ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

سەرۆك كۆمار و سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران دۆخی عیراق تاوتوێ‌ دەكەن


 

خەڵك- بەشی هەواڵ

سەرۆك كۆماری عیراق و سەرۆك وەزیرانی عیراق  گشتی وڵات تاوتوێ‌ دەكەن و جەخت لەسەر پێویستی پەلەكردن لە تەواوكردنی پاشماوەی كابینەی حكومەت دەكەنەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن سەرۆكایەتی كۆماری عیراقەوە بڵاوكرایەوە،” ئەمڕۆ پێنج شەممە، بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق، لە كۆشكی سەلام لە بەغدا، پێشوازی لە مستەفا كازمی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران كرد و لە میانی دیداری نێوانیان جەخت لەسەر پێویستی پەلەكردن لە تەواوكردنی كابینەی حكومەت و كاندیدكردنی كەسانی بەتوانا و دەستپاك و پشتیوانیكردنی حكومەت لە جێبەجێكردنی كارنامەكەی كە پەرلەمان دەنگی لەسەر داوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت و دەستەبەركردنی داواكارییە ڕەواكانی هاوونیشتمانیان و چەسپاندنی چاكسازییە داواكراوەكان كرایەوە”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”سەرۆك كۆمار و سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، جەختیانكردەوە لەگرنگی پیادەكردنی سیاسەتی هاوسەنگ لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكە و جیهاندا، لەسەر بنەمای رێزگرتن لە سەروەری عێراق، ھاوكات دووپاتیان لەپێویستی چارەسەركردنی قەیرانەكان كردەوە كە وڵاتی پێدا تێدەپەڕێت و گرنگی دانی زیاتر بەرووبەڕووبوونەوەی پەتای كۆرۆنا و پشتیوانی لایەنە تەندروستییەكان لە جێبەجێكردنی ئەركەكانیاندا و دۆزینەوەی رێگاچارەی گونجاو بۆ ئاڵنگارییە ئابوورییەكان و دابینكردنی بژێوی گشت هاووڵاتیانی عێراق”.

هەر لەمیانەی دیدارەكەدا وەك لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژەی پێكراوە”تیشك خرایە سەر قۆناغی ئێستای وڵات كە پێویستی بە یەكخستنی هەوڵەكان و پەیوەستبوونی هەمووان هەیە بۆ لەناوبردنی پاشماوەكانی گروپی تیرۆریستی داعش و پارێزگاریكردن لە دەستكەوتەكان و بەردەوامی سەركەوتنەكان، بەجۆرێك كە ئاسایش و ئارامی بۆ ھاووڵاتیان دابین بكات”.

عێراق

بەوێنە؛ بەرپرسێكی ئەمنی لە كەركوك بە كۆرۆنا گیانی لەدەستدا


خەڵك- بەشی هەواڵ
بەرپرسێكی ئەمنی لە شاری كەركوك بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.

بەپێی هەواڵی میدیا عیراقییەكان، ئەمڕۆ یەك شەممە، عەقید معمر عوبەیدی، بەڕێوەبەری پۆلیسی شارەدێی ڕەشاد لە باشووری شاری كەركوك بەهۆی تووشبووونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی لەدەستداوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە فەرمانگەی تەندروستی كەركوك ڕایگەیاند، كە ئەمڕۆ 41 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 4 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

دەسەڵاتی فڕۆكەوانی عیراق دەربارەی گەشتەكان ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ
دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی عیراق ئاشكرای دەكات، هەموو هەوڵێك دەدەین بۆ ڕێكخستنی گەشتە ئاسمانییەكان بۆ گەشتیارانی بەرەگەز عیراقی لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات.

دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دەیانەوێت بۆ رای گشتیی رایبگەیەنن، بەتایبەتی گەشتیارانی بەرەگەز عیراقیی لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات، كە هەوڵی تەواومان خستۆتەگەڕ لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان لەپێناو پێشكەشكردنی تەواوی ئاسانكارییە پێویستەكان بەمەبەستی ڕێخۆشكردن بۆ ئەنجامدانی گەشتەكانیان.

ئاماژەی بەوەشكردوە، بڕیاری كۆتایی تایبەت هەڵپەساردن و درێژكردنەوەی ماوەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەكان هەتا 15ی ئەم مانگە، بێجگە لە گەشتە تایبەتەكان بۆ گەڕاندنەوەی عیراقییەكان و ئەو هاووڵاتیانەی گەشتكردنیان پەسەندكراوە بۆ ئەو وڵاتانەی خاوەنی رەگەزنامەی دووەمن تێیدا، لەسەر بڕیاری لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتیمانی بووە.

جەختیشدەكاتەوە، پابەنددەبن بە تەواوی بڕیارەكانی لایەن و دەسەڵاتدارە باڵاكانی عیراق سەر بە ئەنجوومەنی وەزیران و لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتیمانی، هەتا گەیشتن بە هەر رێكارێكی نوێی تایبەت بە جموجوڵی ئاسمانی لە وڵاتەكەدا و گەڕانەوەی بۆ دۆخی ئاسایی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

لە نەجەف 81 كەس چاكبوونەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی نەجەف ئاشكرای دەكات، كە 81 كەس چاكبوونەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی نەجەف لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، 81 كەس دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا و مانەوەیان لە نەخۆشخانە چاكبوونەوە.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو نەخۆشانە چارەسەری تەواویان لە نەخۆشخانە وەرگرتووە و دوای ئەوەی دەركەوتووە پشكنینەكانیان پاك بوون و ڕەوانەی ماڵەوە كراونەتەوە.

بەپێی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستی عیراق تا ئێستا 60 هەزار و 479 كەس تووشی ڤایرۆسەكە بوون و 33 هەزار و 17 كەس چاكبوونەوە و 306 كەسیش مردوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان