ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

پەیوەندی بە داعشەوە هەیە
كازمی فەرمانێكی نوێ‌ دەردەكات


خەڵك- بەشی هەواڵ
مستەفا كازمی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق، فەرمان دەكات بە درێژەدان بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكان لە دژی گروپە تیرۆریستییەكان داعش و لێدانیان بە دەستێكی ئاسنین.

ئاژانسی دەنگوباسی (العراقیە)ی فەرمی لە زاری عەمید یەحیا ڕەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق بڵاویكردەوە”مستەفا كازمی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان و سەرۆك وەزيران، بە ئامادەبوونی وەزیری بەرگری و وەزیری ناوخۆ و جێگری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان و دەستەی ئەركان لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، لەبارەی دوایین وردەكاریی ئۆپەراسیۆنە سەربازییە دەستپێشخەرییەكان ئاگاداركرا”.

بە وتەی یەحیا ڕەسوڵ”كازمی فەرمانی كرد بە درێژەدان بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكان لەدژی گروپەكانی داعش و لێدانیان بە دەستێكی ئاسنین لە پاشماوەی چەكدارە تیرۆریستەكان”، ئاماژەی بە گرنگی  ڕۆڵی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانیش كرد لە “كۆنترۆڵكردنی ناوچەكان و ڕاوەدونانی پاشماوەی تیرۆریستانی داعش”.

وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی عیراق دەڵێت”كازمی ستایشی ڕۆڵی فەرماندەكانی كردووە لە ئۆپەارسیۆنە سەربازییەكاندا لە دژی داعش كە بە هەماهەنگی لەنێوان هەموو فەرماندەكان و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەنجامدران”.

 

عێراق

بەغدا قەدەغەکردنی فریادڕەسەکەی خۆپیشاندەران ڕەتدەکاتەوە


خەڵك – بەشی هەواڵ
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە کە سەبارەت بە قەدەغەکردنی ماتۆڕسکیلی سێ تایەی ناسراو بە توك توك بڵاوکراونەتەوە.

ئەمڕۆ یەك شەممە فەماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا ڕایگەیاند ئەو هەواڵانە ڕەتدەکەینەوە کە سەبارەت بە قەدەغەکردنی توك توك لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراونەتەوە.

جەختیشیکردەوە کە هیچ فەرمانێكیان بۆ قەدەغەکردن و کارکردنی ئەو جۆرە ماتۆڕسکیلانە دەرنەکردووە.

پێشتر هەندێك ماڵپەڕ و پەیجی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویانکردەوە توك توك قەدەغەدەکرێت کە لە کاتی خۆپیشاندانەکانی بەغدادا وەك ئەمبوڵانس بەکاردەهێنرا و گیانی چەندین کەسی لە مردن ڕزگار کرد.

بە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی هەژاری، بەشێکی زۆر لە گەنجانی بەغدا توك توك بۆ دابینکردنی بژێوی خۆیان بەکاردەهێنن و بە شێوەیەکی بەرچاو لەو شارەدا بەکاردەهێنرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

وێنە؛ هێرشە مووشەکییەکەی ناوچەی سەوز قوربانی لێکەوتەوە


خەڵك – بەشی هەواڵ
هێرشە مووشەکییەکەی سەر ناوچەی سەوزی بەغدا برینداربوونی منداڵێکی لێکەوتەوە.

ئەمڕۆ یەك شەممە شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ڕایگەیاند کە مووشەکێکی جۆری کاتیۆشا لە ناوچەی عەلی ساڵحەوە ئاڕاستە کراوە و بەر ماڵێك کەوتووە لە ناوچەی سەوزی بەغدا.

روونیشیکردەوە، مووشەکەکە بووەتە هۆی برینداربوونی منداڵێك و زیانی مادیشی بە ماڵەکە گەیاندووە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، هێزە ئەمنییەکان توانیویانە هێرشێكی هاوشێوە لە ناوچەی ئومعیزام پووچەڵبکەنەوە و دەستیان بەسەر مووشکێکی کاتیۆشادا گرتووە کە بەرەو سەربازگەی تاجی باکوی بەغدا ئاڕاستە کرابوو.

چالاکوانانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئەوەیان خستووەتەڕوو کە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا سیستمی مووشەکی بەرگری پاتریۆتی خستووەتەکار بۆ خستنەخوارەوەی ئەو مووشەکەی ئاڕاستەی ناوچەی سەوز کرابوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

كازمی بەردەوامە لە گۆڕانكاری لە پۆستە ئەمنییە باڵاكانی حكومەتەكەی


خەڵك – بەشی هەواڵ

لەچوارچێوەی ئەو هەڵمەتی دەستیپێَكردووە بۆ گۆڕانكاری لەپۆستە ئەمنی و باڵاكان، سەرۆك وەزیرانی عیراق سەرۆكی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عیراق و راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی و ئەندامێكی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی گۆڕی.

نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عیراق بڵاویكردەوە، مستەفا كازمی گۆڕانكاریی لەپۆستی سەرۆكی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و ڕاوێژكارەكان و دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان كردووە.

بەپێی گۆڕانكارییەكان فالح فەیاز لەسەرۆكایەتی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عیراق لابراوە و لەجێگەكەی عەبدولغەنی ئەسەدی دانراوە، هەروەها قاسم ئەعرەجی وەزیری پێشووی ناوخۆ كراوەتە ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی و هەروەها جاسم لامی لەئەندامێتی ئەنجومەنی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان لابرا و لەبری عەبدولوەهاب سەفاڕ خراوەتە شوێنەكەی.

نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عیراق ئەوەشیسختووەتەڕوو، ئەو گۆڕانكارییانە بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی گشتی و بەپشت بەستن بەڕەزامەندی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان كراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان