بەتۆمەتی‌ سوكایەتیپێكردن‌ و هێرشكردنە سەر ژنێك دوو تۆمەتبار دەستگیركران



پۆلیسی سلێمانی ڤیدیۆی هێرش و سوکایەتی دوو تۆمەتبار بۆ سەر ژنێک بڵاودەکاتەوە، کە سووکایەتیان بە ژنەکە کردووە، بەشی نەهێشتنی تاوان دوو تۆمەتبارەکەیان دەستگیرکردووە.

لە پەڕەی فەرمی خۆیان، پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، پاش سکاڵای یاسایی ژنێک کە مۆبایلەکەی دزراوە، دوو تۆمەتبار لەلایەن بەشی نەهێشتنی تاوانی کوردسات دەستگیرکران.

لەو ڤیدیۆیەی پۆلیس بڵاویکردووەتەوە، دەردەکەوێت کە دوو پیاو هێرشدەکەنە سەر ژنێک، سوکایەتی پێدەکەن و ڤیدیۆی دەکەن، کە چەند جارێک تۆمەتبارەکە سوکایەتی بە ژنەکە کردووە و تەقەی بەسەردا کردووە، تۆمەتباری دووەمیش ڤیدیۆی کردووە.

تۆمەتبارەکان یەکێکیان لە دایکبووی ١٩٩٧ ناوی (ر.ح.ق) تۆمەتباری دووەمیش (ش.س.ع) تەمەنی ٢٤ ساڵە، بەبڕیاری دادوەر هەردوو تۆمەتبارەکە ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە بەردەوامە.

 

 

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق سەردانی ئێران دەکات
پێشت سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق سەردانی ئێران دەکات
نێچیرڤان بارزانی داوای نێوەندگیری لە سودانی کردووە
دواتر نێچیرڤان بارزانی داوای نێوەندگیری لە سودانی کردووە
ەیوەندیدار