سبەی تاوە باران و بروسکە دەبێت



بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی سلێمانی ئەمڕۆ و سبەی ئەگەری تاوە باران و بورسەکە هەیە، پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی پشێبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ٤٨ کاتژمێری ئایندە بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینیەکەش، ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێمی کوردستان هەور دەبێت، ئەگەری تاوە باران و بورسکەی کەم لە ناوچەکانی باشووری خۆرئاوای هەرێم هەیە، پلەکانی گەرماش نزمدەبنەوە.

سبەی بەهۆی نزمە پەستانی باشووری عێراق، ئاسمانی هەرێمی کورستان هەور و نیمچە هەوردەبێت، ئەگەری تاوە باران و بورسکەی کورتخایەن لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە، پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ نزمتردەبنەوە، ئەگەری با هەیە.

پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر: ٢٩

سلێمانی: ٢٨ دهۆک: ٣٠

کەرکوک: ٣٤

هەڵەبجە: ٣١

حاجی ئۆمەران: ٢٠

زاخۆ: ٣٠

سۆران: ٢٤

گەرمیان: ٣٨

 

 

 

ئێران، لەبری هاوکاری مرۆیی، پیداویستی سەربازی رەوانەی سووریا کردووە
پێت ئێران، لەبری هاوکاری مرۆیی، پیداویستی سەربازی رەوانەی سووریا کردووە
عێراق؛ ڕەخنە لە بڕە پارەی تەرخانکراو بۆ کڕینی دەرمان دەگیرێت
دوات عێراق؛ ڕەخنە لە بڕە پارەی تەرخانکراو بۆ کڕینی دەرمان دەگیرێت
پەیوەندیدار