ماددەیەکی نوێ بۆ بەشەخۆراکی هاووڵاتیان زیاد دەکرێت



وەزارەتی بازرگانی عێراق ئاشکرای کرد، کە ماددەیەکی نوێ بۆ بەشەخۆراکی مانگانەی هاووڵاتییان زیاد دەکرێت، ئەویش “چای”یە.

محەمەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق ڕایگەیاندووە، “بەمنزیکانە 15 ناوەندی بە بازاڕکردن لە پارێزگاکان دەکرێنەوە بۆ فرۆشتنی ماددە خۆراکییەکان بە ھاووڵاتییان بە نرخی هەرزان و كێبڕكێی بازاڕ.

ڕاشیگەیاندووە، دەستیشکراوە بە دامەزراندنی کارگەی تێکەڵکردن و لە کارتۆنکردنی (چای) بە مەبەستی دابەشکردنی لە نێو ماددەکانی بەشەخۆراکی مانگانەی هاووڵاتییان.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە بۆ مانگی ڕەمەزان چەند ماددەیەكی بەشەخۆراك زیادكرا وەك (نیشاستە و شعریە و ئاردی سفر و هێلكە) بەڵام دابەشكردنی هێلكەكە دواكەوت و لە ئێستادا دەست بە دابەشكردنی كراوە.

مەسرور بارزانی: هەموو ئەرک و پابەندییەکانی خۆمان بەرامبەر بەغدا جێبەجێ کردووە
پێت مەسرور بارزانی: هەموو ئەرک و پابەندییەکانی خۆمان بەرامبەر بەغدا جێبەجێ کردووە
لە یەك ساڵدا لە عێراق و هەرێم زیاتر لە ملیۆنێك منداڵ لەدایكبوون
دوات لە یەك ساڵدا لە عێراق و هەرێم زیاتر لە ملیۆنێك منداڵ لەدایكبوون
پەیوەندیدار