ئێسک و پروسکی مرۆڤێک کە بۆ کاتی کۆڕەوەکە دەگەڕێتەوە دۆزرایەوە



ئێسک و پروسکی مرۆڤێک کە دەگەڕێتەوە بۆ کاتی کۆڕەوەکە لە سنوری بیارە دۆزرایەوە

موقەدەم بەرزان عوسمان وتەبێژی پولیسی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند، کەسێک بنکەی پولیسی بیارەی ئاگادارکردووەتەوە، کە ئێسکوپروسکی مرۆڤێک لە رەگەزی مێ لەسنوری زەویەکەیدا دەرکەوتووە، پاشان مەفرەزەی بنکەکە بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەهیدانی هەڵەبجە و پزیشکی دادی هەڵەبجە ئێسکوپروسکەکە هەڵگیرایەوە ڕەوانەی پزیشکی دادی هەڵەبجە کرا.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێ لێکۆڵینەوەکان دەگەڕێتەوە بۆ کاتی کۆڕەوی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتی ئێران و دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆڕێکخراوە لەبنکەی پولیسی بیارە

No description available.

No description available.

No description available.

لە هەرێمی کوردستان چوار هەزار تووشبووی تالاسیمیا هەیە
پێت لە هەرێمی کوردستان چوار هەزار تووشبووی تالاسیمیا هەیە
زانیاری نوێ لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار لە لایەن وەزارەتی داراییەوە
دوات زانیاری نوێ لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار لە لایەن وەزارەتی داراییەوە
پەیوەندیدار