ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

نێچیرڤان بارزانی؛ لە پەیامێكدا داوای یەكڕیزی لایەن و پێكهاتە كوردستانییەكان دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ، كاتێك یادی شۆڕشی گوڵان دەكەینەوە لە پێشترین ئەرك و بەرپرسیاریەتیی هەموو لایەن و پێكهاتە كوردستانییەكان و كاركردنی بەردەوامە بۆ پتەوكردنی یەكڕیزی و یەكترقبووڵكردن ، دەشڵێت ،”شۆڕشی گوڵان كۆكەرەوەی هێزە نیشتیمانییەكان‌ و ئەزموونێكی سەركەوتووی كار و خەباتی پێكەوەیی لایەنە‌ كوردستانییەكان بوو”.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەیامێكدا بە بۆنەی یادی 44 ساڵەی شۆڕشی گوڵان ڕایگەیاندووە، شۆڕشی گوڵان كۆكەرەوەی هێزە نیشتیمانییەكان‌ و ئەزموونێكی سەركەوتووی كار و خەباتی پێكەوەیی بوو، بۆیە ‌دەبێت هاندەرێكی بەهێز بێت بۆ هەمیشە نوێبوونەوە ‌و هێنانەكایەی ڕوانگەی نوێ لە ‌شێوازی خەبات و تێكۆشانی نیشتمانیانەماندا.

دەقی پەیامەكە:-
44 ساڵ بەرلە ئەمڕۆ شۆڕشی گوڵان به ‌سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان هەڵگیرسا كە درێژكراوەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بوو. بە‌ورەیەكی بەهێزی بڕوابەخۆبوون و بڕوایەكی پتەوی نیشتمانپەوەرانە و روانگەیەكی نوێی شۆڕشگێڕانەوە، بەردەوامیی بە تێكۆشانی گەلەمان بەخشی.

یادكردنەوەی شۆڕشی گوڵان رێزلێنانە لە خەباتی گەل و تێكۆشان و ماندووبونی پیشمەرگە قارەمانەكانمان و دەربڕینی ستایش و ئەمەكدارییە بۆ خوێنی پاكی شەهیدان و خانەوادە سەربەرزەكانیان.

یادی شۆڕشی گوڵان، كە كۆكەرەوەی هێزە نیشتیمانییەكان‌ و ئەزموونێكی سەركەوتووی كار و خەباتی پێكەوەیی لایەنه ‌كوردستانییەكانه و بەرەی كوردستانی لێوە دروست بوو، ‌دەبێت هاندەرێكی بەهێز بێت بۆ هەمیشە نوێبوونەوه ‌و هێنانەكایەی روانگەی نوێ له ‌شێوازی خەبات و تێكۆشانی نیشتمانیانەماندا.

متمانەی كوردستانیان بە پەیام و ئامانجەكانی شۆڕش،‌ پشتیوانییەكی گەورە بوو بۆ گەشەسەندن و بەهێزبوونی له ‌ماوەیەكی كورتدا بە ئیرادەیەكی پۆڵایینەوە.

ئەمڕۆ كاتێك یادی شۆڕشی گوڵان دەكەینەوە، لەپێشترین ئەرك و بەرپرسیاریەتیی هەموو لایەن و پێكهاتە كوردستانییەكان، كاركردنی بەردەوامە بۆ پتەوكردنی یەكڕیزی و متمانە و گیانی لێبوردەیی و یەكترقبووڵكردن و بڕوابوون به ‌بنەمای كاری پێكەوەیی بۆ زاڵبوون بەسەر هەموو ئەو ئاستەنگ و قەیرانانەدا كە ‌رووبەڕوومان دەبنەوە، هەروەها بۆ پاراستنی دەستكەوتەكانی خەبات و قوربانیدانی گەلەكەمان و مسۆگەركردنی ئایندەیەكی گەشتر.

بەرز و پیرۆز بێت (44)ـەمین ساڵیادی شۆڕشی گوڵان. سڵاو لە خەبات و ماندووبووونی پیشمەرگە و تێكۆشەرە قارەمانەكانی شۆڕش و گیانی خۆڕاگریی گەلەكەمان. دروود بۆ گیانی پاكی شەهیدانی شۆڕشی گوڵان و سەرجەم شەهیدانی كوردستان.

نێچیرڤان بارزانی

جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان

25/5/2020

کوردستان

دەربەندیخان.. لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا هاووڵاتیەك گیانی لەدەستدا و ژمارەیەكی تریش برینداربوون

خەڵك – یەحیا حبیب

لێپرسراوی ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی گشتی شەهید ڕەئووف بەگ ڕایگەیاند، “كەمێك بەر لە ئێستا تەرمی هاووڵاتییەكیان گەیاندە نەخۆشخانەكەمان كە بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستداوە و چەند كەسێكی تریش برینداربوون”.

كەمال ئەحمەد، لێپرسراوی ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی گشتی شەهید ڕەئووف بەگ لە لێدوانێكیدا بە (تۆڕی میدیایی خەڵك)ی ڕاگەیاند، “كەمێك پێش ئێستا تەرمی هاووڵاتییەكیان گەیاندە نەخۆشخانەكەمان كە لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا گیانی لەدەست دابوو”.

لێپرسراوی ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی گشتی شەهید ڕەئووف وتیشی، “ئەو هاووڵاتییەی گیانی لەدەستداوە ناوی (ا، ح) و تەمەنی 25 ساڵە “، دەشڵێت، “چەند بریندارێكی تر هەبووە و ڕەوانەی نەخۆشخانەی گشتی دەربەندیخان كراون”.

بەپێی زانیارییەكانی (تۆڕی میدیایی خەڵك) لە ڕێگای سۆڵەوە لە كاتی هاتنەوەی خێزانێك لە سێوسێنان بەرەو دەڤەری شارەزوور تووشی ڕووداوێكی هاتوچۆ دەبن، بەهۆیەوە هاووڵاتییەك گیانی لە دەستداوە و چەند هاووڵاتییەكی تریش بریندار بوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

كەلار.. لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا كەسێك برینداربوو

خەڵك – بەشی هەواڵ

ڕاگەیاندنی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویكردەوە،لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا كەسێك بریندار بووە.

هاتوچۆی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند ئێوارەی ئەمڕۆ، لەناوشاری كەلار ڕووداوێكی پێكدادان لەنێوان ئۆتۆمبێلێكی نەناسراو و ماتۆڕسكیلێك ڕوویدا، لە ئەنجامی ڕووداوەكە لێخوڕی ماتۆڕسكیلەكە بریندار بوو.

هاتوچۆی گەرمیان ئەوەشیخستەڕوو: بریندارەكە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار كراوە.

هاتوچۆی گەرمیان ئاماژەی بەوەشداوە، لە دوای ڕووداوەكە شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە هەڵهاتووە و لێكۆڵینەوە لەچۆنیەتی ڕووداوەكە لەلایەن تیمی هاتوچۆ دەستی پێكردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بە وێنە؛ تەرمی دوو كۆچبەری كورد دۆزرانەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا تەرمی دوو كۆچبەری كورد لە وڵاتەكانی توركیا و یۆنان بە هاوكاری دەزگای لوتكە دۆزرانەوە، كە لە دوو ڕووداوی جیاوازدا گیانیان لەدەست دابوو.

ئاری جەلال، سەرۆكی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، كە لەلایەن كەسوكاری دوو كۆچبەری كوردەوە ئاگادار كراینەوە لە گیان لەدەستدانی كورەكانیان لە توركیا و یۆنان، بۆیە دەستبەجێ نوێنەرمان (كوردە یەشار) لە وڵاتی توركیا و (شێخ حسێن حەمەساڵح) لە وڵاتی یۆنان دەستیان بە گەڕان كرد بەشوێن تەرمی ئەو دوو قوربانییەدا.

وتیشی، “لەپاش دوو شەو و دوو ڕۆژ لە گەڕان و بەدواداچوون، تەرمی (سیوان ساڵح) لەلایەن نوێنەرمانەوە لە كەناراوەكانی دەریای ئیجە دۆزرایەوە و تەرمی (شكار محەمەد)یش لەلایەن نوێنەرمانەوە لە وڵاتی یۆنان لە نزیك شاری ساڵۆنیك لە جەنگەڵێكدا دۆزرایەوە”.

جەختیشی كردەوە، بڕیار وایە لە ئایندەیەكی نزیكدا ڕاپۆرتی پزیشكی تەرمەكان ڕادەستی كەسوكاریان بكرێتەوە و بگەڕێنرێنەوە زێدی خۆیان بۆ بەخاكسپاردنیان.

ئاری جەلال ئاشكراشی كرد، سیوان ساڵح گەنجێكی تەمەن ٣٠ ساڵانە و خەڵكی سەردەشتە، شكار محەمەد تەمەنی ٣١ ساڵە و خەڵكی قەڵادزێیە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان