ئێران، لەبری هاوکاری مرۆیی، پیداویستی سەربازی رەوانەی سووریا کردووە



ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست ڕایگەیاندووە؛ بە بیانووی دابینکردنی یارمەتیی مرۆیی بۆ زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکەی سووریا، کە لە ٦ی شوباتدا ڕوویدا، ئێران لەگەڵ هاوکارییە مرۆییەکانیدا، پێداویستی سەربازیی ڕەوانەی ئەو وڵاتە کردووە.

 

ڕۆژنامەکە “بە پشت بەستن بە بەڵگەنامە هەواڵگرییەکانی ئەمریکا” ڕایگەیاندووە ئێران ٣٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و کەرەستەی سەربازیی بە بارهەڵگری فریاگوزاریدا لە عێراقەوە بۆ سووریا گواستووەتەوە.

 

ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست ئاماژەی بەوەشکردووە، گەیاندنی چەک و پیداویستییە سەربازییەکان بە کەڵک وەرگرتن لە ئۆتۆمبێلەکانی عێراق ئەنجامدراون کە لەلایەن “سپای قودس” و گروپە چەکدارەکانی هاوپەیمانی ئێران لە عێراق سەرپەرشتی دەکرێن.

 

لە بەرامبەردا بەرپرسێکی باڵای نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سودانی، ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە کە لە بەڵگەنامە ئەمریکییەکەدا هاتووە و بە “ساختە” وەسفی کرد.

 

ئەو بەرپرسە عێراقییە کە ڕۆژنامەکە ناسنامەکەی ئاشکرا نەکردووە، ئاماژەی بەوەکردووە، “هیچ هۆکارێک نییە بۆ دابینکردنی چەک بۆ ئەو گروپانەی لە سووریا لەگەڵ ئێران کاردەکەن “.

بانگەشەکانی هەڵبژاردن لە تورکیا توندتر و گەرمتر دەبن
پێشت بانگەشەکانی هەڵبژاردن لە تورکیا توندتر و گەرمتر دەبن
سبەی تاوە باران و بروسکە دەبێت
دواتر سبەی تاوە باران و بروسکە دەبێت
ەیوەندیدار