ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

“كاتی ئەوە هاتووە گۆڕان شێوازی كاری خۆی بگۆڕێت و تەماشاكەر نەبێت”

خەڵك-بەشی هەواڵ

پەڕلەمانتارێكی پێشووی بزووتنەوەی گۆڕان ڕایدەگەیەنێت، گۆڕان نابێت تەماشاكەر بێت.

كاردۆ محەمەد پەڕلەمانتاری پێشووی بزووتنەوەی گۆڕان لە پەڕلەمانی كوردستان لە نووسینێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ئەركی پەڕلەمانتاران و فراكسیۆنەكان و سەرۆكی پەڕلەمان نیە، باسی شێوازو پێوەری قەرزمان بۆ بكەن، ئەركی ئەوان بانگكردنی سەرۆكی حكومەت و فەرمانگەی تایبەت بە مەلەفی قەرز و وەزارەتی داراییە، بۆ ڕوونكردنەوەدان و پشتڕاستكردنەوەی قەرزەكان و جۆری قەرزەكان، وە كێ كردوویەتی، بۆچی كراوە؟.

وتیشی”لەهەمووان گرنگتر پابەندیەتی بە جێبەجێكردنی شێوازی دانەوەی قەرزەكە بە گشتی و فەرمانبەران بەتایبەتی، كە مافێكی یاسای و ژیانی خۆیانە”.

ڕوونیشیكردەوە، پەڕلەمان، لە جیاتی داواكردنی دانیشتنی نائاسایی لێپێچینەوە و بەدواداچوون، وەكو توێژەر و شیكاری زاراوە و جیاوازی قەرز و ئیلتیزامات لە ڕاگەیاندنەكان بكات!

ئاشكراشیكرد، دەزگایەكی چاودێری بەو شێوازە كاربكات، چاوەرێی چیان لێبكەین؟ كاتی ئەوە هاتووە گۆڕان شێوازی كاری خۆی بگۆڕێت و تەماشاكەر نەبێت.

پێش جەژنی ڕەمەزان مەسرور بارزانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی لە وتارێكدا یاشكرایكرد، كە حكومەتی هەرێم 27 ملیار دۆلار قەرزدارە، ئەم لێدوانەی ناوبراو لەلایەن زۆرێك لە بەرپرسانی هەرێمی كوردستانەوە ڕەتكرایەوە و پێیان وایە حكومەت نەك قەرزار نییە بەڵكو پاشەكەوتیشی هەیە.

کوردستان

١٦١ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لەدهۆک چاکبوونەوە

خەڵک – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دهۆک ڕایگەیاند، ١٦١ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا بەتەواوی چاکبوونەوە.

 

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دهۆک لەڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، ١٦١ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا کە لەژێر چارەسەری پزیشکیدابوون بەتەواوی چاکبوونەوە.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، دوای ئەمە ڕێژەى چاکبوونەوە لەپارێزگای دهۆک گەیشتە سێ هەزار و ٧١٠ تووشبووی کۆرۆنا.

 

باس لەئەوەشکراوە، لەئێستادا پێنج هەزار و ٥٣٧ تووشبووی کۆرۆنا لەژێر چارەسەری پزیشکیدان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی زێڕ و نەوت و دراوەکان

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

نرخی زێڕ و نەوت و دراوەکان بۆ ئەمڕۆ دوو شەممە لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەم جۆرەى خوارەوەیە، کە لەزێڕنگەری پێشین وەرگیراوە:

زێڕ:

Oz: 1950$
24K: 386,000
21K: 338,000
18K: 289,000
Lira 22K= 413$

نەوت:

BRENT: 42.6$
WTI: 40.75$

دراوەکان:

100$= 123,000
100€= 144,000
100£= 156,000
100$=756 لیرەی تورکی
100$= 2,590,000 تمەن (نەقدی)
100$= 2,720,000 تمەن (حەواڵە)

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

پلەکانی گەرما بۆ ٣٥ پلەی سیلیزی دادەبەزن

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لەسبەینێوە پلەکانی گەرمان دادەبەزن.

 

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند، سبەینێ سێ شەممە کۆتا ڕۆژە بە بەرزی پلەکانی گەرما لەسەر هەرێمی کوردستان.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا،سبەی سێ شەممە پلەکانی گەرما بەرزترین پلەکانی گەرما تا ڕادەیەک نزیک دەبێتەوە لە ٣٨ – ٤٠ پلەی سیلیزی لەسەنتەری پارێزگاکان.

 

ئەوەشی خستەڕوو، ڕۆژی چوار شەممە پلەکانی گەرما نزمتر دەبێتەوە، بەجۆرێک سێ بۆ چوار پلەى دیکەش دادەبەزێت، دواتر لەهەفتەى داهاتووەوە پێشبینی دەکەن، بەرزترین پلەی گەرما لەسەنتەری پارێزگاکان ٣٥ پلەى سیلیزی یان کەمتر تۆماربکرێت.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان