ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

حاكمی نیویۆرك دەدەنە دادگا

لوقمان غەفوور – ئەمریكا

دوای دوو ڕۆژ لە هێوربوونەوەی مردن و تووشبوون لە نیویۆرك، ئەمڕۆ 23ی ئایار، ئەندرۆ كۆمۆ حاكمی ویلایەتی نیویۆرك كۆمەڵێك ڕێوشوێنی تازەی دەركرد لەنێویاندا ڕێگە دەدات تا 10 كەس بۆیان هەیە پێكەوە كۆببنەوە.

لە ڕاپۆرتێكی ئێن پی ئار-دا هاتووە، بەپێی یاسای ویلایەتەكە ئەم ڕێوشوێنە درێژەی دەبێت بۆ هەموو گردبوونەوەیەك “جا بۆ هەر مەبەستێك بێت یان هەر هۆیەكی یاسایی بێت”.

ئەم ڕیفۆرمە لە یاسای ڕێوشوێنەكانی ویلایەتەكە هاوشانە لەگەڵ ئەوەی كە خەڵكی ویلایەتەكە پێویستە پابەند بێت بە دووركەوتنەوەی كۆمەڵایەتی (سۆشیال دستانس) كە بەرپرسانی تەندروستی ویلایەتەكە دایانناوە.

ئەم ڕێكارە نوێیە ئاسانكارییە، لەدوای زنجیرەیەك هەنگاوی توند دێت كە لەمانگی ئازارەوە گیراوەتەبەر.

بەپێی ڕاپۆرتەكەی ئێن پی ئار، ئەو ڕێوشوێن و ئاسانكارییە بۆ گردبوونەوە جەدەلێكی زۆری دروستكردووە دەربارەی چۆنیەتی دیاریكردنی كاتی كردنەوەی بازاڕی ویلایەتەكە كە هەندێك بە پێویستی دەزانن و هەندێكی تر جارێ بە پێویستی نازانن.

لە هەمانكاتدا جەدەلێكی گەورە هەیە لە ویلایەتەكە لەسەر كەمكردنەوەی ڕێوشوێنی توندی بۆنە ئاینییەكان كە لە مانگی ئازارەوە كۆتایی پێهێنراوە و كڵێسا و شوێنە ئاینییەكان داخراوە.

هەروەها ڕۆژی 23ی ئایار یەكێتی ئازادییە مەدەنییەكانی نیویۆرك داوایەكی یاسایی دژی ئەندرۆ كۆمۆ حاكمی مەدەنی ویلایەتەكە تۆمار كرد كە ڕێگری لە گردبوونەوە جەماوەریی و مەدەنییەكان دەكات.

كریستۆڤەر دان، بەڕێوەبەری یاسایی گروپەكە و پارێزەری سەرەكی داواكە پێیوایە: “مافی گردبوونەوە و ناڕەزایی دەربڕین و پراكتیزەكردنی بنەمای هەموو ئازادییەكانی ترە. لەكاتی قەیراندا پێویستە بووە و ڕێزمان لەیاساكان گرتووە، بەڵام ئێستا پێویستە ئەو ڕێگرییە هەڵگیرێت”.

نیویۆرك بە سەنتەری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە دادەنرێت لە ئەمریكا و تا ئێستا 350 هەزار كەیسی هەیە، بەڵام ماوەی دوو ڕۆژە ژمارەی تووشبوون زۆر كەمی كردووە.

جیهان

نزیكەی 325 هەزار كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 2125 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 2125 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 132 كەسیش گیانیان لە دەستداوە.

وتیشی”لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە تاكو ئەمڕۆ 324 هەزار و 692 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هەر بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا 18 هەزار و 264 كەس لە ئێران گیانیان لە دەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

بەڤیدیۆ..منداڵێكی هەژار چۆنێتی خواردنی مۆز نازانێت

خەڵك-بەشی هەواڵ

دیمەنی منداڵێكی هەژار تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی تەنیوە.
تۆڕی سپوتنیك بڵاویكردەوە، تۆمارێكی ڤیدیۆیی منداڵێكی هەژار بەناوی عوسمان كە نازانێت مۆز بخوات تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی تەنیوە.
لە تۆمارەكەدا، منداڵە هەژارەكە لە سەرەتادا نازانێت مۆزەكە چۆن بخوات و لە سەرەتادا دەیەوێت پێستەكەی بخوات.
بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هەڵوێستی جۆراوجۆریان لەبارەی تۆمارەكەوە بڵاوكردووەتەوە و هەندێكیان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، ئەوان زۆر كاریگەر بوون بە ڤیدیۆكە و ئەمەش كاریگەری درووستبوونی چینە كۆمەڵایەتییەكانە لە ئێران و خراپ بەكارهێنانی دەسەڵات لەلایەن بەرپرسانی ئێرانەوەیە.
بەشێكی دیكەش پێیان وایە، بڵاوكردنەوەی ئەم جۆرە تۆمارە ڤیدیۆییانە بۆ منداڵێكی هەژار باش نییە و ئەو منداڵەی پێ دەشكێت و بابەتێكی نامرۆڤانەیە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

تووشبوون بەکۆرۆنا نزیک دەبێتەوە لە ٢٠ ملیۆن کەس

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بەپێی نوێترین ئامار، زیاتر لە١٩ ملیۆن و ٥٤٨ هەزار تووشبووی کۆرۆنا لەجیهاندا تۆمارکراون.

 

بەپێی نوێترین ئامار لەسەرەتای بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا تاکو ئێستا  زیاتر لە ١٩ ملیۆن و ٥٤٨ هەزار تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراون.

 

هەر بەپێی ئەو ئامارە، لەوماوەیەدا  زیاتر لە١٢ملیۆن و ٥٤٩ هەزار کەس چاکبوونەتەوە، کە لەبەرامبەردا زیاتر لە ٧٢٤ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە، ئەوانی دیکەش لەژێر چارەسەردان.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان