ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

عەسائیب كە بە كوشتنی خۆپیشاندەرانی عیراق تۆمەتبارە، داوای مافی خۆپیشاندەرانی ئەمریكا دەكات


خەڵك – بەشی هەواڵ
گروپی عەسائیبی ئەهلی حەق كە تۆمەتبارن بە كوشتنی خۆپیشاندەرانی عیراق، بەكارهێنانی هێز لە دژی خۆپیشاندەرانی ئەمریكا ئیدانە دەكات.

ئەمڕۆ هەینی حەسەن ساڵم پەڕلەمانتاری كوتلەی سادیقون سەر بە عەسائیبی ئەهلی حەق ڕاگەیەندراوێكی دەربارەی خۆپیشاندانەكانی ئەمریكا بڵاوكردەوە و تێیدا داوای لە نەتەوە یەكگرتووەكان و ڕێكخراوە مرۆییەكان كرد بە پەلە كاربكەن بۆ ڕاگرتنی كوشتوبڕی خۆپیشاندەران لەلایەن هێزەكانی ئەمریكاوە.

ڕاشیگەیاند خۆپیشاندەرانی ئاشتیخوازی ئەمریكا داوای مافەكانیان دەكەن بۆ وەلانانی جیاكاری ڕەگەزپەرستی.

پەڕلەمانتارە شیعەكە لە ڕاگەیەندراوەكەیدا لە مایك پۆمپێیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا دەپرسێت: “پۆمپێیۆ كوا مافەكانی مرۆڤ، ئایا دیموكراسییەكەتان ڕێگە دەدات بە بەكارهێنانی هێزی مەرگهێن دژ بە خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز”.

لە خۆپیشاندانەكانی دوێنێ شاری میناپۆڵسی سەر بە ویلایەتی مینیسۆتای باكوری ئەمریكا كەسێك كوژرا و پێنجی دیكەش بریندار بوون.

جێی ئاماژەیە گروپی عەسائیب تۆمەتباری سەرەكییە لە كوشتنی خۆپیشاندەرانی بەغدا و ناوچەكانی ناوەڕاست و باشووری عیراق.

ریکلام

عێراق

جەواد زەریف: بەم نزیكانە سەردانی عیراق دەكەم


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت، بەمزوانە بۆ دیدار لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عیراقی سەردانی ئەو وڵاتە دەكات.

ئاژانسی میهر بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ یەك شەممە محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، لە كاتی پەرەسەندنی كۆرۆناوە تا ئێستا زۆر وڵاتان گەڕاوم و لەم ڕۆژانەشدا سەردانی بەغدا دەكەم.

وتیشی”ئامانجی ئەمریكا پشێوی نانەوەیە لە ئێران، هاوكات گێڕانەوەی درۆ لە كارەكان و سیاسەتەكانی ئێران و بۆ گوشار خستەنەسەر وڵاتانی دۆستی ئێمەیە”.

ئاشكراشیكرد، گرنگترین ئامانج كە ئەمریكا كاری لەسەر دەكات، نانەوەی دووبەرەكییە لە نێوان خەڵك و حكومەتی ئێران.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بەغدا قەدەغەکردنی فریادڕەسەکەی خۆپیشاندەران ڕەتدەکاتەوە


خەڵك – بەشی هەواڵ
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە کە سەبارەت بە قەدەغەکردنی ماتۆڕسکیلی سێ تایەی ناسراو بە توك توك بڵاوکراونەتەوە.

ئەمڕۆ یەك شەممە فەماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا ڕایگەیاند ئەو هەواڵانە ڕەتدەکەینەوە کە سەبارەت بە قەدەغەکردنی توك توك لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراونەتەوە.

جەختیشیکردەوە کە هیچ فەرمانێكیان بۆ قەدەغەکردن و کارکردنی ئەو جۆرە ماتۆڕسکیلانە دەرنەکردووە.

پێشتر هەندێك ماڵپەڕ و پەیجی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویانکردەوە توك توك قەدەغەدەکرێت کە لە کاتی خۆپیشاندانەکانی بەغدادا وەك ئەمبوڵانس بەکاردەهێنرا و گیانی چەندین کەسی لە مردن ڕزگار کرد.

بە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی هەژاری، بەشێکی زۆر لە گەنجانی بەغدا توك توك بۆ دابینکردنی بژێوی خۆیان بەکاردەهێنن و بە شێوەیەکی بەرچاو لەو شارەدا بەکاردەهێنرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

وێنە؛ هێرشە مووشەکییەکەی ناوچەی سەوز قوربانی لێکەوتەوە


خەڵك – بەشی هەواڵ
هێرشە مووشەکییەکەی سەر ناوچەی سەوزی بەغدا برینداربوونی منداڵێکی لێکەوتەوە.

ئەمڕۆ یەك شەممە شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ڕایگەیاند کە مووشەکێکی جۆری کاتیۆشا لە ناوچەی عەلی ساڵحەوە ئاڕاستە کراوە و بەر ماڵێك کەوتووە لە ناوچەی سەوزی بەغدا.

روونیشیکردەوە، مووشەکەکە بووەتە هۆی برینداربوونی منداڵێك و زیانی مادیشی بە ماڵەکە گەیاندووە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، هێزە ئەمنییەکان توانیویانە هێرشێكی هاوشێوە لە ناوچەی ئومعیزام پووچەڵبکەنەوە و دەستیان بەسەر مووشکێکی کاتیۆشادا گرتووە کە بەرەو سەربازگەی تاجی باکوی بەغدا ئاڕاستە کرابوو.

چالاکوانانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئەوەیان خستووەتەڕوو کە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا سیستمی مووشەکی بەرگری پاتریۆتی خستووەتەکار بۆ خستنەخوارەوەی ئەو مووشەکەی ئاڕاستەی ناوچەی سەوز کرابوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان