ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

پارتێكی سویدی: فڕێدانی فلتەری جگەرە تاوانە

خەڵك – ئەحمەد مەحمود

پارتی ژینگەپارێزیی سوید، لەمیانی كۆنگرەی ساڵانەی خۆیدا چەند داواكاریەكی بۆ زیاتر پاراستنی ژینگەی وڵاتەكەی خستۆتە ڕوو تا بكرێنە بڕیار و حكومەت گشتاندنی بۆ بكات لە پێناو جێ‌ بەجێكردنی، لەوانە دەست بەردار بوونی پێكهاتەی پلاستیكی و كیسی نایلۆن و وەك تاوان سەیركردنی فڕێدانی فلتەری جگەرە.

گۆستاڤ فریدولین، یەكێك لە بەرپرسانی پارتی ژینگەپارێزی سوید، ڕایگەیاندووە:”پارتەكەمان مەترسی پاشماوەی پێكهاتە پلاستیكیەكانی كردۆتە پرۆژە بڕیارێك تا ڕەزامەندی لەسەر بدرێت و بە یەكجاری سوید خۆ بە دوور بگرێت لە بەكارهێنانی پێكهاتە پلاستیكیەكان و گەڕانەوە بۆ پێكهاتە سروشتیەكان.

بە وتەی ئەو بەرپرسە، باج دەخرێتە سەر ئەو كۆمپانیا بەرهەمهێنەرانەی كە پشت بە بەكارهێنانی پێكهاتەی پلاستیكی دەبەستن، دەشیانەوێت بە هەموو جۆرێك كیسی نایلۆن لە میانی كڕین و فرۆشی كاڵاكاندا نەهێڵن، بۆ ئەو مەبەستەش پەنا ببرێتە بەر ئەو ماددانەی كە زیان بە ژینگە ناگەیەنن.

گۆستاڤ، ئەوەشی وتووە: سوورین لەسەر ئەوەی فڕێدانی فلتەری جگەرە وەك تاوان وێنا بكەین و بە توندی هەوڵەكانمان بۆ نەهێشتنی ئەو دیاردەیە بەگەڕ دەخەین، وەك هەنگاوی سەرەتاش بڕی 800 كرۆن وەك سزا دیاری دەكەین بۆ ئەو كەسانەی فلتەری جگەرەكانیان فڕی دەدەن و نایخەنە جێگەی دیاریكراو.

ماوەی 2 ساڵە لە هەرێمی كوردستانیش هەڵمەتێكی گشتگیر بۆ بەكارهێنانی تورەكەی خام هەیە وەك جێگرەوە بۆ كیسی نایلۆن و پێشوازی باش لە هەڵمەتەكە كراوە، لێَرەو لەوێش هەوڵ هەیە بۆ دروستكردنی كەمپەین دژ بە گوێنەدان بە خاوێن ڕاگرتنی ژینگە و فڕێدانی پاشەڕۆ.

ژینگە

كەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەكانی هەرێمی كوردستان

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم كەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ سێ شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 16 پلە و لە سلێمانی 14 پلە و لە دهۆك 16 پلەو لە كەركوكیش 19 پلە دەبێت‌و لە سەرجەم شارەكانی هەرێمی كوردستانیش هەورو هەتاو دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، سبەینێ چوار شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 16 پلە و لە سلێمانی 15 پلەو لە دهۆك 13 پلەو لە كەركوكیش 19 پلە دەبێت.
كەشناسی ئاشكرایدەكات، ئاسمانی شاری هەولێر هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ باران بارین لە ناوچە شاخاوییەكان، هەروەها لە سلێمانی سەرەتا تەمومژ دەبێت و ئەگەری نمە بارانیش لە ناوچە جیاوازەكان هەیە و لە دهۆكیش باران دەبارێت و ئەگەری بەفر بارینیش لە ناوچە شاخاوییەكان هەیە، هەروەها لە كەركوكیش ئاسمان ساماڵە لەگەڵ هەندێك پەڵە هەوری كەم.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

شەپۆلێكی  بەفر و باران هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
كەشناسی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، هەرێمی كوردستان جارێكی دیكە دەكەوێتە ژێر كاریگەری شەپۆلێكی باران و بەفربارین و دەشڵێت: “لە زۆربەی ناوچە شاخاویەكان پێشبینی بەفربارین دەكەین”.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاند، لە درەنگانی شەوی سێ شەممە 11-12-2018 هەرێمی كوردستان دەكەوێتە ژێر كاریگەری شەپۆلێكی باران و بەفر.

دەشڵێت: “یەكێك لە شەپۆلەكە لە ڕۆژهەڵاتی توركیا و ئەوەی دیكە بارستە هەوایەكی سارد لە ناوەڕاستی ئەوروپاوە ڕوو لە هەرێمی كوردستان دەكات، كە سەرەتا لە پارێزگای دهۆك بارانی بەلێزمە دەبارێت و لەگەڵ بارینی بەفر لە ناوچە بەرزەكان و ئەم كاریگەریە دواتر و لە ڕۆژانی داهاتوو هەولێر و سلێمانی و گەرمیانیش دەگرێتەوە”.

ڕاشیگەیاندووە، پلەكانی گەرما (4-5) پلە ڕوو لە دابەزین دەكات و كاریگەری شەپۆلەكان تا كاتەكانی بەیانی ڕۆژی هەینی بەردەوام دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

شەپۆلێكی دیكەی باران و لافاو روو لە هەرێمی كوردستان دەكات

لقێكی روباری زێی بچوك. فۆتۆ: ئامەد حەسەن

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەپێی پێشبینییەكان لە دوو سبەی چوارشەممەوە شەپۆلێكی باران بارینی بەهێز روو لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەكات و بەهۆیەوە بارانی بەخوڕ دەبارێت و لافاو دروست دەبێت.

بەپێی پێشبینی چەند سەرچاوەیەكی كەشوهەوا لە دوو رۆژی داهاتوودا شەپۆلێكی زۆر بەهێزی باران بارین روو لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەكات و لافاوی مەترسیدار دروست دەكات.

پێشبینی ئەو شەپۆلی باران بارینە لەكاتێكدا تائێستا كاریگەری شەپۆلەكەی پێشوو ماوە و بەهۆیەوە لافاوی گەورەی دروست كرد و لە چەند شوێنێك زیانی گیانی و مادی لێكەوتەوە.

(خەڵك) بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر پەیوەندی بە فازل ئیبراهیم، بەرێوەبەری گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستانەوە كرد، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەكەی نەدایەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین