ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

لەگەڵ نزیكبوونەوەی هاوین نزمترین پلەی گەرما لە هەرێم تۆماركرا


خەڵك- بەشی هەواڵ
بەپێی ڕاپۆرتێكی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ پلەكانی گەرما بەشێوەیەكی بەرچاو ڕوو لە نزمبوونەوە دەكەن و لە چەند ناوچەیەك پلەی گەرما بۆ 7 پلە دابەزی.

بەپێی ڕاپۆرتێكی كەشناسی هەرێم، “دوای ھاتنی بارستە ھەوایەكی فێنك بۆ سەر ناوچەكەمان كەوا پلەكانی گەرما بە نزیكەی ١١ تا ١٢ پلە نزم كردەوە بۆ سبەی بەیانی پێشبینی دەكەین نزمترین پلەكانی گەرما لە ھەندێ ناوچەی شاخاوی لە ژێر ١٠ پلەی سیلیزی بێت و سەنتەری پارێزگاكانیش لە ١٥ پلە نزیك دەبێتەوە”.

ئاشكراشی كردووە، كاریگەری ئەو بارستە ھەوایە فێنكەش سبەی كۆتای دێت و ڕۆژی چوار شەممە پلەكانی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە دەكاتەوە .

جەختیشی كردۆتەوە، نزم بوونەوەی پلەکانی گەرما بەو ڕێژە زۆرە حالەتێکی دەگمەنە بە تایبەتی لەم وەرزە و مانگە.

هاوكات بەپێی خشتەیەك، كە كەشناسی بڵاویكردۆتەوە، ئەمڕۆ پلەی گەرما لە پێنجوێن لە سلێمانی و كانی ماسی لە دهۆك بۆ 7 پلە دابەزیوە.

ژینگە

شەپۆلی گەرما هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ
بەهۆی ئەو تۆپەڵە هەوا گەرمە وشكەی هەڵدەكاتە سەر هەرێمی كوردستان پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە و شارەزایەكی كەشناسی-ش دەڵێت: “لە ناوچەكانی گەرمیان دەگاتە 50 پلە”.

لای خۆشیەوە، محەمەد كەمال، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، لەسبەینێ یەك شەممەوە 2020/7/5 پلەكانی گەرما بەتەواوی بەرز دەبنەوە تا كۆتایی هەفتە و سەرەتای هەفتەی داهاتوو.

وتیشی، “لەسەرجەم ناوچەكانی هەرێمی كوردستان پلەكانی گەرما دەگەنە 40 پلە بەرەو سەرەوە و لە باشووری ناوچەكانی هەرێم لە ۲ كاتژمێری نیوەڕۆدا دەگاتە 50 پلە سەدی، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەكان لەنێوان 37 بۆ 38 پلەی سەدی دەبێت”.

ڕوونیشی كردەوە، هەندێ جاریش لەگەڵ گەرماكەدا خێرایی بای باشوور زیادەبێت بەڕێژەی 20 بۆ 29 كم لە كاتژمێرێكدا و گڕەبا و تەپوتۆز دروست دەكات.

ملای خۆشیەوە، مستەفا ئەلقەیسی، كەشناسی عیراقی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردۆتەوە، پلەی گەرمی لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشووری عیراق بۆ 50 پلەی سەدی بەرز دەبێتەوە و لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستانیش پلەی گەرمی لەنێوان 44 -46 پلەی سەدی دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

ووردەكاری ڕوودانی دوو بوومەلەرزە لە چەند شارێكی هەرێمی كوردستان


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بومەلەرزە لە دوو كاتی جیاواز چەند ناوچەیەكی هەرێم دەهەژێنێت.
ناوەندی بومەلەرزەزانی زانكۆی تاران بڵاویكردەوە، كاتژمێر 11:4 خولەكی شەوی ڕابردوو بومەلەرزەیەك بە گوڕی 3.5 پلە بە پێوەری ڕێختەر شارەكانی شەقڵاوە بە دووری 45 كیلۆمەتر و و كفری بە دووری 52 كیلۆمەتر و سلێمانی بەدووری 54 كیلۆمەتر هەژاندووە.

ناوەندەكە ئاشكراشیكرد، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 4-7-2020 كاتژمێر 12:15 خولەك بومەلەرزەیەك بە گوڕی 4 پلە بە پێوەری ڕێختەر و بە قوڵی 10 كیلۆمەتر شەقڵاوە بە دووری 37 كیلۆمەتر و سلێمانی بەدووری 46 كیلۆمەتر و هەڵەبجەی شەهید بەدووری 48 كیلۆمەتر هەژاندووە.

بەپێی زانیارییەكان، بومەلەرزەكان هیچ زیانێكی بەناوچەكان نەگەیاندووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

سبەی، تاوە باران لە هەندێك ناوچەی هەرێم دەبارێت


خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە و ڕایدەگەیەنێت، پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەكانی گەرماش بەرز دەبنەوە.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ شەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە هەندێك ناوچەی هەرێمی كوردستانیش ئەگەری تاوە بارانی كەمی كورت خایەن لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكاندا دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان