ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

سامان بەرزنجی: بەداخەوە هەندێك كەس دەڵێت نەخۆشییەكە نییە، بەدڵنیاییەوە دەڵێین نەخۆشییەكە هەیە


خەڵك – ئارام سەردار

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەكۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزان لە هاووڵاتیان دەكەین، ساڵانەش وەزارەتەكەمان پلانی تایبەت ڕادەگەیەنێت، ئەمساڵیش بەهۆی كۆرۆنا پلانی تایبەت دانراوە، تیمە پزیشكییەكانیش بەگەڕۆك و جێگیر بەردەوام دەبن لەنەخۆشخانەكان.

سامان بەرزنجی وتیشی، لە ۲۳ی ۱ی ۲۰۲۰ ڕێكاری پێویست بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا گیرایەبەر و تائێستا ٤۷٦ حالەت تۆماركراوە ۳۸٦ چارەسەركراون و ۸٥ حاڵەت لەژێرچارەسەركردنن، و ٥ حاڵەتی مردن هەبووە.

وەزیری تەندروستی هەرێم ڕاشیگەیاند، ئامارەكان پێمان دەڵێن پێویستە هاووڵاتیان پابەندی ڕێنماییەكان بن بەبەكارهێنانی ماسك و دەستكێش، سەرجەم ڕێكارەكانیش گیراوەتەبەر لەبەرژەوەندی هاووڵاتیانە، بەتایبەت دووركەوتنەوە لە بۆنەكان و تێكەڵاوبوون لەم بۆنانە، بەردەوامیش دەبین لە ڕێكارەكان و پشكنین و كەرەنتین ۹٥۷ هاوڵاتی كەرەنتین كراون و پشكنینی بەردەوامیان بۆ دەكرێت و تائێستاش زیاتر لە ٦٦هەزار پشكنین كراوە و ئەمڕۆ دەگاتە ٦۷ هەزار پشكنین كە ئەنجامدراون.

سامان بەرزنجی دەشڵێت، بەداخەوە دەبینین هەندێك كەس دەڵێت نەخۆشییەكە نییە، بەدڵنیایی دەڵێین نەخۆشییەكە هەیە، ئەو حاڵەتانەی لەدهۆك تۆماركراون ئەوكەسانەن كەوا لە پارێزگاكانی تری عیراق ئەركیان هەیە، بۆیە ئەوانەی دەگەڕێنەوە ناو هەرێم پشكنینیان بۆ دەكرێت، نیگەرانی خۆشی نیشاندا لەوەی هاووڵاتیان پابەندی ڕێنماییەكان نەبوون و گومانیشیان هەبووە كۆڕۆنا هەبێت بۆیە ماسكیشیان بەكارنەهێنا، بۆیە ئەگەر پێویست بكات ڕێكاری پێویست دەگرینەبەر، چونكە ئەگەر بڵاوببێتەوە ڕووبەڕووی كێشە دەبینەوە، متمانەبوونی هاوڵاتیانیش پێویستە سەیری ئاماری وڵاتان بكەن تا لەقۆناغی خۆپارێزی بەردەوام بین.

سامان بەرزنجی لەبارەی نوێژی جەژن ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، مامۆستایانی ئایینی ڕۆڵی باشیان هەبووە لەكۆنتڕۆڵكردنی نەخۆشییەكە، ڕێكارەكانیش دیاری كراون لەقەدەغەی هاتووچۆ، تائێستاش زۆرترین لێكۆڵینەوە كراوە بۆ دۆزینەوە ڤاكسین.

وەزیری تەندروستی هەرێم باسی لەوەشكرد، ئەمڕۆ زۆرترین ژمارە لە عیراق تۆمار كراون كە 308 حاڵەت بوون لە زۆر وڵاتان ئەو ڤایرۆسە لە هەڵكشانە، تائێستاش لەهەرێم ڕێژەی مردن بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا 1% ئەوەش ڕێژەیەكی كەمە ڕێژەی بڵاوبوونەوەی لە 1.6% ، ئاماژەكان ئەوە دەگەیەنێت لە 92% بەهۆی بەركەوتن بووە و 8% سەرچاوەی دیار نییە.

کوردستان

داوای لێبوردن و پێدانی مۆڵەتی درێژخایەن بۆ زیندانیان دەكرێت


خەڵك – بەشی هەواڵ

ڕێكخراوێك داوا لە سەرۆكایەتییەكانی هەرێمی كوردستان دەكات، بۆ ڕێگریكردن لە ڕوودانی كارەسات لە زیندانەكان بەهۆی زۆربوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڕیار لە لێبوردن و مۆڵەتی درێژخایەن بۆ زیندانیان بدرێت.

ڕێكخراوی دیداری ئاشتی بۆ مافی مرۆڤ لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایدەگەیەنێت: ڕۆژانە چاودێری ڕەوشی زیندانیانمان كردووە بەداخەوە ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە ناو زیندانیان بڵابووەتەوە مەترسی و دڵەڕاوكێ خستووەتە نێو زیندانیان و كەسوكارەكانیان بۆیە داواكارین لێتان كاری ئەم لیژنەیەی لە لایەن سەرۆكی حكومەتە پێكھات بۆ لێبوردنی تایبەت بە زیندانیان خێرا بكرێت و ھەرچی زووە بخرێتە بواری جێبەجێكردن و یاسایی تایبەتیش بە بەكارھێنەرانی ماددەی ھۆشبەر بخرێتە بواری جێبەجێكردن بۆ ھەرجی زووە ڕێگری كردن لە كارەسات لە زیندانەكان بەھۆی زۆربوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

 

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

بۆ بەڕێزان

-سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان

-سەرۆكایەتی پەرلەمانی ھەرێمی كوردستان

-سەرۆكایەتی حكومەتی ھەرێمی كوردستان

-سەرۆكایەتی مافی مرۆڤی ھەرێمی كوردستان

-سەرۆكایەتی داواكاری گشتی ھەرێمی كوردستان

-سەرۆكایەتی ئەنجومەنی دادوەری ھەرێمی كوردستان

بابەت-لێبوردن و مۆڵەتی درێژخایەن بۆ زیندانیان

پاش ئەوەی وەكو ڕێكخراوی دیداری ئاشتی بۆ مافی مرۆڤ ڕۆژانە چاودێری ڕەوشی زیندنیانمان كردووە بەداخەوە ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە ناو زیندانیان بڵابۆتەوە مەترسی و دڵەڕاوكێ خستۆتە نێو زیندانیان و كەسوكارەكانیان بۆیە داواكارین لێتان كاری ئەم لێژنەیەی لە لایەن سەرۆكی حكومەتە پێكھات بۆ لێبوردنی تایبەت بە زیندانیان خێرا بكرێت و ھەرچی زووە بخرێتە بواری جێبەجێكردن و یاسایی تایبەتیش بە بەكارھێنەرانی مادەی ھۆشبەر بخرێتە بواری جێبەجێكردن بۆ ھەرجی زووە ڕێگری كردن لە كارەسات لە زیندانەكان بەھۆی زۆربوونی ڤایرسی كۆڕۆنا.

 

لەگەڵ ڕێزمان…

ڕێكخراوی دیداری ئاشتی بۆ مافی مرۆڤ

٠٧٥٠٧٢١٧٨٠٠

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سەیدسادق.. تووشبوویەكی تری كۆرۆنا گیانی لەدەستدا


خەڵك – بەشی هەواڵ

لێپرسراوی ڕاگەیاندنی قائیمقامیەتی سەیدسادق ڕایگەیاند: توشبوویەكی تر بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.

تەها ئەحمەد لێپرسراوی ڕاگەیاندنی قائیمقامیەتی سەیدسادق بە (تۆڕی میدیایی خەڵك)ی ڕاگەیاند: ئەو تووشبووەی گیانی لەدەستداوە پیاوێكی تەمەن 40 ساڵە و دانیشتووی شارۆچكەی سەیدسادقە و پاش چەند ڕۆژێك داخڵ بوون و خەواندنی لە نەخۆشخانەی سلێمانی گیانی لەدەستدا.

لێپرسراوی ڕاگەیاندنی قائیمقامیەتی سەیدسادق ئەوەشیخستەڕوو: ئەمە دەیەمین حاڵەتی گیان لەدەستدانە بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سنووری شارۆچكەكەیاندا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هەشت تووشبوو لەژێر چاودێری چڕدان
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر: 50 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا تەندروستیان ناجێگیرە


خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر ڕایدەگەینێت:”50 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا باری تەندروستیان ناجێگیرە، لەناو ئەوانەشدا 8 نەخۆش لەژێر چاودێری چڕدان”.

د. دلۆڤان محەمەد بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر بە دەنگی ئەمریكای ڕاگەیاندووە:” ئەوانەی كە ئێستا سەردانی نەخۆشخانەكان دەكەن زیاتر بەركەوتەن و نیشانەی نەخۆشیەكەیان هەیە و هەڵگری ڤایرۆسەكەن و ڕێژەی مردنیش بەراورد بە پێشوو زیادیكردووە، لە پێش 19 ی ئایار یەك كەس مردووە، بەڵام دوای 19 ی ئایار 28 كەس مردوون”.

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر وتیشی” تا ڕۆژی 4 ی ئەم مانگە 580 نەخۆش لە نەخۆشخانەكاندان لە نێویاندا ئەوانەی كە هەناسەتەنگی و كۆكەیان هەیە و بە قورسی نەخۆشیەكەیان گرتووە 50 نەخۆشن كە باری تەندروستیان ناجێگیرە، لەناو ئەوانەشدا 8 نەخۆش لەژێر چاودێری چڕدان”.

د. دلۆڤان محەمەد ڕوونیشیكردەوە:” گرنگی قەدەغەی هاتوچۆ ئەوەیە كە خەڵك زیاتر لە ماڵەوە دەمێننەوە و بەركەوتە كەمدەبێتەوە و ئەو خەڵكەی كە هەڵگری ڤایرۆسەكە بێت ناچێتە شوێنی قەرەباڵغ، بەپێی ئەو داتایانەی تائێستا لەبەردەستدایە لە ماوەی ئەو دوو ڕۆژەی ڕابردوودا (پێش 4ی ئەم مانگە) ژمارەی تووشبووان دابەزیوە بۆ نیوەی ئەو ژمارەیەی ڕۆژانی پێشتر بەڵكو كەمتریش لەوەی كە چەند ڕۆژێك بەر لە ئێستا تۆمار كرابوو، ئەوەش بەهۆی كاریگەری قەدەغەی هاتوچۆوە بوو كە ژمارەكان بەرەو كەمی ڕۆیشت.”

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان