژایی ساڵانێك سوودمەند بووە لە ئەمریكا و ئەمە لە سەردەمی سەرۆكی پێشوو باراك ئۆباما زیادیكردووە”.

سەبارەت بە هەڵوێستی چین لە دەریای باشووری چین تڕەمپ ئاشكرایكرد، ئەو خاكانەی كە چین لە زەریای هێمندا بە ڕێگەی نایاسایی داوای خاوەندارێتی دەكات، هەڕەشە لە بازرگانی نێودەوڵەتی و ئازادی هاتوچۆ دەكەن، جگە لەوە چین، ئەو بەڵێنەی جێبەجێ نەكرد كە بە جیهانیدا بۆ پاراستنی ئۆتۆنۆمی هۆنگ كۆنگ.

ڕوونیشیكردەوە، پەیوەندی كراوە و كاریگەرمان لەگەڵ چین دەوێت، بەڵام لەگەڵ جێبەجێكردنی ئەمە پێویستە بەرژەوەندییە نیشتیمانییەكان بپارێزن، چونكە حكومەتی چین بەبەردەوامی ئەو بەڵێنەی بەجێنەگەیاندووە كە بە ئێمە و چەند وڵاتێكی دیكەیان داوە ئەمە راستییەكی ئاشكرایە و نابێت نەبینرێت و بەلاوە بنرێت.

دۆناڵد ترەمپ ئاشكراشیكرد، چین باڵادەستییەكی ڕەهای لەسەر ڕێكخراوی تەندروستی جیهانیدا هەیە. ئەمریكا ساڵانە نزیكەی ٤٥٠ ملیۆن دۆلار هاوكاری بۆ ڕێكخراوەكە دابیندەكات، چین تەنها ٤٠ ملیۆن دۆلاری داوە. داوای ئەنجامدانی چاكسازی بنچینەییمان لە ڕێكخراوەكە كرد، بەڵام ئەوان جووڵانەوەیان ڕەتكردەوە. لەبەرئەوەی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی، ئەو ڕیفۆرم و چاكسازیە پێویستانەی ئەنجامنەداوە، ئەمڕۆ ئێمە كۆتایی بە پەیوەندیمان لەگەڵ ئەو ڕێكخراوە دەهێنین. ئەو پارەیەی بۆ ڕێكخراوەكە تەرخانكراوە، دەیخەینەسەر دۆخە لە ناكاوە تەندروستییەكانی جیهان كە شایستەیانە.

جیهان

تەندروستی جیهانی: هایدرۆكسی كلۆرۆكوین و لۆپیناڤیر كاریگەرییان نییە لەسەر كۆرۆنا


خەڵك – بەشی هەواڵ

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی تاقیكردنەوەكانی چارەسەری مەلاریا و ئایدز بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگیران.

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لەراگەیەندراوێكدا بەتەواوەتی تاقیكردنەوەكانی چارەسەری مەلاریا و تەنانەت بەتێكەڵكردنیش لەگەڵ چارەسەری ئایدز كۆتایی پێدەهێنێت.

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ئەوەشی خستووەتەڕوو، هایدرۆكسی كلۆرۆكوین و لۆپیناڤیر كاریگەرییان نییە لەسەر كەمكردنەوەی ژمارەی حاڵەتەكانی گیانلەدەستدان بەكۆرۆنا بۆیە ئەو تاقیكردنەوە كاتیانەی كە لەسەریان ئەنجامدەدران ڕاگیراون.

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ئاشكراشیكردووە، ئەو بڕیارە كاریگەری لەسەر تاقیكردنەوەكانی تر نابێت كە لەسەر ئەو ڤایرۆسە تاقیدەكرێنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

شەمخانی: پێویستە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەوڵەكانی سولەیمانی بەرزبنرخێنن


خەڵك – بەشی هەواڵ

سكرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران ڕایدەگەیەنێت: كوشتنی سولەیمانی گەورەترین دیاری ئەمریكا بوو بۆ تیرۆریستان لە ناوچەكەدا.

عەلی شەمخانی سكرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران لە لێدوانێكیدا ڕایگەیاند: كوشتنی قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران گەورەترین دیاری ئەمریكا بوو بۆ تیرۆریستان لە ناوچەكەدا.

شەمخانی ئاماژەی بەوەشكرد: قاسم سولەیمانی ڕۆڵێكی گەورەی هەبووە لە ڕووبەروبوونەوەی تیرۆر لە ناوچەكەدا و پێویستە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەوڵەكانی ناوبراو بەرزبنرخێنن.

جێی ئاماژەیە، هەفتەی ڕابردوو عەلی ئەلقاسی میهر داواكاری گشتی تاران لیستی ناوی ئەو كەسانەی ڕاگەیاند، كە دەستیان لە كوشتنی سولەیمانیدا هەبووە و ئاشكراشیكرد وڵاتەكەی داوای لە پۆلیسی ئینتەرپول كردووە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا دەستگیر بكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

تڕەمپ: 99%ی ئەوانەی تووشی كۆرۆنا بوون، بێمەترسی بووە


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

دۆناڵد تڕەمپ سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند، تا ئێستا 40 ملیۆن پشكنینی كۆرۆنا لە وڵاتەكەی ئەنجامدراوە و دەركەوتووە 99%ی تووشبووان بەشێوەیەكی بێمەترسی پەتاكەیان گرتووە.

وتیشی”زۆربونی ژمارەی تووشبووانی ئەمریكا پەیوەندی بە زۆربوونی پشكنینەكانی ڤایرۆسەكەوە هەیە”.

دۆناڵد ترەمپ باسی لەوەشكردوە، پێش كۆتاییهاتنی ساڵی 2020 وڵاتەكەی دەتوانێت ڤاكسین یان چارەسەری دژە كۆرۆنا بەرهەم بهێنێت و ستراتیژی وڵاتەكەشیی لە بەرەنگاربونەوەی كۆرۆنا بەشێوەیەكی كارا بەڕێوەدەچێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان