شەپۆلێكی تاوە بارانی بەهاریی هەرێم دەگرێتەوە



بەپێی پێشبینییە كەشناسییەكان، سبەینێ‌ شەپۆلێكی كورتخایەنی تاوە بارانی بەهاریی ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە.

محەمەد كەمال، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، سبەی سێ شەممە، پێشبینی دەكەم دووبارە كەشێكی نا سەقامگیری كورت خایەن ناوچە جیاوازەكانی ھەرێمی كوردستان بگرێتەوە، كە ئەگەری تاوە بارانی بەھاری ھەیە لەگەڵ ڕوودانی ھەورەتریشقە.

ڕاشیگەیاند، بەھۆكاری ھاتنی بڕێك شێ، كەسەرچاوەكەی ھەردوو دەریایی سپی ناوەڕاست و دەریای سوورە، بەتایبەت لە نیوەڕۆ بۆ كاتەكانی دوانیوەڕۆ پێشبینی بارانی بەھاریی و ھەورەتریشقە دەكەم بەتایبەت لە پارێزگای سلێمانی و زیاتر ڕۆژھەڵاتی سنوری پارێزگاكە لەگەڵ ھەڵەبجە و بەشێكی ئیدارەی گەرمیان و ئیدارەی ڕاپەڕین و بەشێكی باكوری پارێزگای ھەولێر و ئیدارەی سۆران و ناوچە سنوورییەكانی ڕۆژھەڵاتی كوردستان.

وتیشی، “بەھۆی چالاكی خێرایی ( با ) پێشبینی دەكەم خۆڵبارین و تەپوتۆزی ناوخۆیی دروست ببێت (ئەمە كەمتر باشوری ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە)، بەڵكو كاریگەری زیاتر دەبێت لەسەر بەشێكی ناوەڕاست و باشووری عێراق”.

بەشەخۆراكی زیاتر لە 100 هەزار كەس لە عێراق و هەرێم بڕا و ڕاگیرا
پێشت بەشەخۆراكی زیاتر لە 100 هەزار كەس لە عێراق و هەرێم بڕا و ڕاگیرا
چەرەسێكی زۆر دەستی بەسەرداگیرا
دواتر چەرەسێكی زۆر دەستی بەسەرداگیرا
ەیوەندیدار