ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

باس لە ڕادەستكردنی 50%ی داهاتی ناوخۆ دەكرێت
(خەڵك) وردەكاریی سەردانی شاندەكەی هەرێم بۆ بەغدا ئاشكرا دەكات

خەڵك-ئیدریس جەبار
پەرلەمانتارێكی كورد لە پەرلەمانی عیراق، باس لە سەردانە چاوەڕوانكراوەكەی شاندی هەرێمی كوردستان دەكات بۆ بەغدا، دەستەواژەكانیش لەو بارەیەوە بە ئەرێنی هەڵدەسەنگێنێت.

حەسەن ئاڵی پەرلەمانتاری كورد لە پەرلەمانی عیراق، لە لێدوانێكیدا بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند:”بەر لە بەڕێكەوتنی بۆ بەغدا، ئێمە چەند كۆبوونەوەیەكمان لەگەڵ شاندنی حكومەتی هەرێم كردووە بۆ بەغدا، ئەوەی بەدیكرا لە كۆبوونەوەكاندا، شاندەكە نیازێكی باشی هەیە بۆ كۆتایی هێنان بەو كێشه و ناكۆكیانەی لەنێوان بەغدا و هەولێردا هەن”.

بە وتەی حەسەن ئاڵی:”مووچەی و قوتی خەڵك لە پێشینەی ئەو دۆسێیانە دەبن كە شاندی هەرێمی كوردستان لە بەغدا باسیان دەكات و هەوڵ دەدات كۆتایی بەو كێشانە بهێنرێت، چونكە ناكرێت هەموو ساڵێك ئەو كێشانە سەرهەڵبدەنەوە و پاشان هەوڵ بۆ چارەسەركردنیان بخرێتەگەڕ، كێشەكان پێویستیان بە چارەسەری ڕیشەیی هەیە”، هۆكاریی ئەو كێشانەشی بۆ ئاڵۆزییەكانی ساڵانی ڕابردووى نێوان هەردوولا گەڕاندەوە.

حەسەن ئاڵی پێیوایە:”لەمجارەدا نیازێكی باش هەیە بۆ ڕەواندنەوەی بێ‌ متمانەیی لە نێوان هەرێم و بەغدا، لەئێستاشدا خەریكە وردە وردە ئەو تەموومژانەی هەبوون دەڕەوێنرێنەوە، لێكتێگەیشتن هەیە لەسەر تەواوی پرسەكان، بە تایبەتیش لەسەر بودجە و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان”.

سەبارەت بەو پرسانەی لەنێوان شاندی هەرێم و بەرپرسانی حكومەتی فیدراڵدا گفتووگۆیان لەسەر دەكرێت، حەسەن ئاڵی وتی:”لە سەردانی شاندەكەی هەرێم بۆ بەغدا، خاڵی یەكەمی گفتووگۆكان لەسەر ڕادەستكردنی 250 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە دەبێت، خاڵی دووەمیش قسە لەسەر داهاتەكانی ناوخۆی هەرێمی كوردستان دەبێت كە ڕەنگە 50%ی بدرێت بە حكومەتی فیدراڵ و 50%ی بۆ هەرێمی كوردستان بمێنێتەوە”.

ئەو پەرلەمانتارە كوردە دەڵێت:”لەبەرانبەر ئەوانەدا شاندی هەرێمی كوردستان داوای 600 ملیار دیناری مانگانەی كردووە، جا بەشێوەی مانگانە بێت یان بە سلفەی شەش مانگی یان ساڵانە بدرێت بە هەرێمی كوردستان، بەڵام بەرپرسانی بەغدا تێبنیان لەسەر ئەو بڕە پارەیە هەیە و بەزۆری دەزانن، بۆیە ڕەنگە لە داهاتوودا لەو بارەیەوە گفتووگۆ و دانوستان بكرێت”.

حەسەن ئاڵی هیوای خواست لە سەردانی شاندەكەی هەرێم بۆ بەغدا، ڕێكەوتنی هەمەلایەن و تەواوەتی بكرێت و كۆتایی بەو گرژی و ئاڵۆزیانە بێت كە لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا لەنێوان هەردوولادا دروست بوون و كێشەی ئابوریان لە هەرێمی كوردستان لێكەوتەوە.

کوردستان

دوكان؛ ئەو گەنجەی هەفتەی پێشوو خنكا ئەمڕۆ تەرمەكەی دۆزرایەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
دوای ئەوەی پێنج شەممەی هەفتەی ڕابردوو گەنجێكی بەرەگەز عەرەب لەكاتی مەلەكردندا لە بەنداوی دوكاندا خنكاوە و ئەمڕۆ تەرمەكەی لە زێی بچوك لە گوندی بۆگدی دۆزرایەوە.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی كۆیە بڵاویكردەوە، ئەو گەنجەی پێنج شەممەی هەفتەی پێشوو لە زێی دوكاندا لەكاتی مەلەكردندا خنكا ئەمڕۆ لە لایەن تیمی غەواس لە نزیك گوندی بۆگدی شارەدێی ئاشتی لە زێی بچوكدا بە خنكاوی دۆزرایەوە.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە ، گەنجەكە دانیشتوی شاری بەغدا بووە و لەدایكبووی ساڵی ١٩٩٢-ە دوای دۆزینەوەی تەرمەكەی دراوە بە پۆلیسی دوكان، بەمەبەستی گەڕاندنەوەی تەرمەكەی بۆ كەس و كارەكەی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

دكتۆر زانا دزەیی چەند ئامۆژگارییەكی تاقیكراوەی بەسوود بۆ تووشبوانی كۆرۆنا بڵاودەكاتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
پزیشكێكی پسپۆڕی نەخۆشیەكانی هەناوی لە هەولێر چەند ئامۆژگارییەكی تاقیكراوەی بەسوود بۆ تووشبوانی ڤایرەسی كۆڕۆنا بڵاودەكاتەوە بەتایبەت بۆ ئەوانەی لە ماڵەوە چارەسەری پزیشكی وەردەگرن زیاتر بۆ ئەوانەی كۆكە و ھەناسە تووندییان ھەیە.

دكتۆر زانا دزەیی ، پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشیەكانی هەناوی لە هەولێر لە هەژماری تایبەتی خۆی ڕایگەیاندووە، ئەوانەی توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و لەماڵەوە چارەسەر وەردەگرن پیویستە ئەم ئامۆژگارییانە لەبەر چاو بگرن ، كە ئەمانە پێشتر تاقیكردنەوەی لەسەر كراوە و سەركەوتوو بووە .

ڕاشیگەیاندووە، كەسی توشبوو تاپێی دەكرێت ڕۆژانە و لە كاتی خەوتن لەسەر سك پاڵكەوە، تا پێت دەكرێت خۆت نەخەیتە سەر پشت چونكە بەشێكی زۆری سییەكان (سیپەلاك) دەكەوێتە بەشی پشتەوەو بەمەش ئاڵوگۆڕی ئۆكسجین چاڵاكتر و باشتر دەبێت ئەگەر لەسەر سك پاڵكەویت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، ھەندێك وەرزشی تایبەت بە سییەكان ھەیە دەتوانی لە ماڵەوە ئەنجامی بدەیت ، ڕۆژانە بەیانیان و ئێواران ، بۆ نزیكەی ٢٠-٣٠ جار، ھەناسەی قوڵ لە ڕێی لووتەوە ھەڵمژە و پاشان بە ڕێگای دەمتەوە تەواوی سییەكانت بەتاڵ بكەوە، لە كۆتایی ھەر جارێك تا پێت دەكرێت كۆكەیەكی تووند بكە.

لەگەڵ ئەم ئاماژگارییانە بەسەر ڤایرۆسی كۆرۆنا زاڵ دەبیت :

بۆ ئەوانەی كۆكەی بێزاركەر یان ھەناسە تووندییان ھەیە، جۆرێكی تر لە وەرزشی سییەكان بریتییە لە لێدان لە پشتەوەی سنگ، واتا بەناو لەپی دەستت لە سنگی كەسی تووشبوو دەدەیت بەشێوەیەكی ھێواش و لەسەرخۆ بەجۆرێك بێت لەپی دەستەكانت لە خوارەوەی سنگەوە بۆ سەرەوەی سنگ لێدانەكە بكەیت، ئەمە ڕۆژانە بەیانی و عەسر و شەو ھەرجارە پێنج بۆ دە خولەك بەردەوام بێت.
– تا پێت دەكرێت بكۆكە و بەڵغەم فڕێبدە دەرەوە و قووتی مەدە ئەگەر بەڵغەمت ھەبێت، تا پێت دەكرێتە بە كۆكە سییەكانت لە بەلغەم خاوێن بكەوە.
– تا پێت دەكرێت سیڕەپ (شڕوب) ی كۆكە بەبێ پرسی پزیشكی پسپۆڕ بەكارمەھێنە، كۆكە نیشانەیەكی باشی بەرگری سییەكانتە دژی ڤایرەسەكە، تا دەكرێت ئەگەر تەحەممول دەكەیت، سیڕەپی كۆكە بەكارمەھێنە.
– ھەڵمژینی ھەڵمی ئاوی گەرم لە بەیانیان و ئێواران بۆ ماوەی پێنج خولەكێك، كاریگەریی ئیجابی ھەیە لەسەر كردنەوەو خاوكردنەوەی ڕێڕەوی ھەناسە و ئەم كردارەش ڕۆژانە دووبارە بكەوە.
– لە ھەفتەی یەكەم و تا دە ڕۆژی یەكەم ھەوڵ بدە پشووی تەواو وەربگریت، ڕۆژانە لە ژوورەكەت بەیانیان بۆ ماوەی دوو سەعاتێك پەنجەرەكان بكەوەو ھەواگۆڕكێی ناو ژوورەكەت پێویستە.
– تا پێت دەكرێت خۆت بە خوێندنەوە خەریك بكە جا ھەر شتێك بێت، یان یان ھەر زیكرێكی ئاینیی یان قسەكردن لەڕێگەی تەلەفۆن لەگەڵ خۆشەویستانت و تا دەكرێت تەركیزت نەخەیتە سەر ھەناسە و سنگت و كەمتریین ماوە ھەوڵ بدە موتابەعەی ھەواڵەكانی تایبەت بە كۆڕۆنا بیت.
– ئامێری ئۆكسجین پێوی خوێن، با لەلات بێت و ڕۆژانە شەش یان ھەشت سەعات جارێك قیاسی بكە و ھەركاتێ دابەزێت، پزیشكەكەتی لێ ئاگادار بكەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بەوێنە؛ لەوارماوا خۆپیشاندەران ڕێگای سەرەكی (سلێمانی – دەربەندیخان) یان داخست

خەڵك – یەحیا حبیب
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، ژمارەیەك لە هاووڵاتیان و گەنجانی شارەزوور لە دەروازەی شارەدێی وارماوا ڕێگای سەرەكی (سلێمانی – دەربەندیخان) یان داخست .
پەیامنێری تۆڕی میدیایی (خەڵك) ڕایگەیاند، ژمارەیەك لە هاووڵاتیان و گەنجانی شارەزوور لە دەروازەی شارەدێی وارماوای شارۆچكەكە نزیك پەیكەری مەولەوی هەستان بە سوتاندنی تایەی ئۆتۆمبیل لەسەر ڕێگاكە.

ڕاشیگەیاند، بۆ ماوەیەك داخستنی ڕێگاكە بەردەوامی هەبوو، هۆكارەكەشی داواكردنی مووچە بوو لە كاتی خۆیدا.

No description available.No description available.No description available.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان