ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

كەركوك، یەكێك لەوانەی دەغڵودانی هاووڵاتیانیان دەسوتاند دەستگیركرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی عیراق، دەستگیركردنی “تیرۆریستێك كە بەروبومی كشتوكاڵی هاووڵاتیانی دەستوتاند لە ناحیەی زابی سەر بە پارێزگەی كەركوك” ڕادەگەیەنێت.

بەپێی بەیاننامەیەك كە ئەمڕۆ چوار شەممە لەلایەن دەزگای هەواڵگری سەربازییەوە بڵاوكرایەوە”مەفرەزەكانی بەشی هەواڵگری سەربازی لە فەوجی یەكی لیوای 51ی فیرقەی 14، بە پشتبەستن بە زانیاریی هەواڵگری ورد، توانیا یەكێك لەوانەی بەروبومی كشتوكاڵی هاووڵاتیانيان دەسوتاند لە گوندی زراریەی سەر بە ناحیەی زاب لە كەركوك، دەستگیربكەن”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”دەستگیركراوەكە برای دوو تیرۆریستە كە یەكێكیان بە 25 ساڵ زیندانی حوكمدراوە”، ئاماژەی بە ڕادەستكردنيشی كرد “بە لایەنە پەیوەندیدارەكان، تا ڕێوشوێنی یاسایی پێویستی لەدژ بگیرێتەبەر”.

 

عێراق

ئەمڕۆ پەڕلەمانی عیراق كۆدەبێتەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

دەستەی سەرۆكایەتی پەڕلەمانی عیراق ئاشكرایدەكات، ئەمڕۆ یەك شەممە پەڕلەمان كۆدەبێتەوە و بەپێی بەرنامەی كاری كۆبوونەوەكەش بێت، هیچ بڕگەیەك بۆ دەنگدان لەسەر بازنەكانی هەڵبژاردن نییە.

دەستەی سەرۆكایەتیی پەڕلەمانی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، دانیشتنی ئەمڕۆ یەك شەممە كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ دەست پێدەكات و دانیشتنەكە لە شەش بڕگە پێكهاتووە كە تیایدا دەنگ لەسەر چەند پڕۆژەیاسایەك دەدرێت و خوێندنەوەی دووەم و دەنگدانیش بۆ ژمارەیەكی دیكە دەكرێت.

بەپێی كارنامەكەش بێت، هیچ بڕگەیەكی تێدا نییە كە تایبەت بێت بە دەنگدان لەسەر یاسای هەڵبژاردنی نوێ و بازنەكانی هەڵبژاردن كە مشتومڕێكی زۆری لەنێوان لایەنە سیاسیەكانی عیراقدا ناوەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

“مالیكی و عامری بیانەوێت حكومەتەكەی كازمی بڕوخێنن پێویستیان بە كودەتا نییە”

خەڵك – بەشی هەواڵ

حزبی دەعوە ڕەتیدەكاتەوە كە هەریەك لە نوری مالیكی و هادی عامری بەنیازی كودەتای سەربازی بن بۆ ڕووخانی حكومەتەكەی مستەفا كازمی.

ڕۆژنامەی ئەلعەرەبی لەندەنی لەژمارەی ئەمڕۆیدا بڵاویكردبووەوە، لەلایەن هەریەك لە نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتحەوە جموجۆلێكی سەربازی هەیە بۆ كۆتایی هێنان بە ‌حكومەتەكەی مستەفا كازمی.

لای خۆیەوە، عەدنان ئەسەدی سەركردە لە حزبی دەعوە لە جریوەیەكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ئەو تۆمەتانەی ڕۆژنامەكە ڕەتدەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت:”ئەگەر ئەو دوو كەسە بیانەوێت كۆتایی بەهەر حكومەتێك بهێنن كە خزمەت بە گەلی عیراق نەكات ئەوا پێویستان بە كودەتای سەربازی نییە، بەڵكو ئەنجومەنی نوێنەران و ڕێوشوێنە دەستورییەكان هەیە”.

ئەسەدی ئاماژە بەوەشكردووە، هەموو ئەو دەنگۆیانەی باس لە كودەتا دەكەن دوورن‌ لە ڕاستییەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

پەرلەمانی عێراق لە دەنگدان لەسەر یاسای هەڵبژاردنەكان شكستی هێنا

خەڵك- بەشی هەواڵ
پەرلەمانی عێراق لە كۆبونەوەی خۆیدا شكستی هێنا لە دەنگدان لەسەر یاسای هەڵبژاردنەكان.

محەمەد حەلبووسی سەرۆكی پەرلەمان وتی: داوامانكردووە بڕگەی تایبەت بە بازنەی هەڵبژاردنەكان لە یاسای هەڵبژاردنەكان دوابخرێت بۆ دوای پشووی پەرلەمان.

ئەوەش دوای ئەوەی هات ژمارەیەك فڕاكسیۆنی گەورە لە ناویاندا دەوڵەتی یاسا و فەتح لە دانیشتنەكە كشانەوە و رێژەی یاساییان شكاند.

هاوكات لەنێو پەرلەماندا گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان پەرلەمانتاراندا دروستبووە، ئەمە لەكاتێكدا پێش كۆبوونەوەی پەرلەمان كۆبونەوەیەك لەنێوان فراكسیۆنەكاندا كراوە بۆ گەیشتن بە رێككەوتن، بەڵام رێكنەكەوتوون.

ژمارەی بازنەی هەڵبژاردنەكان لە عێراقدا خاڵی ناكۆكی لەسەرە، فراكسیۆنەكان دابەشبوون بەسەر چەند ئاراستەیەكدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان