ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

ئه‌مه‌ ئه‌و جلوبه‌رگه‌ ڕاسته‌قینه‌یه‌یه‌ كه‌ كچان له‌ وڵاته‌ جیاوازه‌كان له‌به‌ری ده‌كه‌ن و جیاوازە لەوەی بیستوتە

خێزان

به‌هۆی ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه‌ تێڕوانینێكی دیاریكراومان هه‌یه‌ له‌سه‌ر جلوبه‌رگی خانمان له‌ وڵاتانی جیهان، له‌ كاتێكدا ئه‌و تێڕوانینانه‌ی ئێمه‌ Expectation زۆر جیاوازه‌ له‌ شێوازه‌ ڕاسته‌قینه‌كه‌ Reality، ئه‌مه‌ی خواریشه‌وه‌ وێنه‌ی به‌شێكیانه‌:

ئێران

ژاپۆن

فه‌ڕه‌نسا

ئیتاڵیا

ڕووسیا

به‌ڕیتانیا

چین

ریکلام

ژیاندۆستی

به‌تاكتیكێكی ئاسان چاره‌سه‌ری ته‌می جامی ئۆتۆمبێل بكه‌، بۆ ئێستا گرنگه‌!

خێزان

ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ چاره‌سه‌رێكی ئاسان و خیرایه‌ بۆ نه‌هیشتنی ته‌می جامی پێشه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل، به‌و پێیه‌ی له‌ زستاناندا ئه‌مه‌ كێشه‌ی زۆرێك له‌ شۆفێره‌كانه‌.

بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م کارە پێویستت به‌ سێ شته‌:

-یەك جوت گۆره‌وی لۆكه‌.

-خواردنی پشیله‌ Cat litter  (له‌و فرۆشتگایانه‌ ده‌ستده‌كه‌وێت كه‌ كه‌ره‌سته‌ی ئاژه‌ڵی ماڵی ده‌فرۆشن)

-ئه‌ڵقه‌یه‌كی تیپی كۆن.

 

چۆنیەتی درووستکردن:

 

-به‌ ئه‌ڵقه‌كه‌ ده‌می گۆره‌ویه‌كه‌ بكه‌ره‌وه‌.


-پاشان خواردنی پشیله‌ Cat litter ی تێبكه‌.

-دواتر ئه‌ڵقه‌كه‌ لێبكه‌ره‌وه‌و سه‌ری گۆره‌ویه‌كه‌ دابخه‌.

-پاشان گۆره‌ویه‌كه‌ له‌ داشبڵی ئۆتۆمبێله‌كه‌ دابنێ و بۆخۆت ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌بینیت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

چەند زانیاریەک کە دەتوانیت وەک شتێکی سەیر لە مەجلیسەکاندا باسی بکەیت

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند زانیاریەکە کە دەتوانیت وەک شتێکی سەیر لە مەجلیسەکاندا باسی بکەیت:

 

لە ساڵانی ٥٠ کان زیاتر لە ١٠٠ کەس لە تاقیکردنەوەیەکدا لە ژێر ٢٠٠پلەی ژێر سفردا هەڵگیران بەو هیوایەی لە داهاتوو تەکنەلۆژیا پێش بکەوێت و بتواندرێت زیندوو بکرێنەوە.

-توێژینەوە زانستیەکان سەلماندویانە لەکاتی درۆکردندا سەری لوت گەرم دەبێت

-ستێڤ جۆبس خۆی ئاشکرای دەکات لەکاتی قەلەقی و سترێسدا قاچی دەکردە تەوالێتی کۆمپانیاکەیەوە

-ڕێژەی پڕۆتین لە کیلۆیەک گۆشتی مێشدا زیاترە لە ڕێژەی پڕۆتین لە کیلۆیەک گۆشتی مانگادا

-واچاوەڕوان دەکرێت کە لەم سەدەیەدا بیابانی گەورەی (سەحارا) سەوز ببێت

-ئەستێرەیەک هەیە بەناوی لوسی کە هەمووی لە ماددەی ئەڵماس درووستبووە

-ددانی خوار و خێچ لە ژاپۆن نیشانەی جوانییە

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

کۆمەڵێک هەڵەی نێو فیلمەکان کە دڵنیاین لە کاتی خۆیدا هەستت پێی نەکردووە

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک هەڵەی نێو فیلمەکانە کە دڵنیاین لە کاتی خۆیدا هەستت پێی نەکردووە:

 

– لە فیلمی The Incredibles سەرەتا قەڵەمەکان لە ناوەڕاستی مێزەکەیە، بەڵام کە دەکەوێت لە قەراغەوە دەکەوێت

– لە یەک کاتدا  ستایلی قژی  Dash لە هەمان فلیم ٣ جار گۆڕانکاری بەسەردا دێت.

 

– لە فیلمی The Wolf of Wall Street کاتێک پاڵەوانی فیلمەکە لەگەڵ یەکەم بەڕێوبەری کۆدەبێتەوە، سەرەتا یەک پەرداخ لەسەر مێزەکەیە، دواتر دەبێت بە دوو، پاشان بە چەند دانەیەک.

 

– لە هەمان فیلم کاتێک جوردان بيلفورت قسە بۆ کارمەندێکی دەکات، دەستی چەپی دەخاتە سەر شانی و مایکەکە بە دەستی راست دەگرێت، بەڵام لە دیمەنی دووەم مایکەکەی بە دەستی چەپ گرتووە و دەستی راستی لەسەر شانیەتی.

 

– لە فیلمی هاری پۆرتەر کاتێک کاتێک ئۆلیڤەر و هاری پێکەوە قسە دەکەن شۆستەیەکی نزیک لە پشتیانەوەیە، بەڵام کاتێک کامێرەکە لە دورەوە نیشانیان دەدات شۆستەکە نەماوە.

– کاتێک ڕۆز لە فیلمی تایتانیک دەیەوێت خۆی بەربداتەوە، گوارەیەکی جوانی لە گوێدایە، بەڵام کاتێک جاک ڕزگاری دەکات گوارەکەی لە گوێدا نەماوە.

 

– کاتێک جاک بەتەنها لە سەر پێشی کەشتیەکەیە، شیشەکان جیاوازن لەگەڵ ئەو کاتەی لەگەڵ ڕۆز دەچنە هەمان شوێن.

 

– ڕۆز کاتێک دەیەوێت تەورەکە دەربهێنیت بەتەواوەتی شوشەکەی دەشکێنێت، بەڵام دواتر کە تەورەکە دەردێنێت هێشتا شوشەکانی پێوە ماوە.

– کاتێک ڕۆز تەماشای وێنەکانی جاک دەکات، ئەو پیاوەی لەوێوە دەڕوات ڕینکۆتێکی لەبەردایە، بەڵام لە چاوتروکانێک ڕەنگ و شێوە و قەبارەکەی دەگۆڕێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان