ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

بەوێنە؛ لە عیراق و چەند وڵاتێك خواست لەسەر بەرماڵ زیاد دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
ڕۆژانە خواستی هاووڵاتیان و نوێژخوێنان لەسەر بەرماڵی سەفەری، كە یەك جار بەكاردەهێنرێت ڕوو لە زیادبوون دەكات ئەوەش بەهۆی بڵاوبووونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە.

لە ئێستادا توركیا دەستی كردووە بە دروست كردن و بەرهەمهێنانی “بەرماڵی سەفەری” كە تەنها بۆ یەك جار بەكاردەهێنرێت دوای هەڵپڕینی لە كیسی تایبەتی و پێچراوەدا و هاوكات هەناردەی وڵاتەكانی وەك (سعودیە و ئیمارات و قەتەر و عیراق) دەكرێت.

جەلال ئارتان، بەرپرسی بەشی فرۆشتن و بەرهەمهێنان لە كۆمپانیای (پراتیكسار)ی توركی ئاماژەی بەوەكردووە، بەم دواییانە لەناوخۆ و دەرەوەی وڵات داواكارییەكی زۆریان بۆ دێت لەسەر بەرماڵی نوێژكردنی تایبەتی، كە بۆ یەك جار بەكاردەهێنرێت.

وتوشیەتی، “ئەو بەرماڵە درێژییەكەی 110 سانتیمەترە و پانییەكەی 60 سانتیمەترە و بەشێوەیەكی زۆر باش پێچراوەتەوە و ئاسانە بۆ هەڵگرتن و بەكارهێنان و نەك بۆ كاتی پەتای كۆرۆنا، بەڵكو بۆ كاتی گەشت و سەیران-یش بەكاردەهێنرێت”.

هاوكات بەپێی ڕاپۆرتێكی ئاژانسی (ئەنادۆڵ) لە ئێستادا ئەو بەرماڵە تایبەتییە ڕەوانەی چەندین وڵات دەكرێت و خواستی هاووڵاتیان لەسەری ڕووی لەزیادبوون كردووە ئەوەش بەهۆی مەترسییەكانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە.

جیهان

لە 24 كاتژمێردا، 2500 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 2500 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 2500 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 198 كەسیش گیانیان لە دەستداوە.

وتیشی”لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە تاكو ئەمڕۆ 267 هەزار و 61 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هەر بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا 13 هەزار و 508 كەس لە ئێران گیانیان لە دەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بەهۆی هاککردنی کەسایەتییەکان پشکەکانی تویتەر لەسەدا ٤ دابەزی

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

درەنگانی شەوی ڕابردوو ژمارەیەک ئەکاونتی کەسایەتییە جیهانییەکان لەتۆڕی کۆمەڵایەتى تویتەر لەلایەن هاککەرانەوە کرانە ئامانج، کە بووە هۆی دابەزینی لەسەدا ٤ی پشکەکانی کۆمپانیای تویتەر.

 

بەئامانجی بەبەهاکردنی دراوی بیتکۆین، ئەکاونتی ژمارەیەک کەسایەتی جیهان لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر هاک کران، کە بەشێکیان بریتی بوون لە

(Billionaires Elon Musk, Jeff Bezos and Bill Gates  Barack Obama, Joe Biden and Kanye West).

 

پاش هاککردنی ئەو ئەکاونتانە، بابەتێکیان تێدا بڵاوکرایەوە، کە تێیدا ئەدرەسێک نوسراوە و داوا کراوە، کە هەر کەسێک چەندێک دراوی بیتکۆین بۆ ئەدرەسەکە بنێرێت، ئەوا لەبەرامبەردا دوو هێندەى بۆ دەنێرنەوە.

 

پاش ئەوەی هەواڵی هاککردنی بەشێک لەئەکاونتەکانی تویتەر بڵاوبۆوە،  پشكی تویته‌ر به‌ ڕێژه‌ی لەسەدا چوار دابەزی.

 

هاککەران لەم هەنگاوەیاندا هەوڵایانداوە ئەو ئەکاونتانە بەئامانجبگرن، کە ڤێریفایان وایە.

 

بیتكوین ( bitcoin ) دراوێكى نادیاره‌، لە ناو تۆڕەکانی ئینتەرنێتدا مامەڵەی پێوەدەکرێت و بوونێکی فیزیکی نییە، و هیچ وڵاتێک خاوەندارێتی ناکات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

دواین ئاماری تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهان

خەڵك-بەشی هەواڵ

بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 13 ملیۆن و 699 هەزار و 622 حاڵەت.

بە گوێرەی ئامارە جیهانییەكان، تاكو كاتژمێر 10:30ی ئەمڕۆ پێنج شەممە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 13 ملیۆن و 699 هەزار و 622 حاڵەت، لەو ژمارەیەش پێنج سەد و 86 هەزار و 977 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش هەبووە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە و گەیشتووەتە سێ ملیۆن و 617 هەزار و 40 كەس و 140 هەزار و 150 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ڤایرۆسی كۆرۆنا نەخۆشییەكی كوشندەیە و مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو لەشاری وۆهانی وڵاتی چین سەریهەڵداو لەئێستاشدا لە زیاتر لە 210 وڵات و ناوچەی جیهان بڵاوبووەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان