ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

تەندروستی هەرێم ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكردەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا (٧٩١) پشكنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان (٣١٣) هەولێر، (٢٢٠) سلێمانی، (٢٥٨) دهۆك. دەرەنجام (١٥) تووشبووی نوێ تۆمار كرا.

تەندروستی هەرێم ڕوونیشیكردووەتەوە: كۆی گشتی ئەو پشكنینانەی كە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا (٦٦٢٦٥) پشكنین بووە.

تەندروستی هەرێم ئەوەشیخستووەتەڕوو: كۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان (٤٧٦) تووشبوو، لەنێویاندا (٥) مردن هەیە و (٣٨٦) نەخۆش چاكبووەتەوە و ئێستا تەنها (٨٥) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشكی دان.

دەقی ڕاگەیەنراوەك

ە:

ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی
ژمارە (٨٩)

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان، ڕێكارەكان بەردەوامن بەم شێوەیە:

1. كەرەنتین
تاوەكو ئەوڕۆ (١١٥٢١) هاووڵاتی “ئەوانەی كە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی كە بەركەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەكان” كەڕەنتین كراون، لەئێستادا تەنها (٩٥٩) هاووڵاتی لە (٣٠) شوێنی جیاوازی كەرەنتین ماونەتەوە؛ (٣٥٤) لە هەولێر، (١٧٥) لە سلێمانی، (٤٣٠) لە دهۆك. وە (١٠٥٦٢) هاووڵاتی لە كەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەكانیان دوای تەواو كردنی ماوەی ١٤ رۆژ وە ئەنجامدانی پشكنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستكردنەوەی ئەوەی كە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ كەڕەنتین كردنی ژمارەیەكی تری هاووڵاتییان لە ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا كە كۆی گشتی (١٤٩) هاووڵاتی بوو.

2. پشكنین
لەماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا؛ (٧٩١) پشكنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان؛ (٣١٣) هەولێر، (٢٢٠) سلێمانی، (٢٥٨) دهۆك. دەرەنجام (١٥) تووشبووی نوێ تۆمار كرا بەم شێوەیەی خوارەوە:

پارێزگای هەولێر:
(١) پۆزەتیڤ: پیاوێك تەمەن (٣٨) ساڵ قوتابی خوێندنی باڵا (بورد- دكتورا) یە بۆ پسپۆڕی هەناو لە نەخۆشخانەكانی شاری بغداد دوای گەڕانەوەی و وەرگرتنی نمونەی پشكنینی تاقیگە دەرەنجام پۆزەتیف دەرچوو.

پارێزگای سلێمانی:
(٨) پۆزەتیڤ: (٥) ئافرەت تەمەنیان (٦٧)، (٤٧)، (٤٧)، (٣٨)، (٣٧) ساڵ و (٣) پیاو تەمەنیان (٥٧)، (٣٧)، (٢٦) ساڵ، تەنها یەكێكیان بەركەوتەی تووشبووی پێشووە دانیشتووی شاری سلێمانیە و یەكێكی تر گەشتی دەرەوەی وڵاتی كردووە دانیشتووی قەزای ڕانیەیە و شەش تووشبووەكەی تر بەهۆی بوونی نیشانەكانی نەخۆشی پشكنینی تاقیگەیان بۆ كراوە و پۆزەتیڤ دەرچوون و دانیشتووی شاری سلێمانین.

پارێزگای دهۆك:
(٦) پۆزەتیڤ: (٦) پیاو تەمەنیان (٣٨)، (٣٨)، (٣٧)، (٣٧)، (٣٦)، (٣٠) ساڵ، پیشەیان پاسەوانە لەسەر میلاكی حكومەتی عێراقی فیدڕاڵ دوای تەواوبوونی دەوامیان لە شاری بغداد و گەڕانەوەیان و وەرگرتنی نمونەی پشكنینی تاقیگە دەرەنجام پۆزەتیف دەرچوون، یەكیان دانیشتووی شاری دهۆكە و پێنجیان دانیشتووی قەزای ئاكرێن.
(كۆی گشتی ئەو پشكنینانەی كە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆڕۆنا (٦٦٢٦٥) پشكنین بووە)

3. ئاماری گشتی
كۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان (٤٧٦) تووشبوو، لەنێویاندا (٥) مردن هەیە و (٣٨٦) نەخۆش چاكبووەتەوە، وە ئێستا تەنها (٨٥) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشكی دان.

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەكانی پزیشكی كە لە ئەركدان، جارێكی داوا دەكەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەكانی تەندروستی و دوركەوتنەوە لە شوێنی قەلەبالغ و دانانی ماسك و دەستكێش، وە لەكاتی پێویستدا پەیوەندی بكەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی
حكومەتی هەرێمی كوردستان
٢٣ی ئایاری ٢٠٢٠

کوردستان

هەولێر؛دزێك دەستگیركرا كە ماددەی هۆشبەریشی بەكارهێناوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت ، دوای كۆكردنەوەی زانیاری و بەدواداچوون كەسێكیان دەستگیركرد ، كە تۆمەتبارە بە دزینی 2 ماتۆڕسكیل، دەشڵێت،”لە ماڵەكەیدا دەست بەسەر ماددەی هۆشبەر و كەرەستەكانی بەكارهێنانی و جلوبەرگی سەربازی بە پلەی عەمید گیرا”.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، تیمەكانمان دوای كۆكردنەوەی زانیاری و بەدواداچوون، لە ماوەی كاتژمێرێكدا لە گەڕەكی پۆلیسان كەسێكیان بە ناوی (س.ع) بە تۆمەتی دزینی 2 ماتۆڕسكیل دەستگیر كرد.

ڕاشیگەیاندووە، لە ماڵەكەیدا ماددەی هۆشبەر و كەرەستەی بەكارهێنانی ماددە هۆشبەرەكان و دەمانچەیەك و 2 ماتۆڕسكیلەكە و كۆمەڵێك فیشەك و هەندێك (جلوبەرگی سەربازی بە پلەی عەمید) دەستیان بەسەردا گیرا.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، تۆمەتباری ناوبراو بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان بەند كرا و دۆسیەیەكی دیكەی سەربەخۆش لەسەر تۆمەتبار كرایەوە بەپێی ماددە (14)ی هۆشبەرەكان، لەبەر ئەوەی ماددەی هۆشبەری بەكارهێنابوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تەقینەوەیەك لە كەركوك ڕویدا

 

خەڵك- بەشی هەواڵ

تەقینەوەیەك لە كەركوك ڕویدا و سەرچاوەیەكی ئەمنیش دەڵێت، ڕووداوەكە جگە لە زیانی ماددی، قوربانی لێنەكەوتۆتەوە.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە، سەرچاوەیەكی ئەمنی لە شاری كەركوك ڕایگەیاند”تەقیتەوەیەك لە ناوەڕاستی شاری كەركوك و لە نزیك كۆلێژی یاساوە ڕویدا”.

بەوتەی سەرچاوەكە”تەقینەوەكە بەهۆی كەوتنەخوارەوەی گوللـەیەكی هاوەنەوە بووە لە نزیك كۆلێژی یاسا لە ناوەڕاستی كەركوك”، ڕەتیشكردەوە جگە لە زیانی ماددەی، ڕووداوەكە هیچ قوربانییەكی لێكەوتبێتەوە.

پێشتر سەرچاوەكان لە شاری كەركوك، ئاماژەیان بە تەقینەوەیەك كرد لە نزیك كۆلێژی یاسا لە شارەكە، بەبێ‌ ئەوەی زانیاریی لەبارەی سروشتی تەقینەوەكەوە بخەنەڕوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پەیوەندی بە كۆرۆناوە هەیە
هەولێر، پزیشكێكی پسپۆڕ داوایەك لە هاووڵاتیان دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
پزیشكێكی پسپۆڕی هەناو لە پارێزگەی هەولێر، داوا لە هاووڵاتیان دەكات، ڕەچاوی دەركەوتنی نیشانەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بكەن و نكوڵی لە بوونی نەخۆشییەكە نەكەن و سەردانی پزیشكی پسپۆڕ بكەن، هۆشداریش دەدات لەوەی نەخۆش لەخۆیەوە چارەسەر بكاربهێنێت.

بەپێی نوسراوێك كە لە پەیجی لقی هەولێری سەندیکای پزیشکان و لەلایەن (د. زانا دزەیی) پسپۆڕی هەناو بڵاوكراوەتەوە:”وەک پزیشکێک کە لە نزیکەوە ئاگاداری بارودۆخی نەخۆشەکانی تووشبوو بە ڤایرەسی کۆڕۆنا و نەخۆشیی کۆڤید_١٩م، زۆربەی ئەو حاڵەتانەی کە بەداخەوە بوونەتە ھۆی مردن بە تایبەت لە گەنجەکان، تا ڕاددەیەکی زۆر پەیوەندی بەوە ھەیە کە کەسی تووشبوو درەنگ چووەتە لای پزیشک یان درەنگ لە نەخۆشخانە خەوێندراوە و لە سەرەتاوە نکۆڵێ لە نەخۆشییەکە کردووە و بە بێ گەڕانەوە بۆ پزیشکی پسپۆڕ و ڕاوێژکار، لە خۆیەوە عیلاجی بەکارھێناوە و تا گەیشتۆتە قۆناغێکی مەترسییداری نەخۆشییەکەو بەداخەوە کار لەکار ترازاوە و نەتواندراوە ھیچی بۆ بکرێت”.

هەر لە نویسنەكەدا هاتووە:”بۆیە ھەرکاتێ زانیت حاڵەتەکەت قورسە بەتایبەت ئەگەر ھەناسەتەنگیی و سنگ ئێشەی تووند و تێکچوونی بیر و ھزر و شین بوونەوەی پەنجە و لێوەکانت لەگەڵ بوو، یان تایەکی زۆر کە بە دەرمان دانەبەزێت، یان ئەوانەی تەمەنیان لە سەرووی شەست ساڵە، ئەوانەی قەڵەون و نەخۆشیی درێژخایەنی وەک دڵ و شەکرە و نەخۆشیی سیی و ھەناسە و سست بوونی گورچیلە و شێرپەنجەیان ھەیە، پێویستە بە زووتریین کات سەردانی نەخۆشخانە یان پزیشکی پسپۆڕ بکەن بۆ ئەوەی لە مەترسیی بەدووربن”.

ئەو پزیشكە لە كۆتایی نوسینەكەدا، تكای وایە هەموو لایەك ڕەچاوی ئەو خاڵانە بكەن، تا خودا هەموو لایەك بپارێزێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان