ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

سەرۆکی پەڕلەمانی کوردستان: هەرێم 27 ملیار قەرزدار نییە


خەڵک ـ بەشی هەواڵ

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، لەنوسینێکیدا دەڵێت: هەرێمی کوردستان 27 ملیار قەرزار نیە، بەمانای قەرزی پشتبەستوو بە یاسا.

 

دەقی نوسینەکەی سەرۆکی پەرلەمان.

هەرێمی کوردستان (٢٧) ملیار دۆلار قەرزار نیە!

سەرباری خراپی ژیان و گوزەرانی هاووڵاتییان و خراپتر بوونی دۆخی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستا بە گشتی، حکومەتی هەرێم (٢٧) ملیار دۆلار قەرزارە،مەبەستمە لێرەوە بە لۆژیک و دوور لە هەموو ڕاڤەبۆکردنێکی سیاسی، بیسەلمێنم کە حکومەتی هەرێمی کوردستان (٢٧) ملیار دۆلار قەرزار نیە بە مانای قەرزی پشتبەستوو بە یاسا.

۱ـ ئاماژە یاساییەکان دەڵێن: سەرەتای قەرزکردن دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ۲٠۱٤، واتە تا کۆتایی کارەکانی کابینەی حەوتەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەرێم هیچ بڕە پارەیەک قەرزار نەبووە چونکە لە یاسای بوودجەی گشتی هەرێم ژمارە(۱) لە ساڵی ۲٠۱۳ کە دواین یاسای بودجەیە لە پەرلەمان پەسەندکرابێت، لە بڕگەی یەکەمی ماددەی پێنجەم کە تایبەت کراوە بە خەرجیەکان- ئەسڵ ئەوەیە ئەگەر هەرێم قەرزار بێت، دەبێت لەناو خەرجیەکان تەرخانکراوی بۆ دابنرێت- هیچ گوژمەیەک ،چ بۆ دانەوەی ئەسڵی قەرز و چ بۆ دانەوەی سوودی قەرز، دانەنراوە.

۲ـ هەر لە یاسای بودجەی گشتی هەرێم ژمارە(۱)ی ساڵی ۲٠۱۳، کورتهێنانی نەخشە بۆداڕێژراوی بودجە هەبووە، و لە بڕگەی دووەمی ماددەی پێنجەم بڕی کوورتهێنانەکە بە (۱,٦۸٤,۹٠٠,٠٠٠,٠٠٠)یەک ترلێۆن و شەش سەدوهەشتا و چوار ملیار و نۆسەد ملێۆن دینار دانراوە، و بۆ داپۆشینی کوورتهێنانەکەش بەهیچ جۆرێک باسی قەرزکردن نەکراوە.

۳ـ لە ساڵی(۲٠۱٤)ەوە حکومەتی هەرێم هیچ پرۆژە یاسایەکی بوودجەی گشتی نەناردووەتە پەرلەمان بۆیە هەر گوژمە پارەیەک بۆ هەر بوارێک ئاراستە کرابێت و بەهەر شێوەیەک داهاتی داپۆشەری ئەو خەرجیانە وەدەستهاتبن، لە ڕوانگەی یاسا و بە پێوەری کاری پەرلەمانی،بنەمای یاسایی دروستیان نیە.

٤ـ لە خولی چوارەمی پەرلەمان، لەوکاتەوەی کە بابەتی قەرز و پڕکردنەوەی کوورتهێنانەکان لە ڕێگەی قەرز کردن بوو بە بابەتێکی گرنگ و هەستیار، ئەو کاتەی قەرزدەرەکان بەبێ بوونی یاسایەک، کە لە پەرلەمان پەسەند بکرێت و دەسەڵاتی وەرگرتنی قەرز بداتە ئەنجومەنی وەزیران، ئامادەنەبوون قەرز بدەنە حکومەت؛ ئیتر پرۆژە یاسای ڕاکێشانی مایە لە ڕێگەی قەرزکردن لەلایەن حکومەتەوە نێردرایە پەرلەمان و بە یاسای ژمارە(۷) ی ساڵی ۲٠۱٥پەسەندکرا.

٥ـ بەپێی یاسای ژمارە(۷)ی ساڵی ۲٠۱٥، یاسای ڕاکێشانی مایە لەڕێگای قەرزکردن لە هەرێمی کوردستان ـ عێراق، ماددەی دووەمی، لە هیچ بارێکدا نابێت سەرجەمی ئەو قەرزانەی حکومەتی هەرێم وەریدەگرێت لە پێنج ملیار دۆلاری ئەمریکی زیاتر بێت، کەواتە هەر بڕێک بەهەر بەهایەک لەدەرەوەی ئەم بڕە ڕێپێدراوە قەرزکرابێت، سەرپێچی یاسایە و دەبێت پێش هەمووشت سەرپێچیکاران ڕووبەڕووی یاسا بکرێنەوە.

٦ـ ئەگەر حکومەتی هەرێم لە ماوەی (٥)ساڵ، بەدەر لەئاگاداری پەرلەمان، بەبێ جەدوەلەی قەرزەکان، بە لە تاریکیا مانەوەی قەرزدەرەکان، بڕی قەرزەکان، نرخی سوودی سەر قەرزەکان، ضەماناتی قەرزەکان، کاتی دیاریکراوی دانەوەیان، دەروازە و بواری خەرجکردنیان- سەرباری دەیانجار داواکردنی ئەو زانیاریانە لەلایەن لیژنەکانی پەرلەمان، پەرلەمانتاران و فراکسێۆنەکان- بڕی (۲۷) ملیار دۆلاری تەنها بۆ بودجەی بەکاربردن و بەدیاریکراوی بۆ مووچە قەرز کردبێت، ئەوا لە ڕوانگەی ئێمەوە و بە پێوەری کاری دەوڵەتداریی و سیستماتیک، بە جێبەجێکردنی سنوور و ئاستی دەستڕۆیی و صەلاحیەتەکانی وەرگرتنی قەرز، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو پەیوەندییە تەواوکارییەی کە دەبێت لە نێوان هەردوو دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردن هەبێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان یەک دۆلار قەرزار نیە جگە لە مووچەی پاشەکەوتکراوی مووچەخۆران و شایستەی دارایی بەڵێندەران و سەرمایەداران کە زۆریان تەنانەت مایەپووچیش بوون،چونکە تەنانەت یەک لاپەڕەش سەبارەت بەم قەرزانە لە پەرلەمانی کوردستان و لیژنە تایبەتمەندەکان دیکۆمێنت نەکراوە و بوونی نیە.

۷ـ پەرلەمان دامەزراوەیەکی دەستوورییە و حکومەتیش هەروەها؛ پەیوەندی ئەم دوو دامەزراوەیەش یاسا ڕێکیخستووە. هەردوو دامەزراوەکەش دامەزراوەی نیشتیمانین و بەرپرسن لە خزمەتکردنی تەواوی کوردستانیان، و دەبێت پەیوەندیەکی تەواوکاریی لە نێوانیاندا هەبێت چونکە شکۆی هەریەکەیان پەیوەستە بە جێبەجێکردنی ئەرکەکانی لە خزمەتکردنی هاووڵاتیان و پاراستنیان. پەرلەمان لە دۆڵێک نیە و حکومەتیش لە دۆڵێک،ئێمە کاری یەکتر تەواو ئەکەین،بەڵام لەم دۆسیەیە لانیکەمی متمانە و زانیاری ئاڵوگۆڕکراو لە نێوانماندا نیە،تەنها ڕێگەش بۆ بەرقەراربوونی زەمینەی کاری هاوبەش،شەفاف کردنی کۆی دۆسیەکەیە بە ووردەکاریەکانیەوە،کە بێگومان دوای جەژن ئەبێت هەمووان پێکەوە کاری لەسەر بکەین.

کوردستان

لە سبەینێوە كێشەی بێ ئاوی زۆر شوێنی سلێمانی چارەسەر دەبێت
پارێزگاری سلێمانی: بەشێكی گرنگی وێستگەی ئاوی سەرچنار خرایەوەگەڕ


خەڵك – بەشی هەواڵ

پارێزگاری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: دوای تەرخانكردنی بودجەی فریاگوزاری لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی داراییەوە بەشێكی گرنگی وێستگەی ئاوی سەرچنار خرایەوەگەڕ.

هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە لاپەڕەی فەڕمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نووسیویەتی:” بەسوپاسەوە؛ بەهیممەتی مەردانەی بەڕێوەبەر و ئەندازیار و تەكنیكار و كارمەندانی دڵسۆزو خۆنەویستی بەڕێوەبەرێتیی ئاوی سلێمانی و وێستگەی ئاوی سەرچنار،‎ دوای جیاكردنەوە و ڕاگرتنی ئەو بەشانەی زیانیان بەركەوتووە دەست بە چاكردنەوەی بۆری سەرەكیی گواستنەوە و دابەشكردنی ئاوی سلێمانی كرا.

پارێزگاری سلێمانی ئاماژەی بەوەشداوە:” بەشێوەیەكی كاتیی و بۆ ئەوەی هاووڵاتیان بێئاونەبن بۆ ماوەیەكی درێژ، جوامێرانە بەشێكی گرنگیی وێستگەكەیان خستەوەگەڕ و لە سبەینێوە كێشەی زۆر شوێنی سلێمانی چارەسەر دەبێت و دوای تەرخانكردنی بودجەی فریاگوزاریش لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی داراییەوە كەلەلایەن پارێزگاری سلێمانییەوە داواكراوە، هەوڵی چارەسەركردنی تەواوی شكان و خستنەوەگەڕی وێستگە و هێڵەكان دەدرێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

داوای لێبوردن و پێدانی مۆڵەتی درێژخایەن بۆ زیندانیان دەكرێت


خەڵك – بەشی هەواڵ

ڕێكخراوێك داوا لە سەرۆكایەتییەكانی هەرێمی كوردستان دەكات، بۆ ڕێگریكردن لە ڕوودانی كارەسات لە زیندانەكان بەهۆی زۆربوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڕیار لە لێبوردن و مۆڵەتی درێژخایەن بۆ زیندانیان بدرێت.

ڕێكخراوی دیداری ئاشتی بۆ مافی مرۆڤ لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایدەگەیەنێت: ڕۆژانە چاودێری ڕەوشی زیندانیانمان كردووە بەداخەوە ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە ناو زیندانیان بڵابووەتەوە مەترسی و دڵەڕاوكێ خستووەتە نێو زیندانیان و كەسوكارەكانیان بۆیە داواكارین لێتان كاری ئەم لیژنەیەی لە لایەن سەرۆكی حكومەتە پێكھات بۆ لێبوردنی تایبەت بە زیندانیان خێرا بكرێت و ھەرچی زووە بخرێتە بواری جێبەجێكردن و یاسایی تایبەتیش بە بەكارھێنەرانی ماددەی ھۆشبەر بخرێتە بواری جێبەجێكردن بۆ ھەرجی زووە ڕێگری كردن لە كارەسات لە زیندانەكان بەھۆی زۆربوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

 

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

بۆ بەڕێزان

-سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان

-سەرۆكایەتی پەرلەمانی ھەرێمی كوردستان

-سەرۆكایەتی حكومەتی ھەرێمی كوردستان

-سەرۆكایەتی مافی مرۆڤی ھەرێمی كوردستان

-سەرۆكایەتی داواكاری گشتی ھەرێمی كوردستان

-سەرۆكایەتی ئەنجومەنی دادوەری ھەرێمی كوردستان

بابەت-لێبوردن و مۆڵەتی درێژخایەن بۆ زیندانیان

پاش ئەوەی وەكو ڕێكخراوی دیداری ئاشتی بۆ مافی مرۆڤ ڕۆژانە چاودێری ڕەوشی زیندنیانمان كردووە بەداخەوە ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە ناو زیندانیان بڵابۆتەوە مەترسی و دڵەڕاوكێ خستۆتە نێو زیندانیان و كەسوكارەكانیان بۆیە داواكارین لێتان كاری ئەم لێژنەیەی لە لایەن سەرۆكی حكومەتە پێكھات بۆ لێبوردنی تایبەت بە زیندانیان خێرا بكرێت و ھەرچی زووە بخرێتە بواری جێبەجێكردن و یاسایی تایبەتیش بە بەكارھێنەرانی مادەی ھۆشبەر بخرێتە بواری جێبەجێكردن بۆ ھەرجی زووە ڕێگری كردن لە كارەسات لە زیندانەكان بەھۆی زۆربوونی ڤایرسی كۆڕۆنا.

 

لەگەڵ ڕێزمان…

ڕێكخراوی دیداری ئاشتی بۆ مافی مرۆڤ

٠٧٥٠٧٢١٧٨٠٠

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سەیدسادق.. تووشبوویەكی تری كۆرۆنا گیانی لەدەستدا


خەڵك – بەشی هەواڵ

لێپرسراوی ڕاگەیاندنی قائیمقامیەتی سەیدسادق ڕایگەیاند: توشبوویەكی تر بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.

تەها ئەحمەد لێپرسراوی ڕاگەیاندنی قائیمقامیەتی سەیدسادق بە (تۆڕی میدیایی خەڵك)ی ڕاگەیاند: ئەو تووشبووەی گیانی لەدەستداوە پیاوێكی تەمەن 40 ساڵە و دانیشتووی شارۆچكەی سەیدسادقە و پاش چەند ڕۆژێك داخڵ بوون و خەواندنی لە نەخۆشخانەی سلێمانی گیانی لەدەستدا.

لێپرسراوی ڕاگەیاندنی قائیمقامیەتی سەیدسادق ئەوەشیخستەڕوو: ئەمە دەیەمین حاڵەتی گیان لەدەستدانە بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سنووری شارۆچكەكەیاندا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان