ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

تەندروستی هەرێم: 16 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سلێمانی دەستنیشان كران


خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان، شازدە تووشبووی تری ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانكران.

تەندروستی هەرێم ڕوونیشیكردووەتەوە: تووشبووەكان هەشت پیاو و شەش ئافرەت و یەك كچ و یەك كوڕی گەنجن، چواردە تووشبوو بەركەوتووی تووشبووانی پێشوون، دوو تووشبووەكەی تر نیشانەی نەخۆشیان ھەیە، ھەموویان دانیشتووی ناو شاری سلێمانین.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

دەرەنجامی نوێ …

لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان، شازدە تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانكران، هەشت پیاو و شەش ئافرەت و یەك كچ و یەك كوڕی گەنج، چواردە تووشبوو بەركەوتووی تووشبووانی پێشوون، دوو تووشبووەكەی تر نیشانەی نەخۆشیان ھەیە، ھەموویان دانیشتووی ناو شاری سلێمانین.

وەزارەتی تەندروستی
٢٧ ئایار ٢٠٢٠

کوردستان

داوای لێبوردن و پێدانی مۆڵەتی درێژخایەن بۆ زیندانیان دەكرێت


خەڵك – بەشی هەواڵ

ڕێكخراوێك داوا لە سەرۆكایەتییەكانی هەرێمی كوردستان دەكات، بۆ ڕێگریكردن لە ڕوودانی كارەسات لە زیندانەكان بەهۆی زۆربوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڕیار لە لێبوردن و مۆڵەتی درێژخایەن بۆ زیندانیان بدرێت.

ڕێكخراوی دیداری ئاشتی بۆ مافی مرۆڤ لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایدەگەیەنێت: ڕۆژانە چاودێری ڕەوشی زیندانیانمان كردووە بەداخەوە ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە ناو زیندانیان بڵابووەتەوە مەترسی و دڵەڕاوكێ خستووەتە نێو زیندانیان و كەسوكارەكانیان بۆیە داواكارین لێتان كاری ئەم لیژنەیەی لە لایەن سەرۆكی حكومەتە پێكھات بۆ لێبوردنی تایبەت بە زیندانیان خێرا بكرێت و ھەرچی زووە بخرێتە بواری جێبەجێكردن و یاسایی تایبەتیش بە بەكارھێنەرانی ماددەی ھۆشبەر بخرێتە بواری جێبەجێكردن بۆ ھەرجی زووە ڕێگری كردن لە كارەسات لە زیندانەكان بەھۆی زۆربوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

 

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

بۆ بەڕێزان

-سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان

-سەرۆكایەتی پەرلەمانی ھەرێمی كوردستان

-سەرۆكایەتی حكومەتی ھەرێمی كوردستان

-سەرۆكایەتی مافی مرۆڤی ھەرێمی كوردستان

-سەرۆكایەتی داواكاری گشتی ھەرێمی كوردستان

-سەرۆكایەتی ئەنجومەنی دادوەری ھەرێمی كوردستان

بابەت-لێبوردن و مۆڵەتی درێژخایەن بۆ زیندانیان

پاش ئەوەی وەكو ڕێكخراوی دیداری ئاشتی بۆ مافی مرۆڤ ڕۆژانە چاودێری ڕەوشی زیندنیانمان كردووە بەداخەوە ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە ناو زیندانیان بڵابۆتەوە مەترسی و دڵەڕاوكێ خستۆتە نێو زیندانیان و كەسوكارەكانیان بۆیە داواكارین لێتان كاری ئەم لێژنەیەی لە لایەن سەرۆكی حكومەتە پێكھات بۆ لێبوردنی تایبەت بە زیندانیان خێرا بكرێت و ھەرچی زووە بخرێتە بواری جێبەجێكردن و یاسایی تایبەتیش بە بەكارھێنەرانی مادەی ھۆشبەر بخرێتە بواری جێبەجێكردن بۆ ھەرجی زووە ڕێگری كردن لە كارەسات لە زیندانەكان بەھۆی زۆربوونی ڤایرسی كۆڕۆنا.

 

لەگەڵ ڕێزمان…

ڕێكخراوی دیداری ئاشتی بۆ مافی مرۆڤ

٠٧٥٠٧٢١٧٨٠٠

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سەیدسادق.. تووشبوویەكی تری كۆرۆنا گیانی لەدەستدا


خەڵك – بەشی هەواڵ

لێپرسراوی ڕاگەیاندنی قائیمقامیەتی سەیدسادق ڕایگەیاند: توشبوویەكی تر بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.

تەها ئەحمەد لێپرسراوی ڕاگەیاندنی قائیمقامیەتی سەیدسادق بە (تۆڕی میدیایی خەڵك)ی ڕاگەیاند: ئەو تووشبووەی گیانی لەدەستداوە پیاوێكی تەمەن 40 ساڵە و دانیشتووی شارۆچكەی سەیدسادقە و پاش چەند ڕۆژێك داخڵ بوون و خەواندنی لە نەخۆشخانەی سلێمانی گیانی لەدەستدا.

لێپرسراوی ڕاگەیاندنی قائیمقامیەتی سەیدسادق ئەوەشیخستەڕوو: ئەمە دەیەمین حاڵەتی گیان لەدەستدانە بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سنووری شارۆچكەكەیاندا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هەشت تووشبوو لەژێر چاودێری چڕدان
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر: 50 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا تەندروستیان ناجێگیرە


خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر ڕایدەگەینێت:”50 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا باری تەندروستیان ناجێگیرە، لەناو ئەوانەشدا 8 نەخۆش لەژێر چاودێری چڕدان”.

د. دلۆڤان محەمەد بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر بە دەنگی ئەمریكای ڕاگەیاندووە:” ئەوانەی كە ئێستا سەردانی نەخۆشخانەكان دەكەن زیاتر بەركەوتەن و نیشانەی نەخۆشیەكەیان هەیە و هەڵگری ڤایرۆسەكەن و ڕێژەی مردنیش بەراورد بە پێشوو زیادیكردووە، لە پێش 19 ی ئایار یەك كەس مردووە، بەڵام دوای 19 ی ئایار 28 كەس مردوون”.

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر وتیشی” تا ڕۆژی 4 ی ئەم مانگە 580 نەخۆش لە نەخۆشخانەكاندان لە نێویاندا ئەوانەی كە هەناسەتەنگی و كۆكەیان هەیە و بە قورسی نەخۆشیەكەیان گرتووە 50 نەخۆشن كە باری تەندروستیان ناجێگیرە، لەناو ئەوانەشدا 8 نەخۆش لەژێر چاودێری چڕدان”.

د. دلۆڤان محەمەد ڕوونیشیكردەوە:” گرنگی قەدەغەی هاتوچۆ ئەوەیە كە خەڵك زیاتر لە ماڵەوە دەمێننەوە و بەركەوتە كەمدەبێتەوە و ئەو خەڵكەی كە هەڵگری ڤایرۆسەكە بێت ناچێتە شوێنی قەرەباڵغ، بەپێی ئەو داتایانەی تائێستا لەبەردەستدایە لە ماوەی ئەو دوو ڕۆژەی ڕابردوودا (پێش 4ی ئەم مانگە) ژمارەی تووشبووان دابەزیوە بۆ نیوەی ئەو ژمارەیەی ڕۆژانی پێشتر بەڵكو كەمتریش لەوەی كە چەند ڕۆژێك بەر لە ئێستا تۆمار كرابوو، ئەوەش بەهۆی كاریگەری قەدەغەی هاتوچۆوە بوو كە ژمارەكان بەرەو كەمی ڕۆیشت.”

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان