لە ١٨ دوکانداری کرێچی زانکۆی سلێمانی دەدرێت



کۆمەڵێک کەس دەچنە سەر کرێچییەکانی زانکۆی سلێمانی، داوای سەرانە و پارە دەکەن، لە دوکاندارەکان دەدەن، ئەوانیش داوای چارەسەری کێشەکەیان لە سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی دەکەن.

ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ژمارەیەک دوکاندار کە کرێچی زانکۆی سلێمانین، ئاماژەیان بۆ ئەوەکرد چەند کەسێک هاتووەتە سەریان، داوای سەرانە و پارەیان لێکردوون، پێیان وتوون ئەگەر پارە نەدان ئەوا کرێی دوکانەکانیان لەسەر زیاددەکەن.

دواتر دەمەقاڵی و شەڕ لەنێوان دوکاندار و ئەو کەسانەدا ڕوویداوە، چەند دوکاندارێک برینداربوون، لە کۆنگرەکەدا دوکاندارەکان کە ژمارەیان ١٨ کەسە، ڕایانگەیاند، ئەمساڵ گرفتی زۆریان بۆ دروستکراوە، داوا لە سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی و وەزارەتی خوێندنی باڵا دەکەن کێشەنیان بە زووترین کات بۆ چارەسەربکەن.

 

 

 

مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی كۆبوونەوە
پێشت مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی كۆبوونەوە
داخستنی بارەگای حزبە کوردییەکان سیاسییە
دواتر داخستنی بارەگای حزبە کوردییەکان سیاسییە
ەیوەندیدار