ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

بەڕازیل هێدی هێدی دەمرێت

لوقمان غەفوور – ئەمریكا

تا دێت بە پێچەوانەی پێشبینییەكانەوە، مردن لە بەڕازیل هەڵەكشێت. چوار ڕۆژە بەڕازیل پەیتا پەیتا، ڕۆژ نییە هەزار كەسی نەمرێت، لەكاتێكدا دۆخی ئابووری بەڕازیل وەك ئەمریكا نییە و بەرگەی ئەو هەموو مەرگە ناگرێت.

وەزارەتی تەندروستی بەڕازیل بە ڕۆیتەرز-ی ڕاگەیاندووە، وڵاتەكەیان دووەمین دۆخی گەرمی مردنی هەیە لە جیهاندا بەهۆی كۆرۆنا ڤایرۆسەوە و كەوتووەتە دوای ئەمریكاوە لەژمارەی تووشبوواندا.

تا ڕۆژی 23ی ئایار ژمارەی كەیسەكانی كۆرۆنا ڤایرۆس لە بەڕازیل گەیشتە نزیك 341 هەزار كەیس و پێش ڕوسیا كەوت. ئێستا بەڕازیل دووەمین وڵاتی ڕیزبەندی جیهانە.

تەنیا ڕۆژی هەینی 22 ی ئایار، هەزار و 234 كەس مردووە، كە ئەمە گەورەترین ژمارەیە تۆماركراوە لەوڵاتە لە یەكەم ڕۆژەوە تۆماركراوە. بەمەش ژمارەی مردن بەهۆی كۆرۆنا ڤایرۆس لە بەڕازیل گەیشتە 21 هەزار و 680 كەس.

بەپێی ڕاپۆرتەكەی ڕۆیتەرز، ساوپاوڵۆ گەورەترین زیانی بەركەوتووە. لێدانی قەبر بە درێژی سەدان مەتر لەناوچەیەك كە خۆلێكی سووری هەیە، دیمەنێكی تۆقێنەری دروستكردووە.

جێر بۆلسۆنارۆ سەرۆكی پارتی چەپی ئەو وڵاتە ڕەخنەیەكی زۆری لێگیراوە بەهۆی خراپی مامەڵەكردنی حكومەت لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە.

بەپێی ڕاپۆرتێكی سی ئێن ئێن یەكێك لە كێشە گەورەكانی بەڕازیل سیستمی تەندروستییە كە بەتەواوی هیلاكە بەدەست كۆرۆنا ڤایرۆسەوە. پزیشكەكانی بەڕازیل هەوڵی جدیی دەدەن بۆئەوەی زۆرترین كەس ڕزگاربكەن، بەڵام جێر بۆلسۆنارۆ سەرۆكی بەڕازیل زیاتر چاوی لەسەر نەخۆشییەكی تری وڵاتەكەیە كە ئەویش ئابووری بەڕازیلە.

لەكاتێكدا وڵات بەم دۆخە خراپەدا دەڕوات، سەرۆكی وڵاتە لەمانگی ئادار-دا، كۆرۆنا ڤایرۆسی بە (هەڵامەتێكی سوك) وەسفدەكرد و هانی كۆمپانیاكانی دەدا كە دەرگای كۆمپانیاكانیان بكەنەوە بەڕووی كرێكاراندا.

ئیدارەكەی بۆلسۆنارۆ، تا ئێستا دوو وەزیری تەندروستی لەدەستداوە و دەستیان لەكاركێشاوەتەوە، ئەویش دوای ئەوەی سەرۆك گوشاری لەسەر دروستكردوون كە دەرمانی دژە- مەلاریا، كلۆرۆدۆكین و هایدرۆكسی كلۆرۆدۆكین بەكاربهێنن و ئەوانیش ڕەتیانكردووەتەوە.

ڕۆژی 22ی ئادار، ئیدوارد یازۆیلۆ وەزیری تەندروستی بە وەكالەت لە ڕووی پرەنسیپەوە گەیشتووە بەو بروایەی دەرمانی كلۆرۆدۆكین بەكاربهێنرێت بۆ ئەو كەسانەی دۆخی تەندروستیان زۆر قورس نییە.

كۆرۆنا ڤایرۆس COVID-19 گروپێكن لە ڤایرۆسە درمییەكان. ئەم ڤایرۆسە بەبەردەوامی خۆی نوێدەكاتەوە، تا لە ئەنجامدا لەمانگی 11ی 2019 ڤایرۆسێكی نوێ-ی كۆرۆنا سەریهەڵدا بەناوی كۆرۆنا ڤایرۆس سارس- 2، لەشاری وۆهان-ی كەرتی هێبی وڵاتی چین. تا ڕۆژی 23ی ئایار، 5ملیۆن و 326 هەزار كەس لەجیهان تووشی نەخۆشییەكە بوون و زیاتر لە 342 هەزار و 500 كەسیش مردوون.

 

جیهان

لوبنان؛ ژمارەی كوژراوانی تەقینەوەكە گەیشتە 154 كەس

خەڵك – بەشی هەواڵ
ژمارەی كوژراوانی تەقینەوەكەی بەیروتی پایتەختی لوبنان بەزربووەوە و باری تەندروستی 120 برینداریش ناجێگیرە.

حەمەد حەسەن وەزیری تەندروستی لوبنان ڕایگەیاند بەپێی دوایین ئامار ژمارەی قوربانییانی تەقینەوەكەی بەندەری بەیروت بەرزبووەتەوە بۆ 154 كوژراو و پێنج هەزار بریندار.

ڕوونیشیكردەوە كە برینی زۆربەی برینداربووانی تەقینەوەكە، سەختە و رەوشی 120شیان ناجێگیرە.

ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو تەقینەوەیەكی بەهێز لە بەندەری بەیروت ڕووی دا كە جگە لە زیانێكی زۆری گیانی، زیانێكی زۆری ماددیشی لێكەوتەوە كە بە نزیكەی 15 ملیار دۆلار مەزەندە دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

زیاتر لە 260 هەزار كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون

خەڵك – بەشی هەواڵ
ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا زۆر بە خێرایی بەرزدەبێتەوە و لە ماوەی كەمتر لە دوو ڕۆژیشدا زیاتر لە 260 هەزار كەسی دیكە تووشی پەتاكە بوون.

بە پێی نوێترین ئامار، تاوەكو بەیانی ئەمڕۆ هەینی ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتووەتەوە 19 ملیۆن و 266 هەزار و 340 كەس.

ئەویش دوای ئەوەی شەوی چوار شەممە تووشبووانی پەتاكە لە جیهاندا گەیشتە 19 ملیۆن.

ئامارەكان دەریدەخەن كە 717 هەزار و 792 كەسیش بە هۆی كۆرۆناوە گیانیان لە دەست داوە و تا ئێستا 12 ملیۆن و 367 هەزاریش چاكبوونەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

پۆمپیۆ: نوێنەری تایبەتی ئەمریكا بۆ كاروباری ئێران دەستلەكاردەكێشێتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، نوێنەری تایبەتی وڵاتەكەی بۆ كاروباری ئێران بڕیاریداوە دەستلەكاربكێشێتەوە.

مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند، برایان هۆك، نوێنەری تایبەتی وڵاتەكەی بۆ كاروباری ئێران بەنیازە واز لە پۆستەكەی بهێنێت و ئیلیۆت ئەبرام، نوێنەری تایبەتی ئەمریكا بۆ كاروباری ڤەنزوێلا ئەركەكەی دەگرێتە ئەستۆ.

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا هیچ ئاماژەیەكی بە هۆكاری وازهێنانەكەی برایان هۆك نەكردووە.

بڕیاری برایان هۆك بۆ وازهێنان لەكاتێكدایە كە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ئامادەكاری دەكات بۆ ئەوەی هەفتەی داهاتوو دەنگ لەسەر پڕۆژە یاسایەكی ئەمریكا بدات بۆ درێژكردنەوەی گەمارۆی چەك لەسەر ئێران.

جێی ئاماژەیە، لە چوار ساڵی كاركردنی وەكو نێردەی تایبەتی ئەمریكا، برایان هۆك ببووە ڕووخساری سەپاندنی سزاكانی ئەمریكا بەسەر ئێراندا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان