عێراق؛ ڕەخنە لە بڕە پارەی تەرخانکراو بۆ کڕینی دەرمان دەگیرێت



لیژنەیەکی پەرلەمانی ڕەخنە لە کەمی ئەو برە پارەیە دەگرێت کە بۆ کڕینی دەرمان لە بودجەدا تەرخانکراوە.

 

لیژنەی تەندروستی و ژینگە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەلێن؛ ئەو بڕە پارەیەی بۆ دەرمان لە بودجەی گشتیدا تەرخانکراوە زۆر کەمەو لەئاست دابینی پیداویستییەکاندا نییە.

 

سەرۆکی لیژنەی تەندروستی و ژینگەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ماجید شنگالی، ڕایگەیاندووە، “کەرتی تەندروستی یەکێک لە ئەولەویەتەکانی بەرنامەی کاری حکومەتە، بەڵام ئەو بڕە پارانەی تەرخانکراون لە چوارچێوەی خەرجییەکانی بەڕێوەبردنی دەرمان، کەخۆی لە ٦.١تریلیۆن دینار دەبینێتەوە، زۆر کەمە”.

 

ڕوونیشیکردەوە “بەپێی ئەو بڕە پارە دیاریکراوە بێت، هەر هاووڵاتییەکی عێراقی ساڵانە بە بەهای 40 هەزار دینار دەرمان وەردەگرێت، کە ئەمە بڕێکی زۆر کەمە بە بەراورد بە وڵاتانی دراوسێ”.

 

شنگالی ئاماژەی بەوەشداوە؛ “یەک ژەم دەرمانی شێرپەنجە بەهاکەی زیاترە لە ٣ هەزار دۆلار، بۆیە دەبێت تەرخانکردنەکان لە بودجەدا زیاد بکرێت تا لانیکەم لەگەڵ وڵاتانی دراوسێدا لەم ڕووەوە هاوسەنگ بین “.

سبەی تاوە باران و بروسکە دەبێت
پێشت سبەی تاوە باران و بروسکە دەبێت
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق سەردانی ئێران دەکات
دواتر سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق سەردانی ئێران دەکات
ەیوەندیدار