بەشەخۆراكی زیاتر لە 100 هەزار كەس لە عێراق و هەرێم بڕا و ڕاگیرا



وەزارەتی بازرگانی عێراق ئاشكرای دەكات، كە بەشەخۆراكی 106 هەزار و 35 كەسیان ڕاگرتووە و بڕیوە و دەشڵێت: “كارەكەمان لەپێناو پاراستنی دارایی گشتی و گەیاندنی خۆراكە بەوانەی شایستەن”.

ئیبتهال هاشم، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی پلاندانان و بەدواداچوون لە وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاندووە، وەزارەتەكەی سوورە لەسەر دانانی سنوورێك بۆ بەهەدەردانی دارایی گشتی.

ڕاشیگەیاندووە، بەهەزاران خێزان و هاووڵاتی ناویان لە لیستی بەشەخۆراك سڕاوەتەوە یان ڕاگیراوە بە هۆكاری جیاجیا ئەوەش لەماوەی نێوان 2-1-2023 تاوەكو كۆتایی مانگی 4 ئەنجام دراوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ناوەندەكانی بەشەخۆراك دەستیان كردووە بە جێبەجێ‌ كردنی پڕۆسەی بڕین و كوژاندنەوەی ناوی ئەو كەس و خێزانانە، ئەوەش لەپێناو ئەوەی ماددەكانی بەشەخۆراك بگات بەو كەسانەی شایستەن.

وتوشیەتی، “43 هەزار و 141 كەسی مردوو لەگەڵ هەزار و 504 كەسی وەهمی ناویان سڕاوەتەوە و هەروەها بەشەخۆراكی 19 هەزار و 834 كەس، كە كۆچیان كردووە بۆ دەرەوەی وڵات و 41 هەزار و 556 كەسی دیكە بەهۆكاری جیا (بەرزی مووچەیان لەسەر 2 ملیۆن) ڕاگیراوە”.

بڕیاری ڕاگرتن و بڕینی بەشەخۆراكی ئەو چین و توێژانە لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراقەوە، هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە و بۆ ئەوەش (خەڵك) پەیوەندی بە شەوكەت محەمەد، بەڕێوەبەری كۆمپانیای دابەشكردنی خۆراك لە سلێمانی كرد، بەڵام پەیوەندییەكەی بەردەست نەبوو.

قوباد تاڵەبانی: ئەمڕۆ لەگەڵ مەسرور بارزانی کۆبوونەوەیەکی بەرھەمدارم ئەنجامدا
پێشت قوباد تاڵەبانی: ئەمڕۆ لەگەڵ مەسرور بارزانی کۆبوونەوەیەکی بەرھەمدارم ئەنجامدا
شەپۆلێكی تاوە بارانی بەهاریی هەرێم دەگرێتەوە
دواتر شەپۆلێكی تاوە بارانی بەهاریی هەرێم دەگرێتەوە
ەیوەندیدار