ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

تەرمی هاووڵاتییەکی کورد گەڕێنرایەوە هەرێم

خەڵک ـ بەشی هەواڵ

سەرۆکی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران رایگەیاند،”تەرمی ئەو په‌نابه‌رە كوردەی  لەدوورگه‌ی خیۆسی یۆنان خنکا، گەڕێنرایەوە هەرێمی کوردستان”

بە هاوکاری دەزگای لوتکە پاش 15 ڕۆژ لە دوای ڕووداوەکە توانرا تەرمەکەی بگەڕێنرێتەوە هەرێمی کوردستان

ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لوتکە، بە( خەڵک)ی راگەیاند،”ڕاڤیاری تەمەن 20 ساڵان کە لەڕۆژی (10مارسی 2020)لە دوورگەی خیوسی یۆنان لەکاتی مەلەکردندا خنکا، بە هاوکاری دەزگای لوتکە پاش 15 ڕۆژ لە دوای ڕووداوەکە توانرا تەرمەکەی بگەڕێنرێتەوە هەرێمی کوردستان.”

وتیشی،”لە دوای بڵاوبونەوەی ڕوداوەکە، کەسوکاری ڕاڤیار پەیوەندیان بە دەزگای لوتکە کرد، سەبارەت بەلێکۆڵینەوە لە چۆنییەتی ڕووداوەکە و گەڕانەوەی تەرمی ڕۆڵەکەیان بۆ پارێزگای سلێمانی، ئێمەش لەسەر داوای کەسوکاری ڕاڤیار حیجزمان خستە سەر تەرمی ئەو پەنابەرە و ڕێگەمان نەدا تەرمەکە لەو وڵاتە بەخاک بسپێردرێت، بە هۆی دۆخی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەرەنتینەکردن لەو وڵاتە و وەستانی گەشتە ئاسمانیەکان، تەرمی ناوبراو نەتوانرا لەکاتی ئاساییدا بگەڕێتەوە هەرێمی کوردستان.”

ئاماژەی بەوەشكرد،”بەهاوکاری نوێنەری دەزگای لوتکە لەگەشتێکی تایبەتدا، تەرمی ئەوپەنابەرە شەوی ڕابردوو لە ڕێگەی فرۆکەخانەی هەولێرەوە گەیەنرایەوە هەرێمی کوردستان، بەیانی ئەمڕۆش لە شاری سلێمانی و لە گۆڕستانی سەیوان بە ئامادەبوونی کەسوکاری تەرمەکەی بەخاکسپێردرا.”

ڕاڤیار عوسمان، تەمەنی 20ساڵ بوو، خەڵکی شارۆچکەی چەمچەماڵ بوو، وەک پەنابەرێک لە دوورگەی خیسۆسی یۆنان ژیاوە و لە ڕۆژی 10 ی مارس، بەمەبەستی گەشتکردن ڕوی لە دەرەوەی کەمپەکە كردوە و لە کاتی مەلەکردندا و بە وتەی پزیشکی دادی دەماری قاچی وەستاوە و بەو هۆیشەوە خنکاوە.

 

کوردستان

تووشبوویەكی كۆرۆنا لە ڕاپەڕین گیانی لە دەست دا

خەڵك – بەشی هەواڵ
تووشبوویەكی كۆرۆنا لە دەڤەری ڕاپەڕین گیانی لە دەست دا كە پیاوێكی تەمەن 63 ساڵە.

بە پێی زانیارییەكان ئەو هاووڵاتییە ماوەی 10 لە نەخۆشخانە مابووەوە بۆ چارەسەركردن، بەڵام بە كاریگەری ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی لە دەست دا.

بەوەش ژمارەی حاڵەتەكانی مردن بە كۆرۆنا لە ڕاپەڕین گەیشتە 10 كەس كە پێنج ژن و پێنج پیاون.

تا ئێستا 287 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا لە ئیدارەی ڕاپەڕین تۆمار كراوە کە 176یان پیاوە و 104 کەسی دیکەیان ژنن و حەوتیشیان منداڵن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

حزبێكی توركمان دروشمی “كەركوك توركە و هەر بە توركیش دەمێنێتەوە” لەسەر دیواری بارەگاكەی دەنووسێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
هێزێكی لیوای 61ی سەر بە سەرۆك وەززیرانی عیراق چوونە سەر بارەگای بارەگایەکی تورکمانەکان و داوای سڕینەوەی دروشمێکی سەر دیواری بارەگاكەیان لێدەكەن كە نووسویانە “كەركوك توركە و هەر توركیش دەمێنێتەوە”.
درەنگانێكی شەوی ڕابردوو هێزێكی سەر بە لیوای 61 كە ئەركی پاراستنی ئاسایشی كەركوكی لەسەرشانە، چوونە سەر بارەگای پارتێكی توركمانەكان داوایان لێكردن ئەو دروشمە بسڕنەوە كە لەسەر دیواری بارەگاكەیان نووسیویانە.
لە دروشمەكەدا نووسراوە “كەركوك توركە و هەر بە توركیش دەمێنێتەوە”.
بە پێی زانیارییەكان، بۆ ڕێگرتن لە دروستبوونی گرژی ئەرشەد ساڵحی سەرۆكی بەرەی توركمانی دەستوەردانی كردووە و هێزە عیراقییەكە كشاونەتەوە، بەڵام سوورن لەسەر ئەوەی دەبێت دروشمەكە بسڕنەوە.

بارەگاکە شوێنی گروپێکی توندڕەوی تورکمانەکانە و لە ئاڵاکەیاندا وێنەی گورگەبۆرەکانی تێدایە کە تورکە ڕەگەزپەرستەکان وەك دروشمی خۆیان بەرزی دەکەنەوە، لە نێویشیاندا بزووتنەوەی ڕەگەزپەرستی “مەهەپە” لە تورکیا، کە بەردەوام نکوڵی لە بوونی کورد دەکات و لە ڕابردووشدا داوای کردبوو ئاڵای تورك لەسەر قەندیل هەڵبکرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

فرسەت سۆفی: بەرهەمهێنانی چارەسەری كۆرۆنا لە هەولێر دەستكەوتێكی مەزنە بۆ مرۆڤایەتی

خەڵك – بەشی هەواڵ
فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر دەستخۆشی لە كۆمپانیایەكی دەرمان دەكات لە هەولێر كە دەرمانی چارسەركردنی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنای بەرهەمهێناوە و ئەو هەنگاوەش بە دەستكەوتێكی مەزن بۆ مرۆڤایەتی وەسف دەكات.

نووسینگەی د. فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر سوپاسنامەیەکی بە ناوی پارێزگای هەولێرەوە ئاڕاستەی كۆمپانیای ئاوامێدیكا كرد كە دەرمانی فابیڤیر”Favipiravir”ی بەرهەمهێناوە و ئەمەش دەقەكەیەتی:

بەناوی پارێزگای هەولێر، سوپاسی کۆمپانیای ئاوامێدیکا بۆ بەرهەمهێنانی دەرمان لەهەولێر دەکەین کە توانییان بە هاوکاری سەنتەرە پسپۆڕییە جیهانییەکان بەسەرکەوتوویی دەرمانی دژە ڤایرۆسی فابیڤیر”Favipiravir”ی بۆ چارەسەری توشبووانی کۆرۆنای نوێ (کۆڤید-١٩) بەرهەمبهێنن.

سەربەرز و خۆشحاڵین كە کۆمپانیایەکی گەورە لەهەولێر، دەستکەوتێکی گەورەی بۆ شارەکەمان دەستەبەر کردووە، لەم کات و ساتەدا بەهەمهێنانی ئەمجۆرە دژە ڤایرۆسە دەستکەوتێکی مەزنە بۆ شارەکەمان و تەواوی مرۆڤایەتی، بۆیە بەناوی پارێزگای هەولێر، پیرۆزباییەکی گەرم لە خەڵکی شاری هەولێر دەکەین و سوپاس و دەستخۆشیەکی زۆریش بۆ بەڕێوەبەران و تەواوی ستاف و کارمەندانی کۆمپانیای ئاوامێدیکا بۆ بەرهەمهێنانی دەرمان، دووپاتی دەکەینەوە بە هەموو شێوەیەک پاڵپشت و هاوکاریانین.

دەرمانی دژە ڤایرۆسی فابیڤیر “Favipiravir”ی بۆ چارەسەری توشبووانی کۆرۆنا، لە ڕوسیا و یابان و زۆر وڵاتی دیکە تاقیکراوەتەوە و سەرکەوتنی باشی بەدەستهێناوە، ئێستاش لە پرۆتۆکۆڵی وەزارەتی تەندروستی عێراق دانی پێدانراوە و بۆ چارەسەری حاڵەتی مام ناوەند و تووندی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەکاردهێنرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان