ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

هاوپەیمانان دوو لیوای دیكەی پێشمەرگە پڕچەك دەكەن

خەڵك- بەشی هەواڵ
دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردوودا هێزەكانی هاوپەیمانان دوو لیوای هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستانیان پڕچەك كرد، لەئێستاشدا خەریكی پڕچەك كردنی دوو لیوای دیكەن و بەرپرسێكی وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت: “زۆرینەی پێداویستییەكان گەیشتۆتە وەزارەت”.

لیوا قارەمان كەمال، جێگری سەرۆك ئەركانی پێشمەرگە بۆ مەشق و ئۆپەراسیۆنەكان بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لەماوەی ڕابردوودا هێزەكانی هاوپەیمانان هەردوو لیوای (1 و 2)ی پێشمەرگەیان پڕچەك كرد و سەرجەم پێداویستییەكانی ئەو دوو لیوایەیان دابین كرد بڕیاریشیان دابوو، كە دوو لیوای دیكەی هێزی پێشمەرگە ئامادە و پڕچەك بكەن.

ڕاشیگەیاند، لە ئێستادا هاوپەیمانان دەستیان كردووە بە پڕچەك كردنی هەردوو لیوای (14 و 16)ی پێشمەرگە و پێداویستییەكانیشیان هەمووی لەسەر هاوپەیمانانە.

ئاشكراشی كرد، هاوپەیمانان بەردەوام پێداویستیی سەربازی لە چەك و تەمەنی بۆ ئەو دوو لیوایە ڕەوانە دەكەن و تاوەكو ئێستاش زۆرینەی پێداویستیی ئەو دوو لیوایە گەیشتۆتە وەزارەتی پێشمەرگە و بەشێكی كەمی ماوە بگات.

لیوا قارەمان جەختیشی كردەوە، چاوەڕێ دەكەین تەواوی پێداویستی و كەلوپەل و چەك و تەقەمەنییەكان بگات، دواتر مەشق و ڕاهێنانیان پێدەكرێت و پێداویستی و چەك و تەقەمەنییان بەسەردا دابەش دەكرێت.

کوردستان

بوومەلەرزە لە شارێكی كوردستان ڕوویدا

خەڵك – بەشی هەواڵ
بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 4.2 پلە بە پێوەری ڕێختەر شاری قەسری شیرینی لە پارێزگای كرماشانی ڕۆژهەڵاتی كوردستانی هەژاند.

بوومەلەرزەكە كاتژمێر 11:40 خوولەك و بە قووڵایی 10 كیلۆمەتر لە ئاستی ڕووی زەوی و دووری 19 كیلۆمەتر لە ناوەندی شاری قەسری شیرین ڕوویدا.

تا ئێستا زانیاری دەربارەی ئەگەری كەوتنەوەی زیانی گیانی یان ماددی لە بوومەلەرزەكە ڕانەگەیەندراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا چیای گارە بۆردومان دەكەن

خەڵك – بەشی هەواڵ
بۆردومان و هێرشەكانی توركیا بۆ سەر هەرێمی كوردستان بەردەوامە و ئەمڕۆش چیای گارە بۆردومان كرایەوە.

ئەمڕۆ چوار شەممە فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا چیای گارەیان لە سنووری پارێزگای دهۆك بۆردومان كرد.

توركیا لە ناوەڕاستی مانگی ڕابردووەوە بە بیانووی بوونی هێزەكانی پەكەكە لەشكركێشییەكی بەرفراوانی لە سنووری هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆك دەستپێكردووە و بە پێی ئەو زانیارییانەی توركیا بە فەرمی بڵاویكردوونەتەوە، تا ئێستا ژمارەی بنكە سەربازییەكانی لە هەرێمی كوردستاندا گەیاندووەتە 37 بنكە و بەردەوامیش ناوچە سنوورییەكان بۆردومان دەكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

كۆبوونەوەی شاندی باڵای یەكێتی و یەكگرتوو دەستیپێكرد

خەڵك – بەشی هەواڵ
شاندی باڵای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە سلێمانی كۆبوونەوە.

میدیای فەرمی یەكێتی بڵاویكردەوە كە لە كۆبوونەوەكەدا ” پێشهاته‌ سیاسی و ئابوورییه‌كان” تاووتوێ ده‌كرێن.

پێشتریش لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی لە سەردانێكیدا بۆ لای سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتی یەكگرتوو باسیان لە چارەسەركردنی دۆخی سیاسی هەرێم و پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا كردبوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان